کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆبوونه‌وه‌ دۆستانه‌و خۆشه‌ویستیه‌کانی مه‌لا به‌گیحان‏

Friday, 08/05/2009, 12:00


ئه‌گه‌ر سه‌یری ده‌سه‌ڵاتدارانی مافیای کوردستان بکه‌ین ده‌زانین و هه‌ست به‌ دڵه‌ ڕاوکێیه‌کانیان ده‌که‌ین،ئه‌وانه‌یش ته‌نها چڵکاوخۆر و شه‌رواڵ پیسه‌کانن،که‌ ده‌زانن ئه‌مه‌ دوا هه‌لیانه‌ ،جارێکی تر ده‌سه‌ڵات ناگرنه‌وه‌ ده‌ست،وه‌ ئه‌وه‌ی زۆر هه‌ستی پێ ده‌کرێ چۆنیه‌تی قسه‌ کردنه‌ به‌تایبه‌تیش زمانحاڵاکانی ده‌سه‌ڵات (وه‌کو:مه‌لا به‌گیحان،،،سه‌عدی فایلدار ،،محمدی مه‌لا کۆره،،،محمود سمێڵ فش و،،،،،چه‌ندانی تر،)که‌ که‌وتونه‌ته‌ وێزه‌ی ئه‌م میلله‌ته‌ داماوه‌وه‌.له‌ میلله‌ت ده‌پاڕێنه‌وه‌ تا ده‌نگیان پێ بده‌ن و هه‌ڵیان بژێرنه‌وه‌،بۆ ماوه‌ی 4 ساڵی تریش خه‌ڵک له‌ ناو به‌رن.
دوا سه‌ردانی مه‌لا له‌گه‌ڵ سه‌عدی فایلدارو هاورێکانی بۆ ده‌ڤه‌ری باڵه‌کایه‌تی ،،که‌ به‌ڕاستی شه‌رمه‌ چونکه‌ بۆ ماوه‌یه‌ک به‌ر له‌ ئێستا نه‌ده‌چوون بۆ ئه‌و ناوچانه‌؟
مه‌لا دیسانه‌وه‌ ووتی: گه‌ل ده‌سه‌ڵات ده‌گۆڕێ نه‌ک باز هه‌ڵدان و کوده‌تا،، وه‌رن سه‌یری سه‌مه‌ره‌کانی مه‌لا بکه‌ن!!! کوده‌تا،،ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی مه‌لا له‌وه‌یاندا دروست کردن و دابه‌زینی لیستی گۆڕانه‌،،ئه‌وه‌ دیسان ناماقووڵی کردووه‌،چونکه‌ ئه‌گه‌ر کوده‌تایان بکردایه‌ ئه‌وا نه‌تده‌توانی به‌ سانایی بڕۆیت بۆ ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ !!چونکه‌ به‌ سزای گه‌ل ده‌گه‌یشتی له‌و کوده‌تایه‌،وه‌ باز هه‌ڵدانیش دیسانه‌وه‌ش ڕوو ڕه‌شییه‌کی تره‌ بۆ مه‌لا ! چونکه‌ وا هه‌ست ده‌کات ئه‌وه‌ی له‌وان به‌رزتر بێت و خه‌ڵکی له‌گه‌ڵ دابێت ده‌رچوونه‌ له‌ ئاسمانی ئه‌وان و باز هه‌ڵده‌دات بۆ گه‌یشتن به‌ ده‌سه‌ڵات،خۆ نه‌وشێروان مسته‌فا ده‌سه‌ڵاتی به‌قه‌د سکرتێره‌ گشتیه‌که‌ی یه‌کێتی هه‌بوو،مه‌به‌ستی ده‌سه‌ڵات نیه‌،مه‌به‌ستی
لادان و چاو شۆڕ کردنی ئێوه‌یه‌،، وه‌ به‌ قسه‌کانی مه‌لا کوردستان هێشتا مه‌ترسی له‌سه‌ره‌،،به‌ڵام ئێمه‌ ده‌ڵێین نه‌خێر وا نیه‌،،! چونکه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ واز بهێنن ئه‌وا هێچ مه‌ترسیه‌کمان له‌سه‌ر نیه‌.
مه‌ترسی چی؟ له‌ ناوه‌وه‌ یان له‌ ده‌ره‌وه‌؟ که‌س تێناگات مه‌به‌ستی له‌ مه‌ترسی چی یه‌؟ ئه‌و مه‌ترسیه‌ ئێوه‌ دروستتان کردووه‌،ووڵات ده‌فرۆشن،،سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م ووڵاته‌ به‌ هه‌ده‌ر ده‌ده‌ن،،،،،هتد.
وه‌ باس له‌ رۆڵی جه‌نابی مام جه‌لال ده‌کات که‌ ڕۆڵی گه‌وره‌ی دیووه‌ له‌ که‌مکرنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌کان بۆ سه‌ر هه‌رێم،،،
ئه‌وه‌ش فه‌زاحه‌تێکی تر! مام جگه‌ له‌ ئاشتکرنه‌وه‌ و خۆ ره‌پێش کردن بۆ عه‌ره‌ب هیچی تری نه‌کردووه‌،ئه‌گه‌ر وایه‌ ،بۆ له‌ سه‌ر تۆپبارانکردنی ناوچوکانی سنووری هه‌رێم ناڕه‌زاییه‌کی ده‌رنه‌بڕی؟ به‌یاننامه‌یه‌کی ده‌رنه‌کرد؟
وه‌ له‌ به‌شێکی تری قسه‌کانی مه‌لا:باس له‌ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی گه‌ل ده‌کات که‌ گوایه‌ میلله‌ت هۆشیاره‌ و به‌ قسه‌ی بریسکاوه‌ و ئاڵتوونی هه‌ڵناخه‌له‌تێت، ئێوه‌ن به‌ڵێنی بریسکه‌دار و ئاڵتوونی به‌ خه‌ڵک ده‌ڵێن و ده‌ده‌ن،،کوردستان ده‌که‌ین به‌ به‌هه‌شتی سه‌ر زه‌مین،،،
وه‌ دوای ئه‌وه‌ی که‌ سه‌رکه‌وتن که‌ستان بیر نامێنێت و ده‌ڵێن: ئه‌وه‌ به‌ هێز و بازووی یه‌کێتی و پارتی هاتۆته‌ کایه‌وه‌،،،وه‌ له‌ لایه‌کی تره‌وه‌
باس له‌ وه‌فاداری ده‌کات بۆ خوێنی شه‌هیدان و ڕێبازی یه‌کێتی،،! هه‌موو که‌سێک وه‌فای هه‌بێت مه‌لا نیه‌تی! چونکه‌ تا بۆی بکرێ یه‌کێتی به‌ قووردا ده‌باته‌ خواره‌وه‌،،،نمونه‌ش زۆره‌ ،،به‌ڵام من سه‌رنجی خۆمه‌ وه‌کو هاوڵاتییه‌کی ئه‌م ووڵاته‌ ،،په‌نا به‌ خوا وه‌کو هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان هیچتان ده‌رناچن و ده‌که‌ونه‌ به‌ر تۆڵه‌ی ئه‌و میلله‌ته‌ داماو و خێر له‌ خۆ نه‌دیووه‌،چه‌نکه‌ ماوه‌ی 18 ساڵه‌ خوێناوو قوڕاوو زوخاڵ ده‌ده‌نه‌ خه‌ڵک، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان ته‌واو پێچه‌وانه‌ ده‌بێته‌وه‌،،،،خه‌ڵک ژه‌هری مارتان ده‌کات به‌ قورگتان،،،

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە