کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


نمایشی حزبەكان وەك دوا مۆدێلی شۆڕشگێڕی

Wednesday, 19/03/2014, 12:00

1796 بینراوە






وەك دەڵێن "دنیا گۆڕاوەو هیچ شتێك لەجێی خۆی نەماوە" پێش هەر كەس و گروپێك حزبە سیاسیەكان لەرێڕەوی راستینەی خۆیان لایاندا و لەبری وشیار كردنەوەی كۆمەڵگا لەو زەلكاوەی تێی كەوتوە,پێش هەر شتێك دژ بە ئامانجەكانی خۆیان وەستانەوە, و سیاسەتی نكوڵیكردنی خزمەتكردن بە كۆمەڵگا و لادان لە پڕەنسیپەكانی كاركردنیان پیادەكرد, بێگومان حزبی سیاسی لە دنیا دا بەگشتی و بەتایبەت لە كوردستاندا لە سەرجەمی كایەكانی ژیاندا رۆڵی هەیە, بەجۆرێك شۆڕبۆتەوە بۆ ناو ژیانی تاك بە تاكی ئەم میللەتە, كە زۆر جار تاكی كورد بۆ بچوكترین پرس دەبێت لە سەروی خۆیەوە ئۆكەی بۆ بكرێت, تا بەشداربێت لە چالاكیەكی جەماوەری یان كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی,
لەڕاستیدا كاتێك كۆمەڵگا بە قەیرانێكی دژواردا تێپەڕ دەبێت لە ڕوی بێ یاسا یی و كێشە كۆمەڵایەتی و نەتەوەییەكانەوە,دەرفەت بۆ دروستبونی حزب و ڕێكخراوە مەدەنیەكان دەڕەخسێت بۆ دەرباز بونی كۆمەڵگا لە و قەیرانە,بەڵام بە پێچەوانەوە لە كوردستاندا حزب بۆ سەركوتكردنی كۆمەڵگا و ڕێكخراوە مەدەنیەكانیش بۆ دەسكەوتی خۆیان بێدەنگی هەڵدەبژێرن,
ئەوەی مەبەستمە لێرە دا ئاماژە ی پێ بدەم حزبە سیاسیەكانی باشوری كوردستان تەمەنی خۆیان لە مێژووی دامەزراندنیانەوە تا ئەمڕۆ دابەشكردوە بەسەر سێ‌ قۆناغدا,
قۆناغی یەكەم:ئەوەی كە لای ئێمە ئاشكرایە مێژووی دامەزراندنی هەرە زۆری حزبە سیاسیەكانی باشو ری كوردستان, دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سەردەمەی كە لە شاخ شۆڕشیان دەكرد, دژی ڕژێمی داگیر كەری بەعسی نەفرتی, كۆمەڵگایان لە دڕندە ییەكان و چەوساندنەوە وشیار دەكردەوە لەلایەن ڕژێمەوە بەسەر ئەم گەلە ستەم دیدە دا پەیڕەوی دەكرد,لە هەوڵی ئەوەدا بون شەقامی كوردی ئامادەبكەن بۆ بەرپاكردنی ڕاپەڕینێكی سەرتاسەری وەك ئەوەی كە لە بەهاری1991دا ڕوویدا,

قۆناغی دووەم:هەر لە دوای ڕاپەرین و نەمانی مەترسی حوكمی دیكتاكتۆریانەی بەعسی نەفرەتی,ئەم حزبانەی باشوری كوردستان, لەبری كاربكەن بۆ ئاوەدانكردنەوە ی كوردستان و هەوڵی زیاتری چەسپاندنی دیموكراسی و گێڕانەوە ی ئەقڵی تاكی كورد بۆ ڕۆشنبیری یەكی نەتەوەیی دیموكرات و دروستبونی چەندین ڕێكخراو وسەنتەری سەربەخۆ و كەمپین دژی هەر پرسێك كە بە خەتەر ببینرێت, بۆ سەر ئەزمونی حوكمڕانی خۆماڵی ئەگەر ئەو خەتەریاتە دەرەكی بێت یان ناوەكی,بەڵام بەداخەوە دەسەڵاتی كوردی بەپێچەوانەی ئەمەوە هەموو كات هەوڵی ڕێگریكردنی داوە بۆ جوڵاندنی ئەم پرسانە و بە بەردەوامی لە هەوڵی ئەوەدابوە كە هەرچی ڕێكخراو و سەنتەری ڕۆشنبیری هەیە لە ڕێگەی دام و دەزگاكانی خۆیانەوە گرێدراوی خۆیانبن و بەسودی حزب كاربكەن,ئەمە جگە لە هەموو ڕێگرییەكانی دەسەڵات بۆ گردبونەوەیەكی ناڕەزایی,

قۆناغی سێ‌ یەم:ئەوەی زیاتر دەمەوێت لەسەری بنوسم ئەمەیە, ماوەی دوو بۆ سێ ساڵا دەبێت هەر كارێك دەكرێت, وەك كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی و گردبونەوە ناڕەزاییەكان بۆ هەرپرسێكی قێزەون, لایەنەسیاسیەكان و ڕێكخراوە سێبە رە كانیان بەلێشا و ئامادەیی دەر ئەبڕن بۆ بەشدابونیان لەم چالاكیانەدا, بۆ دوو مەبەست,
1.وەك ئاگادار بونێك لە شێواز و چۆنیەتی بەڕێوە چونی ئەم چالاكیانە تا بزانن چەند لەبە ر ژەوەندی و زەرەریانە,
2.زۆر جاریش ئەو لایەن و ڕێكخراوانە تەنها وەك نمایشی ناو نوسین یان ناو هێنان لە ڕاگەیاند نەكانەوە تالە ناو جەماوەردا وەك بانگەشە بەكاری بهێنن كە ئەوەتا ئامادەی ئەو خۆپیشاندان و چالاكیانە ئەبن كە بۆ مافی خەڵكە,و لەگەڵ ئێش و ئازارەكانی گەلدان,
بەڵام باوەڕكەن لە زۆربەی ئەو چالاكی و كۆنگرە ڕۆژنامەوانیانەدا هەندێك لەو حزب و ڕێكخراوانە تەنها وەك ناو ئامادەن و تەنها كەسێكیان بونیان نیە بە كرداری,
خۆم لە دوو سێ‌ چالاكی لە و شێوە بەشداربوم جار هەبوو ناوی لایەنەكان كە دەخوێندرایەوە نزیك ئەبویەوە لە ئامادەبوان,
لەكوێی دنیادا هەیە كە لایەنێك بەشدار بێت لە چالاكیەكدا تەنها یەك كەس یان هەر بە هیچ كەس بەشدار بێت,
ئەگەر تەمەن باقی بێ‌ و پەلە نەكەین و چاوەڕوانبین لە سەر دەستی ئەم حزبە سیاسیانەی باشوری كوردستان زۆر مۆدێلی تری كاری حزبایەتی و ڕێكخراوەیی دەبینین,


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)