فه‌خامه‌تی سه‌رۆک بارزانیی راستی نه‌فه‌رمو
Thursday, 07/10/2010, 12:00
له‌م هه‌رێمه به‌شکراو و سامان دزراوه‌ی ئێمه‌دا هه‌ر ڕۆژه‌و به سیناریۆیه‌ک و هه‌ر کوشتنێک به پینه‌یه‌ک، هه‌ر مه‌رامێک به شێوه‌یه‌کی دوور له هه‌ستی به‌رپرسیاریی دێزه‌به‌ده‌رخۆنه ده‌کرێت. به‌ڵام کێن ئه‌وانه‌ی دزی ده‌که‌ن و ئه‌مانکوژن و سامانه‌کانمان دابه‌شی خۆیان ده‌که‌ن و پلان داده‌نێن و سیناریۆ داده‌ڕێژن.
بێگومان ده‌سه‌ڵاتدارانی پارتی و یه‌کێتی که دوو بنه‌ماڵه‌ی عه‌وام و خۆفرۆشن و هه‌یمه‌نه‌یان به‌سه‌ر ته‌واوی حکومه‌ت و په‌رله‌مان و خاک و خۆڵی وڵاته‌وه گرتووه، عه‌قڵیه‌تی داڕێژه‌ری سیناریۆکانن و ئه‌م فرتوفێڵه‌ش که لام وایه خۆیان ناویان نابێت سیاسه‌ت، وه‌ک چۆن هه‌زاره‌ها وشه‌ی تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵیان دروست کردوه وه‌ک موجامه‌له‌ی سیاسی و وه‌زعی سیاسی ناهه‌موار و تا دوایی.. مێژووه‌که‌ی کۆنتره له‌وه‌ی که ئێمه وای دابنێین له تیرۆرکردنی ها‌وڕێمان، غه‌زه‌لنووسی شه‌هید (سه‌رده‌شت عوسمان)ه‌وه ده‌ست پێده‌کات، به‌ڵکو ئه‌مه به درێژایی بوونیه‌تی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار به‌رنامه‌ی کار و ستراتیجی مانه‌وه‌یان بووه تا ئێستاش، نمونه‌ی سه‌رده‌می شاخ و شار به‌ته‌واویی پڕ هه‌گبه‌کانیانه که بریتیه له کورد فرۆشتن و که‌سانی دڵسۆز کوشتن و پاشان سیناریۆ، ڕه‌نگه ئه‌و کاتانه ئاسانتر توانیبێتیان ئیشه‌کانی خۆیان دور له ده‌نگۆی ڕاگه‌یاندن و گومانی خه‌ڵک ڕاپه‌ڕێنن، به‌ڵام به‌داخه‌وه، که له ئێستاشدا زۆر ئاسانتر خۆیان وته‌نی چاوبه‌ستی سیاسی! ده‌که‌ن و پلانه‌کانیان له سه‌ر میلله‌ت فه‌ڕز ده‌که‌ن. ئه‌وه‌تا چه‌ند ساڵی ڕابڕدوو کوشتنی (به‌کر پشده‌ریی) که به فیشه‌کی یه‌کێتی و له‌سه‌ر داواکاری و کارکردن بۆ نه‌ڕوخاندنی ماڵه هه‌ژاره‌کانی حامیه‌که‌ی سلێمانی کوژرا و که‌س پێی نه‌وترا قوربان به‌ری چاوت کلی پێوه‌یه! پاشان (کۆساریی شاعیر) پاشان (عه‌بدوڵای قه‌سڕێ) که هه‌موومان زانیمان فیشه‌که‌کان یه‌کێتین، په‌شان نمونه‌ی کوشتن و خۆ دزینه‌وه له کرده‌وه‌کان وه‌ک تیرۆرکردنی (دکتۆر عه‌بدوول ستار) له که‌رکوک که خۆی ئه‌یزانی ئه‌یکوژن و له چاوپێکه‌وتنه ڕۆژنامه‌وانییه‌کانیدا باسی کوشتنی ده‌کرد که دیاربوو فیشه‌که‌کانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بوون وه‌ڵامی پێنووسه‌که‌ی دکتۆریان دابووه‌وه، پاشان شه‌هیدی قه‌ڵه‌م کاکه (سۆران)ی هه‌میشه نه‌مر که هه‌موو ویژدانێکی مه‌ردی ڕاچڵه‌کان له ده‌نگی گولله‌ی ده‌مانچه‌کانی پیاو کوژه‌کانی پاراستنی پارتی. دوا نموونه‌ش تیرۆری غه‌زه‌لنووسه‌که‌یه (سه‌رده‌شت عوسمان) که وه‌ک چۆن هه‌موومان دلنیاین خودی مه‌سعود بارزانی 31 ی ئابی کرد، ئاوه‌هاش (سه‌رده‌شت)ی کوشتووه. پاشان بینیمان چۆن ئه‌م تیرۆرانه په‌رده پۆش کران و هه‌ریه‌که سیناریۆیه‌کی بۆ دروست کرا و فه‌ڕز کرا به‌سه‌ر میلله‌ت و حاکم و مه‌حکه‌مه‌کانی خۆیاندا.
نمونه‌ی کرده‌وه‌ی دزیی یان به زمانی خۆیان گه‌نده‌ڵی ئیداری زۆر له‌وه زیاتره که ده‌ستی بۆ به‌رین، بۆ نمونه موچه‌ی خانه‌نشینیی مه‌لا مسته‌فا که چه‌ند ئه‌وه‌نده‌یه‌کی موچه‌ی مانگانه‌ی سه‌رۆکێکی وه‌ک سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکایه!! یان موچه‌ی قاره‌مانێکی وه‌ک ئیدریس بارزانی که هه‌موومان بیستومانه چۆن و له کوێ شه‌هید کرا!!
یان نه‌وتی هه‌رێم و کۆنتراک و گرێبه‌سته ژێراو ژێره‌کانی خۆیان و کۆمپانیاکان که که‌س ئاگای لێیان نییه و وه‌ک وابێت موڵکی خۆیان بفرۆشن.
یان بوجه‌ی ساڵانه‌ی خه‌ڵکی هه‌ژار و مناڵی هه‌تیوو و برسی کورد که که‌س نازانێت به‌چی ده‌درێت و چی لێده‌کرێت.
ئه‌مانه‌و هه‌موو ئه‌و ناعه‌داله‌تیه گه‌وره‌یه‌ی که له سایه‌ی حکومه‌تی بارزانی - تاڵه‌بانی ئه‌کرێت، ڕۆژانه به چاوبه‌ست و سیناریۆ و خه‌ڵک فریودان توێژی نه‌خوێنده‌واران و به‌شخوراوانی میلله‌ته‌که‌ی پێ فریوو ده‌درێت و ئه‌وانه‌شی که له هه‌وڵی په‌رده لادانن له‌سه‌ر کاره تیرۆریستی و کرده‌وه مافیاییه‌کانی ده‌سه‌ڵات داران و ئاشکرا کردنی دزی و خیانه‌ته‌کانیان، ئه‌وا به چاو سورکردنه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌کردن و ئازار دان و لێدان و زحندانی و ئیهانه و پاشان کوشتن و دواتر به سیناریۆیاک په‌رده پۆشکردنی هه‌موو ڕوداوه‌کان و فه‌رزکردنیان به‌سه‌ر خه‌ڵکدا له لایه‌ن پاراستن و زانیاریه‌وه پیشه‌ی مێژینه و ئێستا و ئاینده‌یانه، بۆیه حه‌قی خۆیه‌تی دوای ئه‌وه‌ی که سیناریۆکانی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆر و ته‌زویری بنه‌ماڵه‌کان ده‌بینین، له ناو ماڵ و فه‌رمانگه و کۆڵان و له‌ناو پاس و چایخانه و ڕۆژنامه و ته‌واوی ژێگاکاندا هاوار بکه‌ین (فه‌خامه‌تی سه‌رۆک، درۆت فه‌رموو).
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست