كلتورى شاخ... كلتورى بەرژەوەندى
Thursday, 15/12/2011, 12:00
لەزۆرێك لە ڕاگەیاندنە جۆراوجۆرەكان گوێ بیستى زۆربەڕێزى سیاسى یاخود رۆشنبیرو ڕاگەیاندنكاردەبم یان خوێنەرى زۆربابەتبوم كە وشەى كلتورى شاخ یان بەكارهێناوە یاخود بەكاردێنن لەبەرانبەر هەندێك كارى نەشیاوى هەندێك مەسئول یاخودلایەن... بەوتەواوكاریە ناوى كلتورى شاخ دەهێنن كە گوایە ئەم كارە نەشیاوەى ئێستەیان تەواوكارى كارەكانى شاخە...دەكرێت مرۆًف لەهەر هەڵسەنگاندنێك هەردوودیوى كەسەكە یاخودڕابردوى لەبەرچاوبگرێت.. كەمن زۆربە پێچەوانەى ئەوبەڕێزانەوە خوێندنەوەم بۆكلتورى شاخ هەیە وزۆرماناوبایەخى جوانى پێدەدەم . لەگەڵ هەبونى زۆرتێبینیم لەسەر.ڕابوردوى ئەحزابە سیاسیەكانى شاخ... بەڵام ناكرێت هەرلەسەرەتاى سەرهەڵدانى شۆڕشى چینایەتى لە عێراق وكوردستان ودروستبونى شۆڕشى چەكدارى لە دژى داگیركەرانى خاك ونیشتمانى كوردستان وبەخشین وگۆڕینەوەى تەمەنى گەنجى وژیانى خۆشگوزەرانى شارى تەواوى شێشمەرگەكانى هەموولایەنەكانى كوردستان بە ژیانى كولە مەرگى شاخ و كەم ئەندام بون وشەهید بون ودەربەدەرى ودورلە ماڵ ومنداڵ وئاوەدانى هەریەك لەو شۆڕشگێڕانە لەبەرچاونەگرین تابە...بە دەستهێنانى راِپەڕینى بەهارى 991 دەگات گومانى تێدانیە گەر ئەوانیش نەیانكردبێت ئەواڕێكخەرى بون ...زۆرگرنگە لەگەڵ خوێندنەوەوهەڵسەنگاندنى كلتورى شاخ ..خوێندنوەیەكیشمان بۆبەرژەوەندپەرستى دواى شاخیش هەبێت بە دەسەڵات وتەواوى ئەوحزبانەى هەبوى ئەمڕۆى سەرساحەى سیاسى وئیدارى كوردستانیش .. كەمن بۆخۆم بەرژەوەندپەرستى حزبى لە هیچ كاروكردەوەیەكى ترى خراپ بەباشترنازانم بەمەرجێك پێش بەرژەوەندییە گشتیەكە بخرێت وبەرژەوەندیە گشتیەكان بەقوربانى بەرژەوەندیە حزبى وشەخسیەكان بكرێت كەبەداخەوە ئەم دیاردە دزێوە هەرلەدواى ڕاپەڕینەوە تەواوى حزب وكەسەسیاسیەكانى كوردستانى گرتەوە و كۆمەڵێك ماڵوێرانى بە دواى خۆیداهێنا بۆگەلى كورد تابەئەمڕۆدەگات بەردەوامى هەیە وزۆر هەل وبەرژەوەندى گشتى لە باربردوە..سەربارى بەری نەبونى هیچ حزب وڕێكخراوێكى سیاسی لەم دیاردە دزێوە هەندێكیش بەرژەوەندپەرستیان كردوەتە بەردەبازپەڕینەوە لە هەڵەوگوناهەكانیان بەرانبەر بە خاك وخەڵك وبەنرخێكى بەرژەوەند پەرستانە بە شۆڕشگێران وخەڵك وخاكى ئەم هەرێمەى دەفرۆشنەوە نمونەى زیندوو وروژاندنەكانى 17/2وبشێویەكانى بادینان كەهەموان دەزانین لەدواى ڕودانەكەى لەلایەن هەردووتەرەف و ناوبژیوانان وحزبەكانى تریشەوە هەموان هەوڵیان بۆ قۆستنەوەى زیاترى بەرژەوەندیانە هەرلە بەیاننامەى ئیدانە كردنەكانەوە تابەچۆنیەتى گواستنەوەى ڕوداوەكان لە ڕاگەیاندنەكانیانەوە مەكینەى بەرژەوەندیەكانیان خستوەتە گەڕ بێ ئەوەى هەوڵێك لە بەرژەوەندیە گشتیەكان بخۆن بۆ هێوركردنەوەى ئەوبشێوییەى كوردستان وبەتایبەت بادینانى گرتوەتەوەبۆیە زۆرگرنگە گشت لایەك ئەوەبزانین كە بێگومانیش دەیزانین كە ئەگەر بەرژەوەندیە گشتیەكان بكەونە خەتەرئەوا كەسمان لەووزیانە بێبەش نابین..ئەمەى دەیڵێم پاساونیە بۆ كەم وكورتی وناعەدالەتیەكانى حكومەت بەڵكو گەرگوێ بگرن زیار مەبەستم لە وانیشە...............
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست