جیاوازى كونگرە كەى گۆڕان
Friday, 03/01/2014, 12:00
گۆڕان وەك هێزێكى سیاسی زیندوو سەر پشكەبەكام مۆدێلى سیاسی كاردەكات وەكام فۆڕم لە حزبایەتى هەڵدە بژێرێت وە چۆن ڕەفتار دەكات وەچ پەیامێك دەداتە لایەنگرو دۆستە كانى،گرنگ ئەوەیە ئەو هێزە سیاسیە توانى كۆنگرە ببەستێت وەڵامى نەیارە كانى بداتەوە بێ گومان هەموو كارێكى گۆڕان چونكە نوێ یە هەندێك كەس دەبنە بەر هەڵست كارى و توانجى لێدە دەن ئەم كەسانە بەپەنجەى دەست دەژمێردرێن بیریان دە چێتەوە حزبە كانى خۆیان ناتوانن پلینیۆم و كۆنگرە كانیان نیوكات ژمێر زیاتر بخایەنێت ئەوەى جێگەى ئاماژە پێدانە ئەوانەى ڕەخنە لە بزووتنەوەى گۆڕان دەگرن وە پێیان وایە كۆنگرە كەى گۆڕان بەو شێوەیە نەبوە كە ئەوان چاوەڕێیان كردوە گوایە كەمو كورتى زۆرى تیایەو ئەوەش لە بەر نەبونى هەڵبژاردن لەناو كۆنگرە كەداكەئەمە بەلاى ئەوانەوە پایەیەكى گرنگى دیموكراتیە وێڕاى ئاماژە نەدان بەچەند پرسێك وەك كەركوك و ناوچە دابڕاوەكان و پرسی شوناسی گۆڕان وچەندین هەڵیت و پەڵیتى تر كە خۆشیان نازانن ڕە خنە كانیان ئەچنە ناو چ بابەت و چوار چێوەو ئاراستەوە
كاتێك بزووتنەوەى گۆڕان بڕیارى بەستنى كۆنگرەى دا ئەوانەى كە ئێستا بونەتە چاو دێرو هەڵسە نگاندن بۆدۆخى ناو خۆى ئەو بزوتنەوەیە دەكەن زۆر جارلەمیدیا كانى سێبەرو حزبیە كانى خۆیانەوە دەیان گوت بزوتنەوە یان حزبی گۆڕان ناتوانێت بەسەر كەوتوى كۆنگرە ببەستێت
بەڵام دواجار ئەو خەونە یان هەڵوەرى بزوتنەوە كە توانى بەئازادى لەناو پێتە ختى كوردستاندا كۆنگرە ببەستێت بەسەر كەوتوى كارە كانیشى ببات بەڕێوە كۆنگرە كەش نیوكات ژمێرى پێنە چوو نەشبوە حەفلەو ڕەشبەڵە كى تێدا بێت بگرە كۆنگرە كە زۆر پرسی گرنگى تیا تاو توێ كرائاراستەى كار كردنى گۆڕانیشى تیا دیارى كرازۆربەى چین و توێژە كانیشى تیا كۆكرایەوە بزوتنەوەى گۆڕان ئەو دەستە گەرى و ناو چە گەریەشى تیانە بوو كە ئەوان دەمێكە دە هۆڵى بۆدە كوتن وەنانو پیازى پێدە خۆن
كۆنگرە كەى بزوتنەوەى گۆڕان مۆدێلێكى نوێ ی هێنایە نا فۆرمى سیاسی وسیاسەت كردنەوە بەوەى بایە خێكى گەلێك زۆرى دابویە توێژى گەنجان وەژنان ئەوەى جێگەى خۆشحاڵى هەموو ئەندا مانى كۆنگرە بوو نەبونى ئەو دەستە گەریە بوو لەناو كۆنگرە دا كە دەهۆڵ كوتە كانى نەیارى گۆڕان دەهۆڵیان بۆدە كوتا كردبویانە هەڵا گوایا هێزى بزوتنەوەى گۆڕان تەنها لە سلێمانیدا كۆبوەتەوە گۆڕان هێزى شارچیەتى بەسەریا زاڵە و هەموو قورساى گۆڕان لە سلێمانیدایە مەسجى پشت ئەو كۆنگرە یەى گۆڕان بۆهەموو ئەوانە بوو كە دەمێكە مێشكى خەڵكیان بەوە پڕكردوە كەگۆڕان تەنیا هێزى سلێمانیە كۆنگرە كەى گۆڕان ئەوەى سەلماند كە بزوتنەوەى گۆڕان هێزو وزەى هەمو خەڵكى كوردستانەو بزوتنەوەى گۆڕان مەشرو عێكە هى هەموو خەڵكى شارو گوندوسەرجەم كوردستانە هیچ شوێنێك بۆبزوتنەوەى گۆڕان لە شوێنە كانى تر تایبەت مەندى پێنە دراوە گۆڕان هی سەرجەم خەڵكى كوردستان و سەرجەم جوگرا فیاى كوردستانە
ئەوەى ئەم كۆنگرە یەى گۆڕان جیا دەكاتەوە لەكۆنگرەى هێزەتەقلیدیە كانى تر ئەوەیە گۆڕان بەعقڵى مۆدێرن ئیش دە كات ئەوانەى چونەتە ئەو كۆنگرەیە سەرجەمیان ویستو یانەبڵێن ئێمە نەوەى دواى عەقڵى شاخین ئێمە ئەمانەوێت بە عەقڵى شار خزمەت بە توێژە كانى كۆمەڵگەى كوردى بكەین ئێمە بازرگانى بەپلەو پایەوە لێپرسراویە تیە وە ناكەین ئێمە بازاڕ كۆنترۆڵ نا كەین ئێمە دەمانەوێت خەڵك بەئازادى و بەیەكسانى و بە جورئەت و بەكەرامەتەوە بژین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست