به‌یاننامه‌ی ناڕه‌زای دژ به درانه دادگای نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس" حسه‌ین له‌تیف "
Monday, 30/03/2009, 12:00
1405 بینراوە
له ساڵه‌کانی دوای ڕاپهینهوه چه‌ندین جار به‌شێوازی جیاواز هێرشکراوه‌ته سه‌ر نوسه‌ران و ڕۆژنامه‌نوسان و که‌سانی ئازادی خواز، ئه‌م دیارده‌یه نامۆ نییه به کلتور و ده‌سه‌ڵاتی کوردی، وه‌ک تیرۆرکردنی (شاپور ، قابیل ،ئه‌بوبه‌کر عه‌لی ، سۆرانی مامه‌حه‌مه، هتد....) ودرانه دادگایی، سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی و "غرامه" کردنی و توندوتیژی دژ به (محمد عومهرعوسمانی شاعیر) وهێرشکردنه سه‌ر ڕۆژنامه‌نوس (ئامانج خه‌لیل) و درانه دادگایی نوسه‌ر و ڕۆژنامه نووس (حسه‌ین له‌تیف)..
ئێمه به توندی ناڕه‌زایی خۆمان به‌رامبه‌ر به‌و هێرشانه‌ی که ده‌کرێته سه‌ر (نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوسان) ده‌رده‌بڕین به‌تایبه‌ت به دادگایی دانی (حسه‌ین له‌تیف). ئه‌م هێرشانه له‌و پرۆژه یاسایه‌وه وه‌رگیراوه که له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی کوردستان، په‌سه‌ند کرا که ڕاسته‌وخۆ بۆ به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی ئازادی و سزادان و"غرامه" کردنی ڕۆژنامه‌نوسانه له سایه‌ی ئه‌و یاسایه‌دا خۆی نیشان ده‌دات..
ئێمه بانگه‌وازی که‌سانی ئازادی خواز و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ ده‌که‌ین که بێده‌نگ نه‌بن و هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌رببڕن دژ به پێشێل کردنی ئازادی ڕاده‌ربڕین و به دادگایی دانی نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوس (حسه‌ین له‌تیف)...
نا بۆ به‌ر ته‌سک کردنه‌وه‌ی ئازادیی ڕاده‌ربڕین..
29/3/2009 .