کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ چى ڕێگرى لە ئازادى سیاسى و ڕاگەیاندن دەكەن ...........؟!!

Thursday, 11/03/2010, 12:00


یەكێك لە مافە سەرەتایى یەكانى ئینسانە,بەرقەرار كردن و چەسپاندنى ئازادى یە.ئازادیش بەو مانایەى كە بتواندرێت بەشێوەیەكى كردارى ئازادى بۆ هەموو بوارەكانىهەڵسورانى ژیان بڕەخسێت,هەر لە جۆرى ئازادى بیركردنەوەى و ئازادى هەڵبژاردنى ئایین و هەر بیرو  باوەرێك كە مرۆڤەكان بە شیاوى دەزانن كە خزمەتى كۆمەڵگەكەى پێبكەن و هەنگاوى چەسپاندنى بۆ بەهاوێژن,ئازادى ڕاگەیاندن بۆ  ڕۆژنامە و گۆڤار و ڕادیۆ و تەلەفیزیۆن و سائیتى ئینتەرنیتى و .....هیتد,ئازادى دامەزراندنى پارت و ڕێكخراو ,ئازادى بێ قەید و شەرتى  سیاسى و ئازادى هەڵسوڕانى سیاسى و ڕێكخرابون و ......هیتد ئەمانە و زۆر شتى تریش بۆ هەر تاكێك و مرۆڤێك پێویستە,بەڵام لە توركیا  كە بانگەشەى دیموكراسى و بەرەو پیر چونى یەكێتى ئەو روپا دەكات, زۆر جار پرو پاگەندەى بریقەدار دەكات لە بارەى چارەسەرى كێشەى كورد لە توركیا یاخود لە زۆر بۆنەدا قسە لە كردنەوەى ڕادیۆ و تەلەفیزیۆن بە زمانى كوردى دەكات ئەگەرچى نەتەوەى كورد بەشى زۆرى باش ئەم ڕژێمە دەناسن و لە درۆكانى دەگەن.ئەم ڕژێمە بە پیلان گێڕى لە دژى ئازادى رادەربڕین و ئازادى بیركردنەوە و ئازادى  ڕێكخراوبون بۆ نەتەوەى كورد لە ناو خۆى وڵاتى ناوەستێت پەنا بۆ پیلانگیڕى و جێبەجێ كردنى نەخشەى دژە بەشەرى لە دژى نەتەوەى كورد لە هەر كوێ یەك بێت سڵى نەكردۆتەوە و بێ ڕاوەستان ئەنجامى داوە باجەكەى ئەگەرچى قورسیش بێ بۆ دەسەڵات و وڵاتەكەى درێخى نە كردووە .لە پاش ئەوەى كە سەرۆك وەزیران باسى لە كرانەوەى توركیا دەكات بەرەو دیموكراتى ئەبینین بە كردارى لە ناو خۆى توركیا
ئازادى یە كان بۆ نەتەوەكانى غەیرە تورك تەسكتر دەبێتەوە ,رۆژانە پارت و ڕێكخراوە سیاسى و مەدەنى یە كوردیە كان فشاریان زیاتر بۆ دێت و كادرو ئەندام لایەنگیرانیان ڕاپێچى زیندانەكان دەكرێن ,فشارى زیاترلە زیندان بۆ سەر بەرێز ئاپۆ (عبدوللە ئۆج ئالان) دەچێت .هەروەها لە هەنگاوى دژە بەشەرى و دژە كوردبونى دا كار بۆ داخستنى كەناڵە ئاسمانى یە كانى پارتى كرێكارانى كوردستان دەكات لە وڵاتان و رێكەوتنیان لەگەڵ مۆر دەكات ژێر بەژێر .ئەوەتا لە وڵاتى ئەڵمانیا بەرێز عبدالرحمن حاجى احمد سەرۆكى پارتى ژیانى ئازاد بەبێ هیچ هۆیەك تنها لەبەرئەوەى سەیاسەتمەدارێكى سیاسى چالاكە دەخەنە زیندان و خۆشیان بانگەشەى ئازادى و كۆمەڵگەى مۆدێرن دەكەن هەروەها لە وڵاتى بەلجیكاش پۆلیس هێرش دەكاتە سەر بارەگاى كەناڵى ئاسمانى ڕۆژ تى ڤى و دەستیان بە سەر بارەگاكەدا گرتووە, ئەم كارەى پۆلیسى بەلجیكى دوورە لە هەموو بەهایەكى دیموكراسى و دەسەڵاتێكى مەدەنى و سیكۆلار كە حكومەتى بەلجیكى خۆى پروپاگەندەى بۆ دەكات چونكە ئەوە بە شێكە لەكپ كردن و بەربەست دروستكردن بۆ دەنگى هیزو ڕاگەیاندنێكى دیموكراس خواز ئازادیخواز كە بە شێوازى سەردەمى و شارەستانى و ئاشتیانەیە,ڕۆژ تى ڤى دەنگ و سەداى نەتەوەیەكى ژێر دەستە و كۆیلە ئاسا زنجیر لە گەردنى كراوە لەلایەن ڕژێمى توركیا وە ئەوا چەندین ساڵە دەستاڕى دەسەڵاتى ئەم حكومەتە نەتەوەى كورد دەهارێ و شیلەى گیانیان هەڵدەلوشێ بەڵام ئێوەى وڵاتانى بە ناو دیموكراتى و شارەستانى و مەدەنى كەمترین هەڵویست و فشارتان نەبوە بۆ سەر توركیا كە دەستبەردارى ئەو بێ مافى یانە بێ و كۆتایى بە سەركوت و ئیستبداد بێنی و ئازادى رادەربڕین و ئازادى بیركردنەوە و ئازادى بێ قەیدوشەرتى سیاسى و ئازادى راگەیاندن بە فیحلى بچەسپێنێت.بەڵام بەداخەوە دەولەتى ئەڵمانیا و بەلجیكاش چۆتە پشت رژێمى توركیا.
دەبوایە پشتیوانى لە گەشەى رەوتى ئازادیخوازى و دیموكراسیخوازى گەلى كورد بكرایە ئەمرۆش نەبێ هەر ئەبێ ئەو خۆرە بۆ كورد هەڵبێ و بە پشتیوانى رەوتى ئاشتى و دیموكراسى ئازاد و سەربەخۆ بژیت .پیویستە هەموو كوردێك لە هەر شوێنێك هەیە بە شێوازى شارەستانى و مەدەنیخوازى پشتبەستن بە بزووتنەوەى دیموكراسى و ئازادیخوازانى كورد و هەموو مرۆڤ دۆستێك ئەم شاڵاوانەى كە بۆ سەر كەسایەتى یە كوردى یەكان و پارتە كوردى یەكان و ڕاگەیاندنە كوردى یەكان دەكرێت بە یەك دەستى شەرمەزار و ریسوابكرێ.

[email protected]
10/3/2010

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە