کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


تورکه‌کان ئیهانه‌ی جاشقه‌ڵه‌م و سه‌رۆکجاشه‌کانیان له‌ نێو ماڵی خۆیاندا، کرد

Friday, 20/02/2009, 12:00

1534 بینراوە


سەرۆ قادر و ئاسۆ كەریم وكاروان ئاكرێى جاشقەڵەمەكانى پارتى، پێشنیازیان كردبوو، كە لە ساڵیادى دەستگیركردنى عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆكى كورداندا، لە هەولێر دیالۆگى (كوردى_توركى) وەك ئیهانەیەك بۆ کورد و گەریلاكان سازبكرێت!

بەدواداچوون:
مێژووى تاوان و خیانەتكاریەكانى پارتى لە گشت قۆناغەكاندا، ئەو راستیەمان بۆ ئاشكرا دەكا، كە پارتى و بنەماڵەى مەلا مستەفا هەر كاتێ بیانەوێت دژایەتى دۆستەكانیان یا دوژمنەكانیان بكەن، ئەوا بەهەمان پیلان و نەخشەى خوێناویە وە ئەنجامى دەدەن!
لێ بۆ چەند دەیەیەك بگەڕیبَنەوە دواوە ئاوڕێك لە مێژووى چەواشەكارى بنەماڵە و پارتى بدەینەوە ، ئەوا زۆرباش دژایەتیەكانى مەلا مستەفامان لە ساڵانى 1964 بۆ دەردەكەوێت، كە تەنها بۆ ئەوەى وەك دیكتاتۆرو پاوانخوازێك لە ساحەكەدا بمێنێتەوە، بە ئاگرو ئاسن دژایەتى باڵى ئیبراهیم ئەحمەدى خوالێخۆشبوو گروپەكەى كرد، تا ئەوەى هەموویان بە سود وەرگرتنى ئاغاو فیوداڵەكانى ئیبراهیم و ستافەكەى ئاودیوى ئیران كردن و لەگەڵ شاى ئیرانیش ڕێكەوت واتە دەستى خستە ناو دەستى دوژمنانى كوردەوە تەنها بۆ لێدانى كورد!
لەسەر دەمى خومیەنیش دا دواى ئینقیلاب كورانى مەلا و كە بوونە پاسدار مۆقەتەو دەستى پاسدار و پەسیج و ژاندارمیرى و سەربازى ئێرانیان پەلكێش كرد بۆ لێدانى تێكۆشەرانى ڕۆژهەڵات و لە شارەكانى شنۆ و مەهاباد و بانەو سەقزو سنە مەریوان قەسابخانەیەكیان بۆ كوشتنى خەباتگێرانى دیموكرات و كۆمەڵە داناو، سەدان لاوى خوێنگەرمیان شەهید كرد!
ئەوا ئەوڕۆش بۆ دژایەتى كردنى گەریلاكانى پەكەكە لە باكورى كوردستان كوڕانى مەلا و جاشخائینەكانى بەناو  پێشمەرگەو زۆڵە كوردەكانى بوارى ئیعلامى وەك سەگۆ قادرو ئاسۆ كەریم و كاروان ئاكرێى، كە رابردووى هەرسێكیان لە خیانەت و سیخوڕى ناكاتە كۆنە جاش و موستەشارو ڕەفیق حزبییەك!
چونكە ئەمانە هەر لە باوەشى دایكیان كەوتنە گڕوگاڵ ئەوا حەیایان بۆ هەتا هەتایى تكاوە! سەرۆ قادر تا شوعیى بوو لە ئیران سەر بە ئیتڵاعاتى شنۆ مەهاباد بووەو، سیخوڕى بەسەر عەزیز محەمەد و كەریم ئەحەمەد و مەلا حەسەنەوە دەكردو لەناو پارتیش هەمان یاریزانە بۆ توركەكان و سیخوڕى بەسەر پەكەكەو چوار حیزبە كوردستانیەكانەوە دەكات!!
كاروانیش لە بنەماڵەیەكى خائینى وەك عەزیز عەقراوى و كاتێ شوعى بووە، پەیوەندى بە ئەمنى دهۆكەوەو هەبووە، فایلەكەى ئەوەیش لەلاى پاراستن پارێزراوە، ئەوا ئاسۆ كەریم جوانترین یارى زانە لە هەموو كایە سیخوڕیەكان وازى كردووە ئیتلاعات و بەعسى لە ڕۆژانى رابردوو رازى كردووە!
هەنوكەش هەرسێكیان بوونەتە باشترین سیخۆڕو جاسوسى بۆ میتى توركى دەكەن و، پشنیازى ئەوانیش بووە، تا ساڵڕۆژى دەستگیركردنى عەبدوڵڵا ئۆجەلانى رابەرى كوردان، دەستنیشان بكەن بۆ سازكردنى دیالۆگى (كوردى_توركى) تا هەم میتەكان و هەم مەرامە بۆگەنەكانى خۆیان وەك سێكوچكەیەكى خیانەتكارانە بە گەریلاكان بناسێنن!
هەر لەبەر ئەو هۆكارە زۆربەى ڕۆشنبیران و ئەدیبان و نووسەرانى حزب و لایەنە سیاسیەكانى پارچەكانى ترى كوردستان ئامادەنەبوون، بەلچێ بۆ پارتى و تورانیەكان بكەن!
بە پێى سەرچاوەیەكى نزیك سەگۆ و كاروان و ئاسۆ 120000 دۆلاریان لە 300000 دۆلار بۆ ماوەتەوە، بە وەسڵى دزیى و گەندەڵى پڕیانكردۆتەوەو پاراستنیش و دەزگاكانى ترى پارتى زانیویانە بەڵام چونكە باشترین سیخوڕیان كردووە بێدەنگیان هەڵبژاردووە!
هەریەكێك لەو سێكەسە ڕۆژانە 25 نەفەر كەبابیان بۆ پاسەوان و منداڵەكانیان بردۆتەوە، تا ئەوەى بەشى هەوڵگرى ناو كۆنسۆڵگەرى توركى لە موسڵ كە لە دیالۆگەكە ئامادەبوون، پرسیاریان كردووە، ئەو خواردنە سەفەریان لە هۆتێل خانزادەوە بۆ كوێ دەبردرێت، ئەوانیش گوتویانە بۆ ماڵى سەرۆك بارزانى ڕەوانە دەكرێت، تا شەرمەزاریەكەیان بۆ هەموویان بێت، پیرۆزە جاشایەتى و خیانەت و سیخوڕى لە سەگۆ قادرو كاروان ئاكرێ و ئاسۆ كەریم .......!!!


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)