میللەت کوێرە یا گەمژەیە کەنازانیت?!
Thursday, 04/02/2010, 12:00
(لهسایهی كاك نێچیرڤان بارزانی، نهخشهی سیاسی كوردستان گۆڕدرا، گرێبهسته نهوتییهكان دانیان پێدانرا، كوردستان بهجیهانی دهرهوه ناسرا، كوردستان ئاوهدانكرایهوه بهتایبهتی شاری ههولێر)..نووسراوی سهر دیوارێکی پیسکراو له ههولێر.
لەسایەی کاک نێچرڤان بارزانیدانەخشەی کوردستان گۆڕدرا زۆربەی ناوچە دابڕاوەکانمان بۆ گەڕایەوە و چونکە کاک نێچیر هەموو هەوڵ و دەسەڵاتەکانی خۆی خستە کار بۆ جی بەجی کردنی مادەی 140 خۆشی هەموو مانگێک 1-2 جار سەردانی ئەم شوێنانەی دەکرد ،، زو زوو سەردانی پایتەختی دەکرد بۆ مەسەلە نەتەوەیەکان و بەرژەوەندیە باڵاکانی میللەت،،، گرێبەستیە نەوتیەکانیش دانیان پێدانرا ،زۆر بەشەفافانە و هەموو ئەندامانی پەرلەمان ئاگادارن و هەموو داهاتەکەی زۆر بەشەفافانە دەچێتە سەر بودجی هەرێم و لە زۆربەی کەناڵ و بڵاوکراوەکاندا بڵاوکرایەوە و خەڵک قسەی خۆی لەسەرکرد (ئەو 5 ملیار دۆلارەی باس دەکرێت درۆیە کە لەم ماوە کورتەدا بزر بووە) ...بەڵی کوردستان بەجیهانی دەرەوە ناسێنرا بەدوو ئیدارەیی و هەروەهاکە یەکێکە لە شەفاف ترین دەسە ڵات لەدوای مەینمار و سۆماڵ، بەتایبەتی لەم دوایەدا زیاتر ناسرا کە ئەم سەر کەوتنە گەورەی بەدەست هێنا لە گەڵ کۆمپانیا نەرویجیەکە و لە زۆربەی کەناڵ و بڵاوکراوەکانی جیهان بڵاوکرایەوە و قسەی لەسەر کرا و بوو بە هەواڵێکی جیهانی و بۆدەسەڵات دارانی هەرێمیش بوو بە مایەی فەخر وشانازی....بەڵی کوردستان ئاوەدان کرایەوە، هەموو ئەوانەی کە بەهەر هۆیەک بێت کوردستانیان جێ هێشتبوو گەرانەوە وڵات و بەڵام ئێستا دوو ئەوەندەی ئەوانەی گەرانەوە لەدەرەوەن بۆ سەفەر و سیاحەت و خوێندن و هەموو گەنجێک دوا ڕۆژی رونە و ژیانی دابین کراوە وەک کاک نێچیر خۆی، لەداهاتویەکی نزیکیشدا هەموو ئەبن بەخاوەن بروانامە ی دکتۆراو خاوەن سەرمایە و خێزان ودوارۆژیان روونە وەک کاک نێچیر ،،، گەر خێزانەکانیان جوانیش نەبن یا بۆ خۆ جوان کردن وەک خێزانەکەی کاک نێچیر بۆیان هەیە نەشتەر گەری جوانکاری بکەن. بەڵی کوردستان ئاوەدان بۆوە،،،بەئاودان بونەوەی گوندەکان و بەسەوزکردنی کوردستان بەزۆری بەرهەم هێنانی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری وهە موو گوندێ بو بەخاوەن نەخۆشخانەو قوتابخانەو ڕێگاو بان و ئاو ئاوەرۆ کارەبا،، لەشارەکاندا کارو خزمەت گوزاری زیاتر کراوە لە هەمووی گرینگ تر ئەوەیە کە بووین بەخاوەن ژمارەیەک کەناڵ تەلەفیزیۆنی و کوردتێل و کۆرەک ئەوانی تر هەروەهاچیتر قوتابخانەکان 2 یا3 دەوامیان تێدا ناکرێت خەڵک بێ ئاو وکاەبا نابن،،، بەڵی شاری هەولێر ئاوەدان کرایەوە بە سۆپەڕ ماڕکێت و ڕیزە شوقە و باڵەخانەو ،بازاڕو بەنزین خانەکانی سەر بە بنەماڵە و کردنەوەی زانکۆی بی مەعریفە و بی بنەما و تێکدانی شوێنە کۆن و خراپەکان و کردنیان بە سۆپەرماڕکێت و هوتێلی سەر سوڕ هێنەر و فرۆشتنی شوێنە بێ کەڵکەکانی وەک کارگەی چنین و ڕستنی هەولێر و کارگە بچوکەکانی تر.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست