چۆپى خان ڕاست ناكەیت...
Tuesday, 30/06/2009, 12:00
پەیامنێرى كوردستانپۆست- کوردستان*:
دواى ئەوەى كاك نەژاد قسەیەكى چۆپى فەتاحى بەندبێژى بڵاوكردەوە كەسێكى نزیك لەچۆپى لەلێدوانێكدا بەكوردستان پۆستى ڕاگەیاند كەچۆپى لەدواى ئەوەى پرۆسەى هاوسەرگیرى كردووە لەگەڵ كەسێكى نزیك لەبنەماڵەى تاڵابانى بۆتە دەسكەلاى ئەو بنەماڵەیە ئەو كەسە نزیكە لەبەر ئاشكرانەبوونى شوێنەكەى نەیویست زانیارى وردتر بدركێنێت بەڵام ئاماژەى بۆ ئەوەكرد كە چۆپى فەتاح لەسەر خواستى هێرۆى ژنى تاڵابانى هاتۆتەوە كوردستان بەپارەى میللەت و لەسەر خواستى ئەو ژنە پیرە گۆرانى بۆ لیستى كەرەكە دەڵێت ئەو كەسە نزیكەى چۆپى ووتیشى لەماوەى ڕابردوودا كەبازاڕى فارۆقى مەلا مستەفا كزبوو بوو كەس كارتى ئاسیاى نەدەكڕى و سیمكارتەكانیان دەفرۆشتەوە هێرۆ بەمەبەستى پەیداكردنى بازاڕ داواى لەهاوسەرەكەى چۆپى كرد كەچۆپى بۆ بنێرێــــتەوە بەمەبەستى بەكارهێنانى وەكو ریكلامێك بۆ مۆبایلى ئاسیا دیارە لەڕاستیشدا پارە لەكوێ بێت چۆپى لەوێیە بۆیە بەپەلە هاتەوە سلێمانى و لەگەڵ هونەرمەندێكى عەرەبى شۆڤێنى هات سەرەڕاى چەواشەكردنى ڕاى گشتى كوردستان چون سەردانى ئاوارەكانى قالاوەیان كرد بەڵام هیچیان بۆ نەكردن و تەنیا لەكەناڵى تیڤیەكانى پدك و ینك و ریكلامیان بۆ كرد كەچۆپى بۆتە كەسێكى خێرخواز بەنیازە هاوكارى ئاوارەكان بكات بۆیە من لێرەوە دەڵێم چۆپى خان بەم جۆرە مامەڵانە خۆت سوك كرد و لەئێستادا وەكو جاران كەس گوێ لەگۆرانیەكانت ناگرێت بینەران و بیسەران بەچاوێكى زۆر سوكەوە سەیرت دەكەن هەر تەلەفیزیۆنێك یان ڕادیۆیەك گۆرانى تۆى لەسەر بێت بەپەلە دەگۆڕدرێت خەڵكى كوردستان حەزناكات گوێى لەدەنگت بێت لەكۆتاییدا دەلێم خانمى دەسكەلا نەك خانمى هونەرمەند خانمى بنەماڵەى تالابانى نەك خانمى تیجار و بازرگانى ڕاستت نەكرد و هیچت بۆ ئاوارەكانى قالاوە نەكرد بۆ ئەوەش كەوتووتە گۆرانى وتنم وەك كارێكى بازرگانیە نەك سیاسى بۆ ئەمەش هەر ڕاستت نەكرد چونكە تۆ خۆت دەزانیت خێزانى كێیت خانم تۆ بەهۆى خێزانى كەسێكى نزیكى بنەماڵەى تاڵابانى بۆیە لەمەولا هیچ كەس نەگوێت لێدەگرن و وەكو جارانیش هەوادارت دەبێت ..
كامەران قادر معروف *
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست