با 9 ئه‌م مانگه وه‌فادار بین بۆ هاری ڤان بۆمڵ..
Wednesday, 02/06/2010, 12:00
ئه‌و كاندیده‌ی له 9 یۆنی له هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی هۆڵه‌ندا له هه‌موو كه‌س زیاتر جێی خۆیه‌تی ئێمه‌ی كورده‌كانی دانیشتووی ئه‌م وڵاته ده‌نگی پێ بده‌ین هاری ڤان بۆمڵ ,كاندیدی ژماره 2 ی لیستی ئێس په‌یه.
كێ هه‌یه له ئێمه به دیداری ئه‌م پیاوه ماندوو نه‌ناسه دڵسۆزه بۆ كورد نه‌گه‌یشتبێت ,له‌و خۆپیشاندانانه‌ی له پێش ئێمه‌وه ئاماده ده‌بوو ,یان له‌و یاده تاڵانه‌ی له گه‌ڵ ئازاره‌كانماندا بوو .
كاتێك پێویستمان به پشتیوانی بووه تاكه كه‌س له ڕابردوو بوخچه‌ی هه‌موو ڕازه‌كانمان بۆی كردۆته‌وه , كاكه هاری بووه .
بۆ هه‌ڵه‌بجه وه‌ك عومه‌ر خاوه‌ر دڵسۆز بووه ,بۆ زیندانیان دڵی فه‌رزاد له هه‌ناویا لێی داوه , بۆ عاموداو قامشلو نوكی ته‌لبه‌نده‌كانی له ناو گلینه‌ی چاوی بووه,بۆ دیاربه‌كریش وه‌ك له‌یلا زانا خۆشه‌ویستی بووه .
بۆیه جێی خۆیه‌تی وه‌ك وه‌فادارییه‌ك بۆ ئه‌م كه‌ڵه پیاوه ,ڕۆژی 9-6 له شار‌و شارۆچكه‌كه‌مان یه‌كه‌م ده‌نگده‌ر بین ,ده‌نگیشمان بۆ وه‌فاداری بێت ,ده‌نگی هه‌موومان بۆ كاكه هاری ڤان بۆمڵ بێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست