کۆماری ئیسلامی ئیران له دژی گۆڤاری ئیسائیل - کورد هه‌ڵمه‌تی تیرۆریستانه‌ی ده‌ستپێکرد..
Wednesday, 18/08/2010, 12:00
ئه‌مه‌ی خواره‌وه بریتیه له وتاریکی رادیۆیی کوردیی له تاران که ده‌ربری سیاسه‌تی تاوانکارانه و تیرۆریستانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێرانه له دژی پێکه‌وه‌ژیانی گه‌لان به تایبه‌تی هه‌ردوو گه‌لی جووله‌که و کورد.. ئه‌م وتاره له لایه‌ن گۆڤاری ئیسرائیل-کورد ه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه:سیاسه‌تی یه‌ک بان و دوو هه‌وای به‌رپرسانی کوردی ئێراق له‌هه‌مبه‌ر یاسای بنهڕهتیگۆڤاریی زایۆنیی "ئیسراییل_ کورد" ژماره‌ی 14ی خۆی وێڕای ناڕه‌زامه‌ندیی جه‌ماوه‌ریی له هه‌ولێر له چاپ دا.
ئه‌م گۆڤاره که به به‌رپرسایه‌تی که‌سێک به ناوی "داوود باغستانی" بڵاو ده‌بێته‌وه، له‌سه‌ر سیاسه‌تی پڕوپاگه‌نده‌ی چالاکیی زایۆنییه‌کان له باکووری ئێراق و لاگری له پێوه‌ندیی تاقمه تێرۆریستییه‌کانی سه‌قامگیر له‌م ناوچه‌یه له‌گه‌ڵ ڕژێمی زایۆنی، جه‌خت ده‌کات.
باغستانی له دوایین وتووێژی خۆیدا (له‌گه‌ڵ گۆڤاری" چه‌تر" چاپی هه‌ولێر) ڕایگه‌یاند که سه‌قامگیرکردنی تاقمی په‌که‌که و په‌ژاک له کوردستانی ئێراق یارمه‌تی ده‌دات به چه‌سپانی ئاسایشی ئه‌م ناوچه‌یه.
ئه‌مه له‌حاڵێکدایه که ئه‌م تاقمانه نه‌ک هه‌ر دژ به تورکیا، به‌ڵکوو دژ به کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش کرده‌وه‌گه‌لی تێرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن؛ کرده‌وه‌گه‌لێک که ده‌توانێ ته‌گه‌ره‌یه‌کی قورس له‌سه‌ر ڕێگه‌ی په‌ره‌ی پێوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و تورکیا له‌گه‌ڵ ئێراق و ناوچه‌ی کوردستانی ئێراق بنێته‌وه.
گۆڤاری "ئیسراییل_ کورد" له بابه‌ته‌کانیدا بوونی تاقمی تێرۆریستیی له باکووری ئێراق بۆ به‌دیهاتنی ئامانجه‌کانی ڕژێمی زایۆنی له ناوچه‌که به پێویست ده‌زانێ.
گۆڤاری "ئیسراییل_ کورد" له دوایین ژماره‌ی خۆیدا سه‌باره‌ت به چالاکیی تاقمه تێرۆریستییه‌کان له باکووری ئێراق و پێوه‌ندیی ئه‌وان له‌گه‌ڵ ڕژێمی زایۆنی ده‌نووسێ: له‌حاڵێکدا که پێوه‌ندییه‌کانی ئیسراییل و تورکیا ڕووی له ئاڵۆزی ناوه، ئه‌رکی په‌که‌که قۆستنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌له و درێژه‌ی پێوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ ئیسراییله و پێویسته که ئیسراییل ڕازی بکات به درێژه‌دانی یارمه‌تییه‌کانی به په‌که‌که به بێ هیچ پێش مه‌رجێک.
ئه‌م گۆڤاره هه‌روه‌ها ده‌نووسێ: ئیسراییل به‌بڕشتانه ده‌بێ لاگری و داکۆکی له کوردان بکات و پێوه‌ندییه‌کی ستراتژیک له‌گه‌ڵ تاقمه کوردییه‌کان له تورکیا و ئێراق دابمه‌زرێنێت.
لاگریی ئاشکرای گۆڤاری "ئیسراییل _کورد" له تاقمه تێرۆریستییه‌کانی سه‌قامگیر له باکووری ئێراق له حاڵێکدایه که چالاکیی ئه‌م تاقمانه له ئێراق به پێی یاسای بنه‌ڕه‌تی ئه‌م وڵاته قه‌ده‌غه‌یه.
به‌ڵام نه‌ک هه‌ر بڕگه‌کانی یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێراق ڕه‌چاو ناکرێن، به‌ڵکوو بڵاوبوونه‌وه‌ی گۆڤارێک به ڕێبازی دژی ئیسلامیی و داکۆکی له مانه‌وه‌ی تاقمه تێرۆریستییه‌کان و پێوه‌ندیی ئه‌وان له‌گه‌ڵ ڕژێمی زایۆنی، ئه‌م پرسیاره دێنێته ئاراوه که بۆچی به‌رپرسانی کوردی ئێراقی هیچ کاردانه‌وه‌یه‌ک نیشان ناده‌ن به چالاکیی دژی ئیسلامی و تێکهدهری پێوه‌ندیی نێوان وڵاتانی ناوچه و ئێراق.
ئایا ئه‌م کارانه ئاو ناڕژێنێته ئاشی داگیرکه‌رانی ئه‌مریکی و ڕژێمی زایۆنی و گوێ نه‌دان به داوای گشتی جه‌ماوه‌ری ناوچه‌که نییه.
دیاره به‌رده‌وامیی چالاکییه گومانلێکراوه‌کان بۆ داکۆکی له تاقمه تێرۆریستییه‌کان له باکووری ئێراق، بێ ڕێزی کردن و پێشێل کردنی به‌ڵگه‌کانی ده‌ستووری ئێراقه.
ده‌ستوورێک که گرووپه سیاسییه‌کانی کوردی ئێراق جێبه‌جێ کرانی به ته‌واوه‌تی بڕگه‌کانی ئه‌ویان له‌وان ماده‌ی 140 له‌سه‌رووی داواکانی خۆیان داناوه له دانوستان له‌گه‌ڵ گرووپه سیاسییه‌کانی دیکه‌ی ئێراقدا.
http://sorani.irib.ir/witar/wtar-rapor/item/108445-siaseti-iek-ban-w-du-eewai-berprsani-kwrdi-eiraq-leeember-iasai-bnereti
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست