به‌رامبه‌ر وته‌كانی خالید عه‌زیزی، گلۆپی سه‌وزی كۆماری ئیسلامی به رووی حه‌سه‌ن زاده و عه‌زیزی داگیرسا
Wednesday, 16/12/2009, 12:00
له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "رووداو" چاپی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ید عه‌زیم حوسه‌ینی، كۆنسولی گشتی كۆماری ئیسلامی له هه‌ولێر، رایگه‌یاند كه ئه‌وان ئاماده‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای قسه‌كانی خالید عه‌زیزی پێشوازی له حیزبی دیموكراتی كوردستان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا به‌شه‌دار بێ.
حوسێنی به ئاشكرا قسه‌كانی خالید عه‌زیز به قسه‌ی "باش" وه‌سف كردووه و له وڵامی په‌یامانێردا كه ده‌پرسێ، خالید عه‌زیزی سه‌ركرده‌ی یه‌كێك له دوو باڵه‌كه‌ی حیزبی دیموكرات ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر زه‌مینه‌ی كاری سیاسی بۆ ئه‌وان بره‌خسێ حیزبه‌كه‌یان ئاماده‌یه بچێته‌وه ئێران، ئایا ئێران ئاماده‌یه ئه‌و زه‌مینه‌یه بره‌خسێنێ؟ كونسولی ئێران له وه‌ڵامدا رایگه‌یاندووه: "به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌میشه پێشوازی له هه‌ر هه‌نگاو و لێدوانێكی باش ده‌كه‌ن بۆ هاوكاری له نێوان چینه جۆراوجۆره‌كانی خه‌ڵك. كۆماری ئیسلامی هه‌میشه ئه‌و ئاماده‌ییه‌ی هه‌بووه و هه‌یه پێشوازی له‌وه بكات كه خه‌ڵك بێته‌وه و به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسی ئێران بكات و سود له‌و هه‌ڵبژاردنه ئازاده وه‌ربگرن كه له 30 ساڵی رابردوودا 30 هه‌ڵبژاردنمان هه‌بووه و قسه‌كانیان به شێوه‌یه‌كی یاسایی بڵێن."
زه‌مینه بۆ دیالۆگ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی فه‌راهه‌مه
په‌یامنێری "رووداو" له‌و كاته‌دا پرسیار ده‌كات، به ناوی خۆشیانه‌وه وه‌كوو حیزبی دیموكراتی كوردستان؟ حوسێنی ده‌ڵێ: "هه‌موو زه‌مینه‌یه‌ك بۆ تاكه‌كان هه‌یه و بۆ حیزبه‌كانیش رێوشوێنی تایبه‌تی یاسایی هه‌یه، ئێمه هه‌میشه پشتیوانی گه‌رانه‌وه‌ی خه‌ڵكمان كردووه بۆ ئێران. ئه‌وه‌ش راده‌گه‌یه‌نم كه كۆماری ئیسلامی ئێران لێبوردنی گشتی بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌ركردووه كه خۆیان پێیان وایه كێشه‌یه‌كیان هه‌یه له ئێران، جگه له هه‌ندێك كه‌س كه خۆیان ده‌زانن فایلیان هه‌یه تووشی تاوان بوونه، ئه‌وانه ده‌بێ له دادگا وه‌ڵام بده‌نه‌وه."
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و وتووێژه‌دا، حوسێنی باس له پرۆژه‌ی كرانه‌وه‌ی دیموكراتیك له توركیا ده‌كات و به كارێكی پۆزتیڤی له‌قه‌ڵم ده‌دا كه توركیا ئاماده‌یه گوفتگۆ له‌سه‌ر مافه‌كانی گه‌لی كورد بكات و هاوكات جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه " له ئێرانیش دا زه‌مینه‌ی ئه‌وه هه‌یه كه له ئاستی باڵادا باسی ئه‌و مه‌سه‌لانه بكرێن. زه‌مینه‌ی چالاكییه یاساییه‌كان زۆرتر له جاران فه‌راهه‌م بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به شێوه‌یه‌كی ئاسان كار بكه‌ن."
تا ئێستا حیزبی دیموكرات ده‌نگی نه‌بووه بۆیه كرانه‌وه‌یه‌ك له ئێران نه‌بووه
"رووداو" ئه‌مجاره به پشت به‌ستن به قسه‌كانی خالید عه‌زیزی، پرسیاری ئه‌وه ده‌كات كه "ئه‌وان ئاماده‌ن له‌سه‌ر مادده‌كانی 15 و 19ی ده‌ستووری ئێران وتووێژ له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی بكه‌ن...؟ كۆنسولی ئێران له وه‌ڵامدا رایگه‌یاندووه: "مافی خوێندن به زمانه‌كانی دیكه له ئێران‌دا هه‌بووه و هه‌یه. ئێران ئێستاش وه‌كوو 30 ساڵ پێش ئێستا كه ئه‌و یاسا بنچینه‌یه‌ی داناوه ئاماده‌یه باسی ئه‌و مه‌سه‌لانه بكات. ئێمه پێشوازی له‌و هه‌ڵوێسته ده‌كه‌ین. ئێستاش له‌و كه‌شه پۆزتیڤه‌دا نامه‌وێ باسی خاڵه ناكۆكییه‌كان بكه‌م، به‌ڵام ئه‌وه ده‌ڵێم تا ئێستا له‌و لایه‌نانه‌وه ده‌نگێك نه‌بووه تاوه‌كوو كرانه‌وه‌یه‌ك ببێت، ئێمه به فه‌رمی راده‌گه‌یه‌نین هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێ بگه‌رێته‌وه بۆ ئێران و به‌شداری چالاكی مه‌ده‌نی و گشتی بكات، پێشوازی لێده‌كه‌ین و هه‌لومه‌رجی بۆ ده‌ره‌خسێنین."
خالیدی عه‌زیزی و عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن زاده ده‌توانن بگه‌رێنه‌وه بۆ ئێران
رووداو: ئێوه گووتتان هه‌ندێك له‌وانه دۆسیه‌ی تاوانیان هه‌یه، بۆ پرۆسه‌یه‌كی وا ده‌بێ لێبوردنی گشتی و چاكسازی سیاسی و بریاری سیاسی هه‌بن. له‌وانه‌یه ئێوه خودی خالید عه‌زیزی و عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن زاده كه دوو سه‌ركرده‌ی ئه‌و حیزبه‌ن به‌و شێوه‌یه به تاوانبار دابنێن؟
كونسولی كۆماری ئیسلامی: "لێبوردنی گشتی دراوه و راگه‌یاندراوه. هه‌روه‌ها حیسابی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ حیسابی خه‌ڵكی تیرۆریست و تاوانبار جیاوازه... بۆیه حیسابی ئه‌و خه‌ڵكانه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئاسایی تێكه‌ڵ ناكرێ و جیاوازه. خه‌ڵكی ئاسایی به بێ هیچ مه‌رجێك ده‌توانن بگه‌رێنه‌وه و ئاماده‌كارییان بۆ كراوه. ئه‌وانه‌ی كه ئێمه ده‌ڵێن تاوانبارن ژماره‌ان كه‌مه، زۆربه‌یان په‌یوه‌ندییان به مونافقینه‌وه هه‌یه كه له كرده‌وه تیرۆریستییه‌كاندا به‌شداریان كردووه."
ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆماری ئیسلامی له هه‌ولێر له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی كه حیزبی دیموكراتیش شه‌ری ئێرانی كردووه، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه " خراپترین كار كه ئه‌نجام درابێ مونافقین كردیان كه له كه‌مپی ئه‌شره‌فن. كه چی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌وانه گه‌رانه‌وه بۆ ئێران و ئێستاش به بێ كێشه ده‌ژین له ئێران."
مێدیا نیوز بۆ ئاگاداری و به‌رچاو روونی خوێنه‌رانی خۆی هه‌روه‌ها راپۆریتێكی له‌سه‌ر وتووێژی خالید عه‌زیزی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "رووداو" ئاماده كردووه كه هه‌فته‌ی رابردوو له‌و رۆژنامه‌یه بڵاوبۆوه:
دروشمی روخاندنی كۆماری ئیسلامیمان راگرتووه
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه وته‌ی خالید عه‌زیزی سكرتێری حیزبی دیموكراتی كوردستانه كه له وتووێژه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "رووداو" رایگه‌یاندووه.
عه‌زیزی هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێی وایه كه ئه‌مریكا هێرشی نیزامی ناكاته سه‌ر ئێران ده‌ڵێ: "ئه‌و عه‌قلیه‌ته‌ی له كۆمه‌ڵگای ئێران‌دا تا ئێستا له‌په‌ره‌سه‌ندن دایه، كۆمه‌ڵگای ئێران ده‌گه‌یه‌نێته دروستكردنی میكانیزمێكی سافكردنه‌وه‌ی حیساب له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت كه ئه‌و نیزامه ناچاری پاشه‌كشه بكات یان به ئاڵوگۆر و جموجۆڵێك له نێوخۆی وڵات‌دا ورده ورده له نێو بچێت."
له‌و كاته‌دایه كه رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی رۆژنامه‌ی "رووداو" ره‌خنه له‌وه ده‌گرێ كه ئه‌گه‌ر پێتان وایه كه سه‌رئه‌نجام كۆماری ئیسلامی به‌ره‌و رووخان ده‌روا ئه‌ی بۆ چی دروشمی روخانی كۆماری ئیسلامیتان راگرتووه، عه‌زیزی له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ: "ئه‌و ده‌وڵه‌تانه كورد دروستی نه‌كردوون و كورد ناتوانێ بیروخێنێ... ئێمه شتێك كه بۆمان جێه‌جێناكرێ نابێ بیهێنینه گۆرێ...ئێمه وه‌كوو حیزبی دیموكراتی كوردستان ئه‌و دروشمه به‌كار ناهێنین. ئه‌گه‌ر سه‌یری هه‌ڵوێسته‌كانی ئێمه بكه‌ن له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و دوایه‌دا به جۆرێك بوو كه حیزبی ئێمه ئه‌و توانایه‌ی هه‌یه به فراوانی بچێته نێو خه‌باتی مه‌ده‌نی، ته‌نانه‌ت له چوارچێوه‌ی كۆماری ئیسلامی‌دا."
سكرتێری تازه هه‌ڵبژێردراوی حدك هه‌روه‌ها به دووری نازانێ كه ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامی پێی وابێ نابێ به ناوی حیزبی دیموكراتی كوردستان درێژه به چالاكی بده‌ن، ئه‌وه ناوی خۆیان بگۆرن و له‌و باره‌وه ده‌ڵێ: "تا ئێستاش كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ ئێمه باسی نه‌كردووه كه بۆیه له‌گه‌ڵ ئێوه پێكنایه‌ین، چونكه ئێوه نێوتان حیزبی دیموكراته."
خالید عه‌زیزی به دێرێكیش هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كات كه دانیشتن له‌گه‌ڵ كه‌روبی، موسه‌وی و ره‌فسه‌نجانی به ئاسایی و زۆر باشیش ده‌زانێ.
عه‌زیزی له باره‌ی ره‌هه‌نده‌كانی كاری دیپلۆماسی حدك ده‌ڵێ: "په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌یه و حه‌ز ده‌كه‌ین په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ توركیا هه‌بێ و به‌و دوایانه‌ش له‌گه‌ڵ ئیهود باراك، سه‌رۆكی پارتی كاری ئیسرائیلیش دانیشتووم."
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست