برادەر گیان
Sunday, 03/08/2014, 12:00
1813 بینراوە
وابزانم ئێستا نامەکانم لە ژماردن چونتە دەر .زۆر جار لە خــۆم دەپرسم تۆ بلێ
تاقەتی خــوێندنەوت هەبێت ..!! یــان بە تامەزرۆیەوە چاوەرێت تا (با)نامەکانم دەگەێنت
لە ســوچێکی ژوورەکەت دەکەویتە خـــوێندنەوەی پیت بە پیتی ووشەکانم ..
ئێستا لەبەر دەم پەنجەری ژوورەکەم دانیشتوم و کەوتمەتە چنینی ووشە
نم نم باران گۆنای زەوی ماچ دەکات هەر دەڵی ئاوازی سەنفونیایکی خــامۆشە و زەوی دەی ژەنێت .لەم ساتانە من زیاتر بەروە مەست بوون دەچم ئەم جەنگەڵە جی دیڵـــم
بە پێ پەتی هەنگاو لە نێو گوڵ و گوڵــزاری خەیاڵ دەنێم ..
گوێت لێمە وانیە
من ئەمرۆ بێ تاقەتی مرۆڤەکانم ئەوانەی کە هەمیشە دەمامک دارن ئەوانەی گوایە ویلن بەدوای
ئازاد کردن کاڵ کردنەوەی هەموو هیڵە سورەکان
ئەوانەی گوایە عاشقی کتێبن ویڵن بەدوای کۆکردنەوەی پیت بە پیتی ووشەی ئەم و ئەو
من ئەمرۆ تێگەیشتم هێندەی مرۆڤەکان بەدەست بەناو رۆشنبیرەکان دەچەوسێنەوە
بە دەست گەمژەکانی وڵات ناچەوسێنەوە ...هێندەی رۆشنبیرەکان حەز بە خۆ سەپاندن و
ناچارکردنی دەوربەر بە را هەڵــەکانیان دەکەن گەمژەکان وانین ...
ئەزانی چی دەڵــێم وانیە .ئاخر پێم وایە تۆ زیاتر لە هەر کەس لە دێرەکانم دەگەیت
دەی من مەلی خــەیاڵــی خۆمم ئازاد کردووە بۆ ئەوی بچی هەرچی
هیچ ە کانی وڵاتە بۆم کۆ بکاتەوە تا من بکەومە هۆنینەوەی ملوانکەیک لە هیج و
دواتر هەموو بوون لە هیج رزگار بکەم ..
وا بکەم هەموو مان هەنگاو بەرەوە خەونە پەمەیەکانمان بەنێن و دەست بخەینە
گــەردنی هەتاو..............