کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كۆنگره‌ى يه‌كێتى دواده‌كه‌وێ و كێشه‌كان قوولَ ده‌بنه‌وه‌

Wednesday, 29/01/2014, 12:00





به‌پێي دواين هه‌والَ، رِۆژي چوارشه‌ممه‌29/1/2014 مه‌كته‌بي سياسي يه‌كێتى له‌مالَي تالَه‌بانى كۆده‌بێته‌وه‌ و برِياري كۆتايي له‌سه‌ر به‌ستن و نه‌به‌ستنى كۆنگره‌ى چواره‌مى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان ده‌ده‌ن.
ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ بووه‌ته‌ جێي سه‌رنج و تێرِامانى چاوديِران و ميديا و ناوه‌نده‌ سياسيه‌كان و حزب و لايه‌نه‌كان ئاخۆ ئارِاسته‌كان يه‌كێتى به‌چ ئاقارێ ده‌بات، لێره‌دا پرسيارگه‌لێ سه‌رهه‌لَده‌دات، ئاخۆ: بۆچي ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌ له‌و شوێنه‌ گرێ ده‌درێ؟ حيكمه‌ت چيه‌ و بۆچي هه‌ر ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ له‌باره‌گاي مه‌كته‌بي سياسي ناكرێ؟ ئايا به‌لاغي كۆتايي بۆ يه‌كێتيه‌كان دلَخۆش ده‌بێ يان نيگه‌رانى ده‌خاته‌ نێو ريزه‌كانيه‌وه‌؟
پێش هه‌ر شتێ كه‌ برِياربوو31/1/2014 كۆنگره‌ ببه‌سترێ، له‌ماوه‌ى شه‌و و رِۆژێكدا ناتواندرێ ئه‌و هه‌مووه‌ ئاماداكارييه‌ ته‌واو بكرێ و تا ئێستا له‌به‌ر نه‌بوونى نيه‌تێكى يه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى ژماره‌يه‌كى به‌رچاوى ئه‌ندامانى مه‌كته‌بي سياسي رِێكاره‌ ياساييه‌كانيان له‌به‌رچاو نه‌گيراوه‌ تا ئاليه‌ت و رێوشوێنه‌كان بۆ ئه‌و كۆنگره‌يه‌ بگرنه‌ به‌ر، ئه‌وه‌يش ئاماژه‌يه‌كى رِوونه‌ كه‌ له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا به‌زۆرينه‌ى ده‌نگ نه‌ك ته‌واوى ئه‌ندامانى، ئه‌و كۆنگره‌يه‌ بۆ دواي هه‌لَبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و پارێزگاكانى هه‌رێم دوا ده‌خه‌ن، هه‌رچه‌نده‌ پێشبينى زۆر له‌وه‌ ده‌كرێ درزێ بكه‌وێته‌ نێو مه‌كته‌بي سياسيه‌وه‌ له‌خواست و ئيراده‌ى ژماره‌يه‌كيان بۆ به‌ستن و له‌ولايشه‌وه‌ نه‌بوونى ئيراده‌ى ژماره‌يه‌كيان بۆ نه‌به‌ستنى واده‌كات مقۆ مقۆ و ململانێيه‌كى سارد بخاته‌ سه‌ر هه‌لَوێسته‌كان.
هه‌لَبه‌ته‌ له‌ئه‌گه‌ري درێژكردنه‌وه‌ى ئه‌و واده‌يه‌ بۆ واده‌يه‌كى ديار و ناديار،ده‌نگى نارِه‌زايي له‌ئۆرگانه‌كانى خواره‌وه‌ دروست ده‌كات كه‌ هه‌ندێكيان بێنه‌ سه‌ر خه‌ت و ده‌نگي توورِه‌يي خۆيان ده‌رببرِن و هه‌ندێكێشيان ناخي خۆيان بخۆنه‌وه‌ و تۆلَه‌ى خۆيان بۆ شكستى زياتري يه‌كێتى بۆ رِۆژي ده‌نگدان له‌هه‌لَبژاردنه‌كان هه‌لَبگرن، ده‌نگ بده‌نه‌ گۆرِان و لايه‌نه‌كانى ديكه‌.
به‌لاي يه‌كێتيه‌وه‌ زه‌رووره‌تى كۆنگره‌ بۆ ئه‌و قۆناغه‌ له‌بار نيه‌ به‌وه‌ى هه‌ر ده‌سته‌يه‌كى تازه‌ و به‌وانه‌ى پێشه‌وه‌يش ناتوانن له‌و ماوه‌ كه‌مه‌ى له‌به‌ر ده‌سته‌ بۆ هه‌لَبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى ئێراق و پارێزگاكانى هه‌رێم رِۆئيايه‌كى رِوون و وه‌رچه‌رخان له‌به‌رده‌م گۆرِانكارييه‌كان بخولَقێنن.
بۆي هه‌يه‌ هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌ دوابرِياري خۆيان له‌به‌رده‌م به‌شداريان له‌كابينه‌ى هه‌شته‌م يه‌كلايي بكه‌نه‌وه‌ كه‌ سه‌ره‌رِاي رِاجيايي بۆچوونه‌كانيان، رِه‌نگه‌ دركيان به‌وه‌ كردبێ ئه‌و هه‌لَمه‌ته‌ي ده‌كرێته‌ سه‌ريان به‌وه‌ى يه‌كێتى هۆكاري دواكه‌وتنى پێكهێنانى حكومه‌تى تازه‌يه‌ وه‌ك له‌چه‌ند رِۆژي رابردوودا ئه‌ميري كۆمه‌لَي ئيسلامى ئه‌و بابه‌ته‌ى وروژاند و درِي به‌بێده‌نگيه‌كاندا، به‌مه‌يش ئه‌ركى يه‌كێتى قورس كرد تا بۆ راي گشتى و جه‌ماوه‌ر و هه‌واداريان قسه‌ى خۆيان هه‌بێ و په‌له‌ بكه‌ن ئاخۆ چۆن و به‌چ شێوه‌يه‌ك به‌شداري له‌و حكومه‌ته‌ ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌يش گفتوگۆيه‌كى زۆر، كورد وته‌نێ ئه‌و هه‌ويره‌ ئاوى زۆر ده‌كێشێ، له‌وه‌شدا رِه‌نگه‌ به‌زه‌حمه‌ت بگه‌نه‌ ئه‌نجامى كۆتايي بۆ ئه‌و به‌شدارييه‌، نه‌خاسمه‌ دواي ئه‌و پێداگيرييه‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆرِان بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و جێگري سه‌رۆكى هه‌رێم كه‌ له‌و قۆناغه‌دا ئه‌و پۆسته‌ به‌ر يه‌كێتى كه‌وتووه‌ و له‌ئه‌گه‌ري رِازيبوونى پارتى و لێسه‌ندنه‌وه‌ى پۆستى جێگري سه‌رۆكى هه‌رێم له‌كۆسره‌ت ره‌سولي جێگري يه‌كه‌مى سكرتێري گشتى، واده‌كات وه‌ك بيستمان داواي وازهێنان و ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌ وابێ رِه‌نگه‌ وه‌ك كه‌سي يه‌كه‌مى ئێستاي ناو يه‌كێتى پێداگيري له‌بۆچوون و پێشنياره‌كانى خۆي بكات، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌رسه‌لان بايزى ئه‌ندامى مه‌كته‌بي سياسي خۆي بۆ پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان خۆش كردووه‌ و له‌و ته‌شكيله‌دا به‌نه‌دانى ئه‌و پۆسته‌ بۆ يه‌كێتى، ئه‌ويش هه‌ولَه‌كانى خۆي چرِ ده‌كاته‌وه‌، چ جاي ده‌نگۆي ده‌ستنيشانكردنى قوباد تالَه‌بانى بۆ وه‌رگرتنى پۆستى جێگري سه‌رۆكى حكومه‌ت ئه‌ويش واده‌كات ئه‌وانى تر به‌شيان ديار و به‌رچاوبێ.
ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه‌ ئه‌وه‌يه‌ ئايا وه‌ك يه‌كێتى هه‌ر پابه‌ند ده‌بن به‌رِێكه‌وتنامه‌ى ستراتيژي يان كۆتايي به‌و هاوپه‌يمانيه‌ دێنن كه‌ سالاَنێكه‌ له‌گه‌لَ پارتى هه‌يانه‌..هه‌موو ئه‌مانه‌ به‌هه‌ردوو ديوى به‌ستن و نه‌به‌ستن و پابه‌ندبوون و پابه‌ندنه‌بوون به‌ رێكه‌وتنامه‌ى ستراتيژي و ته‌نگژه‌كاني نێو ئۆرگانه‌كانى يه‌كێتى له‌رِۆژانى داهاتوو ده‌رده‌كه‌ون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە