نهێنی سه‌ردانه‌که‌ی شاسوار عه‌بدولواحید بۆ لای سه‌رۆکی په‌رله‌مان
Thursday, 21/08/2014, 12:00
2162 بینراوە
له کاتێکدا زیاتر له ملیونێک ئاواره رووی له کوردستان کردوه و ولات روو بە رووی ئه‌زمه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ئابووری هاتووه له ساییه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کۆنه‌په‌رست و عه‌قڵ خێله‌کی نه‌وت دزه‌وه. فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆران به چه‌ند مانگ جارێک موچه‌یه‌کیان پێده‌درێت و باجی ملهورێ ده‌سه‌ڵاتی کوردی دده‌ن، که 23 ساڵه ده‌ستیان ناوه‌ته بیناقاقای کۆمه‌ڵگای کوردیی. هه‌ر ئه‌مه‌ش وایکرد له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا به‌شێک له خه‌ڵکی توره‌ی کوردستان ده‌نگیان به بزووتنه‌وه‌ی گۆران دا و ئه‌و بزوتنه‌وه و نه‌وشیروان مسته‌فایان به فریادره‌سی خۆیان ده‌زانی، به‌ڵام وا ده‌رنه‌چوو، نه‌وشیروان مسته‌فا و بزووتنه‌وه‌که‌ی له ده‌سه‌ڵات زیاتر تین‌و و برسی ده‌سه‌ڵات و کێکی ده‌سه‌ڵات بوون، ئه‌وه‌بوو گۆران به ناوی گۆرانکارییه‌وه چووه نێو ده‌سه‌ڵاته‌وه و چه‌ند مانگێکه ئه‌م گۆرانه خه‌ریکی جوانکردنی ده‌سه‌ڵاتێکه، که خۆی له ماوه‌ی چوار ساڵی ئۆپۆزیسیۆن بوونی به ده‌سه‌ڵاتێکی تاڵانچی و کورد فرۆشیان ده‌ناساند. به‌وه‌شه‌وه نه‌وەستاون له بری داکۆکیکردن له مافه‌کانی خه‌ڵک ئێستا بوون به داکۆکیکار له به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند سه‌رمایه‌دارێکی هه‌ڵتۆقیوی وه‌کو شاسوار عه‌بدولواحێد و هاوشێوه‌کانی.
دوێنێ یوسف محه‌مه‌د به فەرمانی ئاغاکەی له گرده زه‌ردهه‌ڵگه‌راوه‌که‌ی گۆرانه‌وه پێشوازی له شاسوار عه‌بدولواحێد ده‌کات، له‌و دانیشتنه‌دا شاسوار عه‌بدولواحید داوای قه‌ره‌بووی سوتانی که‌ناڵه‌که‌ی له سه‌رۆکی په‌رله‌مان ده‌کات؟ ئێمە ئه‌پرسین باشە سه‌رۆکی په‌رله‌مان له کوێی یاسادا ده‌سه‌ڵاتی پێدراوه پاره‌ی گه‌ل به ته‌خشان و په‌خشان بدات و داکۆکی له که‌یسێک بکات له‌سه‌ر قوتی خه‌ڵک بشکێته‌وه؟ دیاره که‌ناڵی نالیا له‌لایه‌ن حیزبێکه‌وه سوتێنراوه نه‌ک خه‌ڵکی کوردستان تا خه‌ڵک باجه‌که‌ی بدات. به پیی زانیاریه‌کان دادگای ته‌میز بریاری قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی که‌ناڵی نالیای پوچه‌ڵکردوه‌ته‌وه، به پشتبه‌ستن به‌وه‌ی که ئه‌و که‌ناڵه له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه نه‌سوتێنراوه، تا حکومه‌ت باجه‌که‌ی بدات، به‌ڵکو ده‌بیت ئه‌و حیزبه باجه‌که‌ی بدات که سوتاندویەتی. ئه‌م بریاره‌ی دادگا گڕی له شاسوار عه‌بدولواحێد به‌رداوه و بۆیه هانای بۆ هاوشه‌ریکه بازرگانه‌که‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا بردووه، تا له رێگای په‌رله‌مانه‌وه و له پشتی بریاری دادگاوه له‌سه‌ر قوتی خه‌ڵک قه‌ره‌بووی مادی شاسوار بکه‌نه‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌م کاره دوو ساڵ پێش ئێستا سه‌رۆکی په‌رله‌مانه‌که‌ی یه‌کیتی و پارتی بیانکردایه، ئەوا نه‌وشیروان و بزوتنه‌وه‌کەی هه‌رایان له سه‌ر ده‌نایه‌وه و گوێی خه‌ڵکیان پرده‌کرد له وشه‌ی گه‌وره و بریقه‌دار، به‌ڵام ئێستا له به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی په‌رله‌مان له خۆیانه ره‌وایه‌تی دده‌ن به هه‌موو دزیی و پیسخۆری و گه‌نده‌ڵی و تێکه‌ڵکردنی ده‌سه‌ڵاته‌کانی جێبه‌جیکردن و یاسادانان و دادگاکان و ده‌ستێوه‌ردانی حیزبی و شه‌خسی.
له یوسف محه‌مه‌دی حه‌ڵقه له گیوێی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌پرسم: ئه‌گه‌ر ئه‌م کاره‌ی تۆکردوته که داکۆکیکردنه له دزینی قوتی خه‌ڵک بۆ بازرگانێکی شه‌ریکتان، ئه‌گه‌ر خۆت سه‌رۆکی په‌رله‌مان نه‌بویتایه ئایا ئه‌م کاره قێزه‌ونه‌ت سه‌رکۆنه نه‌ده‌کرد و به پێچه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆکی په‌رله‌مانت له قه‌ڵه‌م نه‌ددا له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردن و دادگا؟
ئێوه‌ی گوێڕایەل که ئێمه‌مانان باشتان ده‌ناسین که چه‌ند خه‌ڵکانی بچوک و ئه‌ڵقه له‌گوێن، هه‌رگیز ناتوانن ببن به سه‌رکرده‌یه‌کی راسته‌قینه و داکۆکی له مافخوراوان بکه‌ن، ئێوه‌ی گوێڕایەڵ له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆتان هه‌موو کارێکی ناره‌وا ده‌که‌ن و به‌ناوی گۆرانکاریه‌وه ره‌وایه‌تی دده‌نێ.
شاسوار له ساییه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی به‌رهه‌م ساڵح لایه‌ک له‌شاری سلێمانی داگیرکردوه و له پاڵیدا که‌ناڵێکی کردوه‌ته‌وه به ناوی ئازادییه‌وه دزیی و پیسخۆریی و گه‌نده‌ڵیه‌کانی پێ ده‌شارێته‌وه، کۆمه‌ڵێک نووسه‌ری ده‌رباریش، که بەردەوام له که‌ناڵه‌که‌ی که‌وتوون و قسه‌ی پوچ و بیمانا فرێدده‌نه ناو خه‌لکه‌وه و به‌ناوی ئازادیی راده‌ربرینه‌وه داکۆکی له‌م کابرایه ده‌که‌ن، که یه‌کیکه له دزه هەرە گه‌وره‌کانی شاری سلێمانی.