بۆ ونبووهکهی شهوم
Saturday, 19/07/2014, 12:00
1338 بینراوە
بۆ کورە وون بووکەی شەو
هاورێم چ سریکە خۆت لە پەنا تارای رەش حەشارداوە
پێم نالێت کەی ئەم بێدەنگیە دەشکێنت
و چراێک لە مالەکەت دادەگیرسێنت ؟؟؟
پێم بلێ دەست لە ملانی چ ئازارێکت
بۆ کام خەم گۆرانی دەلێت
وا چرای دڵــە بچکۆلانەت خامۆش کردووە
بە حــــوزنەوە هەنگاو دەنێت
چاوت لە میلی کات ژمێرەکەت هەڵــناگریت
دەتەوێت هەرچی زوو ژیان لە ســـوجێکا بوەستی
و بۆ ئەبد تۆ دابەزیت و بە هێمنیکەوە بە ژیان بلێت
بۆ هەمیشە خــوات لەگەڵ..
بۆ هەمیشە بە ئارامیت دەسپێرم
من لەمە و دوا کراسی مەرگم لە بەرەوە تا دواین
ویستگە گۆرانی بۆ تەنیا دەچرم....
پێم سەیرە تۆ دەتەوێت ببیت بە سێبەری شەو
تاری رەشت پۆ شێوە ..بەلام پێم نالێت
بۆ رەنگە وون بووەکانی شەو نادۆزیتەوە ؟؟؟
بۆ بە رەنگە وون بووەکانی شەو پەلکە زێرینە خەیالت
نانەخشێنت.....