کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


٣٠٠ كه‌مئه‌ندامانی جاشی رژيمی به‌عس مووچه‌يان دوو جار له‌ مووچه‌ی پيشمه‌گه‌ دێرینه‌كانی شاخ زياتره‌

Tuesday, 17/01/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنيری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌
به‌ پێی سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ نووسينگه‌ی محمه‌د قازی به‌رپرسی هه‌والگری گشتی پارتی ، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌، دوای به‌ دواداچوون بۆ ليستی پيشمه‌رگه‌ی كه‌مئه‌ندامانی پارتی ، له‌ماوه‌ی ٢٠ رۆژدا ليستێكی ٣٠٠ كه‌سی له‌ كه‌ئه‌ندامانی خانه‌نشينكراوی پيشمه‌رگه‌ ئاشكرابووه‌ كه‌ هه‌موويان جاش و ئه‌من و جه‌يش شه‌عبی و مه‌فره‌زه‌ خاسه‌، کە له‌ جه‌نگی دژ به‌ كوردو جه‌نگی نيوان عيراق ئيران كه‌م ئه‌ندامان بوونه‌..
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ هه‌موويان له‌لايه‌ن ليوا ئه‌حمه‌د به‌ريوه‌به‌ری خانه‌نشينی پيشمه‌رگه‌وه‌ خانه‌نشينكراون و ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه‌ ليژنه‌ی پزيشكی وه‌زاره‌تی پيشمه‌رگه‌‌ دكتۆر نه‌جه‌مه‌دين و دكتۆر رزگاری محمه‌د ئه‌مين ئاغا،‌ به‌ ڕيگه‌ی به‌رتيل و واسته‌ و نامه‌ی سه‌ره‌ك جاشه‌ كۆنه‌كان و ريكخرا و و ليژنه‌ ناوچه‌كان و به‌رپرسانی خيانه‌تكارانی پارتی نووسراوی پشتيگريان بۆ كراوە، له‌وه‌ش كاره‌سات تر ئه‌وه‌يه‌ كه‌ هه‌موو ئه‌و جاشه‌ كه‌م ئه‌ندامانه‌ مووچه‌يان دوو جار له‌ مووچه‌ی پيشمه‌گه‌ی ديرنه‌كان كه‌ له‌ شاخ كه‌مئه‌ندام بوونه‌ زياتره‌!
سه‌رچاوه‌يه‌كيش له‌ ئيداره‌ و حساباتی وه‌زاره‌تی پيشمه‌رگه‌ ناوه‌رۆكی ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشت راست كردۆته‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە