کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


د. نەجمەدین کەریم : ئەو هەموو ساڵە لە ئەمەریکا ژیا، تەنها درۆی لەگەڵ خۆیدا هێناوە

Thursday, 19/09/2013, 12:00

1897 بینراوە


خۆزگە بەڕێز نەجمەدین کەریم : بەقوڵیی سەیری ناو چاوەکانی خۆی دەکرد لەبەر دەمی ئاوێنەیەکدا و بەخۆی دەوت " من چەندە خۆمم خۆش دەوێت و چەند نرخی خۆمم لایە " ؟ بۆیە پێشنیاری ئاوێنەی بۆ دەکەم چونکە ئاوێنە خێراتر ووزەکانت بەجوڵە دەخات و لە ناخەوە خۆت دەخوێنیتەوە .
دوو پیشە هەیە لە ژیاندا کاتێک بەدەستی دەهێنی دەبێ سوێند بخۆیت کە درۆ نەکەیت و دەست پاک و نهێنی پارێزراوبیت، ئەو دوو پیشەیەش پزیشکیی و دادوەرییە . ئەم پزیشکە و تاڵەبانیش دادوەر، دیارە هەموو پیشيکان سوێندیش نەخۆن لە دوکاندارێکەوە تاکو فەرمانبەرێک جوتیارێک یان هەر پیشەوەرێکی تر ئەوە ئەرکی موڕاڵی خۆیانە کە ڕاستگۆ بن و سوێندیشیان نەدەن دەبێ درۆ بەدەوری کارەکانیاندا هاڵنەبەستن .
نەجمەدین کەریم : لەماوەی ئەم ٩ مانگەدا کە تاڵەبانی نەخۆشکەوتوە ئەوە چيندەمین جارێتی درۆیەکی زۆر ناشیانە دەکات کە هیچ کەسێکی خاوەن رەوشت بەکاری واهەڵناسێت، کە من دڵنیام خۆشی باوەڕی بەخۆی نییە . لێرەدا پرسیارێک دێتە بەرەوە داخۆ کە سبەینێ لاشە بێگیانەکەی تاڵەبانی گەڕایەوە لاتان درۆکانتان لەچ خەزێنەیەکدا دادەنێن و چۆن مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن ؟ لێرەدا پرسیارێک سەر هەڵدەدات، داخۆ یەکێتییەکان دەتوانن پشت بەکەسانی وا درۆزن ببەستن و ئەم درۆزنە داخۆ چی لەکەرکوکی داگیر کراو دەکات ؟
یاخود زەین و جەستەو گیان و هەستەکانی، ئەم کۆمەڵگا کوردییە چۆن بەو درۆ شاخدارانە گۆش دەکرێن و چ باجێک دەبێ بدەین بۆ ئەوەی ئەم درۆیانە لە ناخی تاکەکاندا بنبڕ بکەین ؟
نیشتمانی ئێمە تاکە جێگەیەکە کە هیچ کەسێک باجی قسە یان درۆی تێدا نادات . لێرە لەهەر بەرەیەکدا بیت و نیشتمانت وەک کاڵا هەراج کردبێت، پێش سوپای داگیرکەران کەوتبی، سەد جاران ووتبێتت و پلانت داڕشتبێت تاک بەتاکی کورد لەناو ببەیت، خۆفرۆش بیت، ترسنۆک بیت، دزبیت، پاشەڵپیس بیت و فایلدارو سیخوڕیی داگیرکەرانیش بیت، کە مردی ئیتر یان بەر لەمردن نەخۆش کەوتی، ئیتر ئەو هەموو پۆخڵییەت بیر دەچێتەوە و بەر لەخوا گەل لێت دەبورێت، هامان سارمۆنیت بۆ دەکرێک کە بۆ نیشتمانپەروەرێک کراوە، ئیتر بینین و بڕیار و قسەو کارو هەڵسوکەوت و هەوڵ و تەقەلات و پەندو ئامۆژگاری و دوربینی و سەرنج، لەکاتی مردنەکەدا غایب دەبن و هەموو دێن و دەڵێن شەیتان دەستی لێ هەڵگرتوە بائێمەش وازی لێبێنین . بۆ یە کاتێک د. نەجمەدینێک دێت درۆ دەکات بەناوی مردویەکەوە، لای هەندێک کەسی نەفام و هیچ لەبارنەبوو دەبێتە پاڵەوانی و نایەوێت یەک تۆسقاڵ بیر بکاتەوە.
ئێمە هەموومان تاڵەبانی لەنزیکەوە دەناسین، دەزانین تەنها ئاهێکی تێدا بوایە بەهەنگەشەلێش بوایە وەک"ستیڤن هۆوکینگ" بیتوانایە بەچاویش بوایە ئیشارەتێکی بدایە لەم کاتەدا چاوێکی دادەگرت، ئەوە بەو مانایە نا کە بڵێم تاڵەبانی خوانەخواستە وەک ستیڤن عالمی فیزیایە و بگەڕێتەوە کورتیلەیەک لەمێژووی کاتمان بۆ دەنوسێت .
نەجمەدین کەریم، وەک چۆن سەردەمێک لەساڵی ١٩٧٦دا دکتۆری تایبەتی مەلامستەفا بوو، باش بوو ئەودەم کە مەلامستەفای تێدا مرد، ئەو سەردەمە نەبوو کە مەلامستەفا کورد و پارتی پێویستیان بەشاردنەوەی بێت، کە مردنەکەی بکەنە مەتەڵ و بەکەسی نەڵێن، بەڵکو دەبوو بمردایەو پاک بوایەتەوە لە ئاشبەتاڵ و بەجێهێشتنی گەلێک بێ ماڵئاوای و داوای لێبوردن کردن، ئەمڕۆ نەجمەدین بەقودرەتی قادر بوە دکتۆری تایبەتی تاڵەبانی و ئەو لەجیاتی هەموو کەسێک قسە لەسەر تەندروستی دەکات، لەکاتێکدا لەیاسای پزیشکیدا هاتوە کە دکتۆرەکان نابێت لەسەر نەخۆشەکان هیچ زانیاری بەخەڵک بڵێن، بەڵام لەمەر سۆسیال دیمکراتەکان هەموو شتێک پێچەوانەیە . لەکاتێکدا ئێمە گیانلەبەریی سەر ئەم زەویەین و ڕەگو ڕیشەمان لەژێر ئەم خاکەدایەو درەنگ یان زوو دەگەڕێنەوە لای خاک و لەگەڵ هاتنمان بۆ دنیا مردن چارەنوسمانە، کەچی ئەم کۆمەڵە مافیایە کە ناوی خۆیان ناوە یەکێتی نیشتمانی و لەسەر مێژووی ئەو هەموو قوربانی یە دەلەوەڕن نایانەوێت، یان چاکتر بڵێم نەیان وویست تاڵەبانی وەک هەموو کەسێکی تر بە ئاسودەی بمرێت و لەناو ئەو هەموو ئازارو کێشيدا ڕزگاری بێگ و بگەڕێتەوە ناو خاک و لەوێوە مێژووی کارو ژیانی بەر جەستە بکەین، هاتوون مەتەڵمان لێ دادەهێنن، جارێک دەڵێن سەد مەتر دەتوانێ بڕوات، جارێک دەڵێن ڕۆژەنە ڕۆژنامەکان دەخوێنێتەوەو ئاگای لەهەموو شتێکە، جارێک دەڵێن بەسێ زمان قسەدەکات و لەهەوڵی فێربوونی زمانی ئەڵمانیشدایە . ئاخر ئەمە هەموو سوکایەتییە بە خودی تاڵەبانی و، درۆ تەمەنی کورتە با باجیشی نەدەیت، ئەی چی لەزبڵدانی وویژدانتان دەکەن ؟ ئایا نەجمەدین کەریم چۆن ڕووی دێت سەیری خێزانەکەی بکات، یان چۆن لە حیمایەکانی دەڕوانێت، ئەی چێ بەمناڵەکانی دەڵێت ؟ داخۆ هیچ منداڵێک لەسەر ئەم ئەستێرەیەدا هەیە حەز بکات باوکی درۆزن بێت ؟
کەسی وا خۆی دەکاتە قوربانی، لەکاتێکدا هیچ پێویستیشی پێی نییە . ئەمەی د. نەجمەدین دەیکات لەگەڵ خۆیدا بۆ خۆی و یەکێتی "شکست، گاڵتەپێکردن و بێبڕوای و بێزاری " بۆ یەکێتی دەچنێتەوە، من دەڵێم کەسێک هێندە درۆزن بێت داخۆ دەبێت ڕێگەی پێبدرێت شارێکی داگیرکراوی وەک کەرکوک بخرێتە بەر دەستی ؟ بەوەی باشە بێ ئەوەی د. نەجمەدین پێی بزانێت بەم کردارەی کارێکی باشی دکتۆریمان بۆ فەراهەم دەکات ئەویش پێکەنینە و هەستی پێکەنینە چونکە پێکەنین دکتۆر دەزانێت سەلامەتی و ساغڵەمیمان بۆ مسۆگەر دەکات .

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)