دیموکراسی (به‌شی چوارەم)
Monday, 26/12/2011, 12:00
دیموکراسی به‌شی چواره‌م : شیکردنهوهیهکهی ساکارانه‌یه له هێندێک واژه‌ی ئایدیۆلۆژیی، سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن یان سیاسیی. وه‌رگێڕان له سوئێدیه‌وه فاتح ئاره‌ش
سوسیالیزم
وشه‌ی سوسیالیزم وه‌رگیراوه له وشه‌ی لاتینی سۆچووس به واتای هاوڕێ یه. سه‌رهه‌ڵدانی سوسیالیزم ده‌گه‌رێته‌وه بۆ بارودۆخی دشواری کرێکاران له سه‌رده‌می کۆمه‌ڵگایی پیشه‌سازی ڕابوردوو (پێشتر)دا، پیشه‌سازی قازانجی له ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌بوو بۆ خاوه‌ن پیشه و کارگاکان و له به‌رانبه‌ردا کرێکاران زۆر به سه‌ختی ده‌چه‌وسانه‌وه.
کرێکاره‌کان خوازیاری مافی سیاسیی و به‌شی خۆیان له سه‌رمایی و داهاتدا بوون، بناخه‌یی فیکره‌که ئه‌وه بوو که هه‌موو که‌س بگوێره‌ی تووان و لێهاتوویی خۆی یارمه‌تی به به‌ره‌وپێش چوونی کۆمه‌ڵگا بکات و کاتێک که ئه‌وانیش پێویستییان به یارمه‌تیی بوو کۆمه‌ڵگا ئه‌وان له بیرنه‌کات، عه‌داڵه‌ت وشه‌یه‌کی زۆرگرنگه له سوسیالیزم دا.
کارل مارکس "ی" ئه‌لمانی یه‌کێک له داڕێژه‌رانی بیری سوسیالیزمی بوو، کارل هه‌ستی به ناته‌بایی نیوان کرێکاران و کارخانه‌داره‌کان (سه‌رمایه داره‌کان) ده‌کرد و ئه‌و کێشه‌یی به کێشه‌یی دوو چین ده‌زانی. هه‌ررۆژه سه‌رمایه‌داره‌کان سه‌رمایه‌دارتر و له به‌رانبه‌ردا کرێکاران زیاتر ده‌چه‌وسانه‌وه و رووله داماوی و فه‌قیر ده‌چوون. کارل مارکس پێی وابوو ئه‌گه‌ر وه‌زعه‌که ئاوا برواته پێش ئاکامه‌که‌ی ده‌بێته ئه‌وه که چینی کرێکار ڕاپه‌رن بۆ پێکهێنانی ئاڵوگوڕ له کۆمه‌ڵگادا و له رێگای توندوتیژییه‌وه ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست. هه‌روه‌ها ئه‌و پێی وابوو که کرێکاران له قۆناخی کواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا کۆمه‌ڵگا له رێگای دیکتاتۆری پرولیتاریاوه به‌رێوه‌ده‌به‌ن و ئامانجی ئه‌م شۆڕشه ده‌بیته پێکهێنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی یه‌کسان.
موتهفیکرانی دیکه‌ی سوسیالیستی پێیان وابووه که ئاڵوگۆڕه‌کان ده‌بێت به پێوه‌ری دیموکراتیی رووبدات نه‌ک له رێگای شۆڕش یان توندوتیژییه‌وه، ده‌تووانین بڵێن که بناخه‌ی ئایدیۆلۆژیایی سوسیال دیموکراته‌کان ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر ئه‌م سوسیال دیموکراتانه. بناخه‌ی فیکری حیزبی چه‌پی سوئێد ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ری ئه‌و سوسیالیزمانه که بڕوایان به پێکهێنانی ئاڵوگۆڕ له رێگای شۆڕشه‌وه بوو (سوسیالیزمی شۆڕشگێر)، به‌ڵام ئه‌مڕۆکه حیزبی چه‌پی سوئێد حیزبێکی سوسیالیستیی دیموکراتیه (یان دیموکرات سوسیالیزمه).
پکینگ ساڵی 2006 ژنێک به لاچاوه‌وه وردی وێنه‌ی کارل مارکس ده‌بێته‌وه. وڵاتی چین یه‌کێک له وڵاتانه‌ی ئه‌م جیهانه‌یه که پێی ده‌ڵێن کۆمۆنستی. ئابووریی گه‌شه‌یی کرده‌وه و لانیکه‌م هێندێک خه‌ڵک ده‌ڵه‌مه‌ند بوون به‌ڵام ئه‌وان هێشتاکه له دیموکراسی و عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیی بێبه‌شن. حیزبی کۆمۆنیست تاکه حیزبی رێگادراوی ئه‌و وڵاته‌یه و هه‌ر چه‌شنه هاوارێکی ئازادیخوازانه به دشوارترین شێوه سه‌رکووت ده‌کرێت.کۆمۆنیزم شاخهیهکه (په‌ل) له سوسیالیزم و پێیان وایه بۆ پێکهێنانی ئاڵوگۆڕ له کۆمه‌ڵگادا شۆڕش پێویسته. سه‌ره‌تایی کۆمۆنیستی هاچه‌رخ ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌می شۆڕشی ڕووسیه له ساڵی 1917 دا، ڕێبه‌ری شۆڕشه‌که ولادیمیر لنین بوو. دوای شۆڕش بناخه‌یی یه‌کێتی سۆڤیه‌تی کۆمۆنیستی دانرا، بۆ ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵاتدارانی پێش شۆڕش نه‌تووانن دیسان ده‌سه‌ڵات بگرنه‌وه ده‌ست لنین پێی وابوو که ده‌بێت بۆ ماوه‌یه‌ک وڵات له ڕێگای ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری پرولیتاریاوه به‌ڕێوه بچێت، له‌و سه‌رده‌مه دا وڵات له لایه‌ن حیزبی کۆمۆنیسته‌وه به‌ڕێوه ده‌چوو و لنین ده‌یه‌ویست شێوه کۆمه‌ڵگایه‌کی کۆمۆنیستی دابین کات که سامانی (دارایی) وڵات هی هه‌مووان و وڵاتێکی کۆمۆنیستی یه‌کسان و عادڵ بێت، به‌ڵام له کرده‌وه دا له‌و وڵاته کۆمۆنیستییه دا دیکتاتۆری حاکم بوو که هه‌رچه‌شنه ڕه‌خنه‌یه‌ک له حیزبی کۆمۆنیست که هه‌موو ده‌سه‌ڵاتی وڵاتی به‌ده‌سته‌وه بوو سه‌رکوت ده‌کرا.
لیبراڵیزم، کۆنه‌پارێزیی (کۆنسه‌رڤاتیزم) و سوسیالیزم سێ ئایدیۆلۆژیایی گه‌وره بوون که له مه‌ودای ساڵی 1800 دا گه‌شه‌یانکرد، ئه‌م سێ ئایدیۆلۆژیایه هێشتاکه گرنگن بۆ حیزبه‌کانی سه‌رده‌م، له ماوه‌ی ساڵی 1900 دا دیسان هێندێک ئایدیۆلۆژیایی دیکه گه‌شه‌یانکرد.
حیزبه سیاسییه‌کان
بناخه‌یی سیاسه‌تی هه‌موو ڕێکخراوکی سیاسیی له سه‌ر ئایدیۆلۆژییایه‌ک دانرواه، به‌ڵام ڕێژه‌ی ئه‌و بیروبۆچوونانه‌یان له شۆێنه جۆراوجۆره‌کانه‌وه وه‌رگرته‌وه. مرۆڤ نا‌تووانێت بێ ئه‌ملاولا بڵێت حیزبێک له حیزبه‌کانی سه‌رده‌می سوئێد کۆنه‌پارێزه، لیبراڵ یان سۆسیالیستییه، به‌لام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و ئایدیۆلۆژیایی که بناخه‌یی سیاسه‌تی ئه‌وانی له‌سه‌ر دامه‌رزاوه بابه‌تێکی گرنگه. به‌رنامه و ئه‌ساسنامه‌ی هه‌ر رێکخراوه‌یه‌کی سیاسیی پیشاندهڕی سیاسه‌تی ئه‌و حیزبه یان ئه‌و ڕێکخراوه‌یه، به‌رنامه و ئه‌ساسنامه‌ی حیزبێکی سیاسیی زۆرجار ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا دێت، به‌ڵام ئایده گرنگ و بنچینه‌ییه‌کان هه‌ر وه‌ک خۆی ده‌مێنێته‌وه.
زۆرجار حیزبه‌کانی سوئێد به دوو بلۆک (ده‌سته) دابه‌ش ده‌بن، پێکهێنه‌ری بلۆکی بورژوازیی حیزبی مودراته به‌هاوکاری حیزبی دیموکرات مه‌سیحی، فۆڵک پارتی (پارتی لیبرال/پارتی گه‌ل) و پارتی سه‌نتر.
ده‌سته دیکه که پێیان ده‌ڵێن بلۆکی سوسیالیستیی بریتین له حیزبی چه‌پ، سوسیالدیموکراته‌کان و حیزبی سه‌وز (پارتی ژینگه)، تێبینی ناتووانین حیزبی سه‌وز له به‌ره‌یه‌کی تایبه‌تدا ببینینه‌وه به‌ڵام ئه‌و حیزبه له گه‌ڵ حیزبی سوسیالدیموکرات و حیزبی چه‌پ دا هاوکاری ده‌کات.
زۆر ئاسان نییه که بتووانین به‌شێوه‌یه‌کی دروست حیزبه‌کان دابهشکهین به سه‌ر بلۆکی چه‌پ و ڕاستدا، زۆر بیروبۆچوونی جیاواز هه‌یه له سه‌ر دابه‌شکردنی حیزبه‌کان به سه‌ر دوو بلۆک دا. ناتووانین حیزبی سه‌وز به شێوه‌ی سوونه‌تی به سه‌ر بلۆکی سوسیالیستیی یان بورژوازیی دا دابهشکهین چوونکه سه‌ر چاوه‌ی سیاسه‌تی حیزبی سه‌وز بریتییه له‌و بڕیارانهیی که پێوه‌ندیان هه‌یه به ژینگه و گه‌شه‌ی ئابوورییه‌وه. ئه‌گه‌ر ئێمه به‌راووردێکی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌که‌ین هه‌موو حیزبه‌کانی پارله‌مانی سوئێد تا راده‌یه‌ک له ناوه‌ڕاسته‌وه نزیکن. زۆر جار ئێمه حیزبه سیاسییه‌کانی سوئێد به دوو ده‌سته دابه‌ش ده‌که‌ین وه‌ک ڕاست و چه‌پ، ئه‌م تێگه‌یشتنه له بناخه‌دا دوای شۆڕشی فه‌رانسه له ئه‌نجوومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و وڵاته وه‌رگیراوه. حیزبه ڕادیکاله‌کان که پێیان وابوو وڵات ده‌بێت ئاڵوگۆڕی به سه‌ردا بێت به چه‌پ حیساب ده‌کران و کۆنه‌پارێزه‌کان که پێیان وابوو که وڵات وه‌ک خۆی ده‌بێت بمێنێته‌وه له به‌ره‌ی ڕاستدا داده‌نران.
ئه‌مڕۆکه ده‌تووانین بڵێن حیزبی سوسیالدیموکرات و حیزبی چه‌پ له به‌ره‌ی چه‌پ دان و ده‌یانهه‌وێت پێکه‌وه خاوه‌نداریه‌تییه‌کی گه‌وره‌یان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵکا له ئاست هاووڵاتی دا به‌رپرسیاری گه‌وره‌ی به ئه‌ستۆ بگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی که بتووانین چاودێریی نه‌خۆشی، په‌رستیاریی منداڵان، قووتابخانه‌کان بین ده‌بێت ده‌وڵه‌ت ماڵیات (باج) وه‌رگرێت، ئه‌و پووڵانهیی (پاره) که له رێگای مالیاتهوه ده‌ستی ده‌وڵه‌ت ده‌که‌وێت خه‌رجی کاروباری حکومه‌تیی، ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی (لاندستینگ) و شاره‌وانییه‌کان ده‌بێت.
ئه‌و حیزبانه‌ی که له به‌ره‌ی ڕاستدا به‌حیساب دێن ده‌یانهه‌وێت مالیات وه‌رگرتن هه‌رچی که‌متر بێت و هاووڵاتی بتووانێت بۆ خۆی به‌رپرسیاری زیاتر له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کاروباری خۆیدا به‌ئه‌ستۆ بگرێت.
سیاسه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی حیزبه‌کان دا
زۆر مڕۆڤی سیاسیی له ده‌ره‌وه‌ی حیزبه سیاسییه‌کاندا خۆ به کاروباری کۆمه‌ڵگاوه خه‌ریک ده‌که‌ن، حیزبه سوونه‌تییه‌کان (تهرادیسیونهل) کێشه‌ی ئه‌ندامگیریی تازه‌یان هه‌یه چوونکه هه‌رکات خه‌ڵکێکی که‌متر ده‌یانهه‌وێت له کاری ڕامیاریی دا به‌شداری که‌ن، به‌ڵام له هه‌مانکاتدا خه‌ڵک زۆر به گه‌رمی له‌و پرسیارانه دا که پێوه‌ندیان له‌گه‌ڵ مافی ئاژه‌ڵ (حه‌یوان)، ئاشتیی سه‌وز، ئه‌منستی ئینته‌رنه‌شناڵ (ڕێکخراویکی نێونهتهوهیییه) و هتد...هه‌یه به‌شداری ده‌که‌ن و به شێوههایی جۆراوجۆر هه‌وڵ ده‌ده‌ن تا کارتێکردنیان له‌سه‌ر ڕای گشتیی هه‌بێت، هێندێک کۆمه‌ڵه و ڕێکخراو پێیان وایه به‌کارهێنانی هێندێک شێوازی غه‌یره یاسایی خراپ نییه، بۆ نموونه
پلوگ بیلس رۆریلسین کار بۆ ئاشتی و ئاسووده‌یی ده‌کات که تا ئێستاکه چه‌ند جار به‌شێوه‌ی سرنج ڕاکێش چالاکی له خراپ کردنی فرۆکه‌ی یاس و که‌ره‌سه‌یی چه‌کوچۆڵ دا هه‌بووه. هه‌روه‌ها ڕێکخراوه‌ی ئاشتی سه‌وز به کردار چه‌ند جار چاوپۆشی له یاسا کرده‌وه، به‌م کرده‌وانه ده‌ڵێن نافه‌رمانی مه‌ده‌نی، ئایدیاکه لێره دا ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که ئێمه به‌رپرسایه‌تیی ئه‌خلاقیمان له سه‌ره‌وه‌ی یاساوه‌یه.
ئه‌وه زۆرگرنگه که هیچ مڕۆڤێک له باری فیزیکییه‌وه زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بێت و به‌رپرسیاربین له‌و کرده‌وه‌یی که ئه‌نجامی ده‌دین. به‌کورتی ئه‌وکه‌سه‌یی که له کرده‌وه‌ی وه‌هادا به‌شداری ده‌کات ده‌بێت ئاماده‌گی ئه‌وه‌شی هه‌بێت که سزا بدرێت.
هه‌روه‌ها له گۆمه‌ڵگای سوئێد دا ڕێکخراوی ئاره‌زوویی (وه‌ک سه‌ندیکا) هه‌ن که کارتێکه‌رییان له سه‌ر ڕاوبۆچوونی سیاسه‌تمه‌داران هه‌یه وه‌ک سه‌ندیکاکان، خاوه‌نکاره‌کان و که‌رتی سه‌نفی.
کاتێک که ڕێکخراوه‌ی جۆراوجۆر هه‌وڵ ده‌ده‌ن تا کارتێکه‌ریان له سه‌ر بڕیاره ڕامیارییه‌کان هه‌بێت به‌مه ده‌ڵێن چالاکی لۆبی (دهستهبازیی) و به ڕێبه‌ری (نوێنه‌ر) ئه‌م جۆره ڕێکخراوانه ده‌ڵێن لۆبیستر. سه‌رکه‌وتووبن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست