ماسمێدیای حیزب
Saturday, 25/06/2011, 12:00
به‌درێژایی خه‌باتی چه‌کداری، حیزبه کوردییه‌کان، به‌تایبه‌ت هه‌ردوو حیزب - یه‌کێتی و پارتی، درێغیان نه‌کردووه ، له شه‌ڕکردن بۆ پاوانخوازیی، به‌به‌کارهێنانی جۆره‌ها چه‌ک دژی یه‌کتر، په‌روه‌رده‌کردنی توتییهکانیان بۆ ڕه‌د دانه‌وه‌ی لایه‌نه‌کانی تر، گه‌رچی له‌سه‌ر هه‌قیش بوبن. به‌ڵام دوای داگیرکردنی عێراق و ڕوخانی ڕژێمی- سه‌دام- ، بازوی مادی هه‌ردو حیزب زۆر له زێده ئه‌ستورتر بوو، هه‌م به‌هۆی ههدیهکانی ئه‌مه‌ریکاو! هه‌م به هۆی ڕه‌ها بوونی ده‌ستیان بۆ زیاتر تاڵان‌کردنی سه‌روه‌ت وسامانی نه‌ته‌وه‌یی به‌تایبه‌ت نه‌وت، له گه‌ڵ زیاتر به‌جیهانی بوون و به‌ربڵاو بوونی چه‌مکه‌کانی مافی مرۆڤ، زیاتر ئاشنا بوون به میدیای ئه‌لیکترۆنی، فراوان بوونی سایته‌کان..فه‌یسبووک، تویته‌ر، هاتنه‌کایه‌ی به گوژمی- ڕێکخراوه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی مه‌ده‌نی- . هه‌ردو حیزب هه‌رچی زوو ده‌رکیان به‌وه کرد، که ئیتر چه‌ک وته‌قه‌مه‌نی.. به‌ئاشکرا داد نادات و پێویسته هه‌رچی زوه، بگۆردریت بۆکۆنترۆڵی میدیا.. دامه‌زراندنی ته‌له‌فزێۆنه ئاسمانیه‌کان وه‌ک سه‌ره‌تاو دوایش ده‌ست به‌سه‌را گرتنی ته‌واوی- سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌کانی کۆمه‌ڵگا-، دروست کردنی میدیای سێبه‌ر-.. هتد. به‌م جۆره سوپایه‌کی میدیای گوێڕایه‌ڵ وچه‌واشه‌کاری حیزبی، ڕاسته‌و خۆ‌و ناڕاسته‌وخۆیان دامه‌زراند. کاری گرنگیان جوانکردن وڕتوشکردن وبریقهدارکردن وقهبهکردنی هه‌نگاوه‌کانی حیزب له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه بو، هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی ڕاستیه‌کان، چه‌واشه‌کاری، خۆڵکردنه چاو، کارکردن بۆ بهفریودانی بیر‌و هزری خه‌ڵکه ساده‌کانی کۆمه‌ڵگا.. رێک وه‌ک ڕژێم وحیزبه شمولیه‌کانی جیهان، به‌تایبه‌ت هه‌ردو حیزبی فاشی به‌عسی عێراق وسوریه-. له‌لایه‌کی تره‌وه کاتێک زانیان وا ورده ورده، میدیای- ئازاد- پێی گرتوه‌و به‌ره‌و گه‌شه‌کردن ئه‌ڕوات، واکاسانێک هه‌ن له‌ژێر چه‌تری ئه‌واندا کۆنابنه‌وه، به ووته‌کانی ئه‌مان ناڵێن ئامیین، هه‌ڕه‌شه‌وگوڕه‌شه، ده‌م چه‌ورکردن، تاماحی مادی، نایان خه‌ڵه‌تێنێ..که‌زانیان هێشتا له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا، ویژدانی زیندو هه‌یه..ئه‌وه بیریان له چه‌کی- یاسا-ش کرده‌وه.. به‌مجۆره بهکالیبهری لوله‌ی چه‌کی قورسی- یاسا-وه، په‌لاماریان دا، هه‌ردو مه‌کته‌بی سیاسی دوو زل حیزبه‌که، که‌وتنه دهعواتۆمارکردن، داواکردنی پێشوه‌ختی غه‌رامه‌ی مالی، که‌خۆیان ڕێژه‌که‌یان دیاری ئه‌کرد، بۆسه‌ر میدیای- ئازاد-و که‌سایه‌تیه ویژدان زیندوه‌کان. شان به‌شانی ئه‌مه‌ش درێغیان نه‌کرد له حه‌سیر مه‌یدان پێکردن وئازارو ئهشهکهنجهدانیان.. له مه‌دفه‌عی میدیاکانیانه‌وه، که‌وتنه کوتانی وێزه‌ی، ڕوناکبیرو نوسه‌ره دڵسۆزه‌کانی میلله‌ت. ئه‌مه له‌ناوه‌وه ، له ده‌ره‌وه‌ی کوردستانیش، ده‌مێک بولهبۆسهی ئهوهدابون، که‌په‌لاماری ده‌نگه- ئازاده‌کان- بده‌ن. کوردستانپۆست - وه‌ک مینبه‌ری ڕاسته‌قینه و ده‌نگ دلێر و هه‌ق بێژ، پشکی شێری پێ‌بڕا ،له‌سه‌ره‌تاوه به هه‌وڵدان بۆکڕینی هه‌ندێک له وانه‌ی پێیان به ماده هه‌ڵئه‌خلیسکێ ، ویژدانیان به هه‌وای دۆلار ئه‌کوژێته‌وه، دوایش به به‌کارهێنانی مینبه‌ری- یاسا- له ووڵاته دیموکراتیه‌کان، یه‌کێک له‌و سهنگهرگرتنانه له -به‌ریتانیا- بوو.
خۆشه‌ویستان: ساڵی پار له - ئۆر نیوز-دا ڕاپۆرتێک بڵاوکرایه‌وه ، ده‌رباره‌ی ڕاستی ئه‌و چاو پێکه‌وتنه‌ی که که‌سێک به‌ناوی- مه‌عد فه‌یاز- له گه‌ڵ- جه‌لال تاڵه‌بانی- کردبووی له -ڕۆژنامه شه‌رق ئه‌ل ئه‌وسه‌ت دا، ئه‌و سایته باسی زانیاری ئه‌وه‌ی کردبوو که -مه‌عد- چه‌ند ملیون دۆلاری بۆ خۆیی و ڕۆژنامه‌که بۆ ئه‌و مه‌به‌سته وه‌رگرتووه، نووسه‌رێکی کوردستانپۆست- به‌ناوی خوازراوی- ئیهاب هه‌ورامی-ه‌وه، وهریگێڕابوه سه‌ر کوردی وبڵاوکرایه‌وه، به‌مجۆره- یه‌کێتی- بۆسه‌یان نایه‌وه و له‌ڕێگه‌ی- مه‌عد فه‌یاز-ه‌وه ده‌عوایان له -له‌نده‌ن- له‌سه‌ر کوردستانپۆست- و به‌تایبه‌ت- کاک که‌مال جه‌مال موختار- قه‌ید کرد. ئێسته‌ش بڕوام وایه ئه‌گه‌ر کاک که‌مال- ..له -دادگا- ئاماده بوایه، به‌و به‌ڵگانه‌وه که له‌به‌رده‌ستیدان، ئه‌وه به‌دڵنیایه‌وه- کوردستانپۆست- داواکه‌ی ده‌برده‌وه، .
من وه‌ک که‌سێکی مافناس ، نیوه‌ی ته‌مه‌نم له- به‌ریتانیا- به‌سه‌ر بردووه، ئه‌وه چاک ئه‌زانم ، ئه‌گه‌ر تۆ شیکایهتت لێ‌کرا جا وه‌ک کۆمپانیا- یان وه‌ک تاکه که‌س.. ئه‌گه‌ر ئاماده‌ی- دادگا- نه‌بیت و به‌شداری مورافهعهکان نه‌بیت..ئه‌وه خاڵێکی سلبیه و زۆر به‌خراپ لێکئه‌درێته‌وه. به ته‌حه‌دای یاسای به‌ریتانی-ناونوس ئه‌کرێت، هه‌رچه‌ند که‌یسه‌که‌ی تۆ ڕاست ودروست بو، تۆ له سه‌ر هه‌ق بویت، به‌ڵام دادگا- به سه‌رپێچیکه‌ر و دوایش دۆڕاو دات ئه‌نێت. به‌تایبه‌ت ئه‌م شیکایهتهی- مه‌عد فه‌یاز-، که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌یسه‌که سیاسیه، ناوبراو که‌سێکی هه‌لپه‌رسته و له ناو کۆمه‌ڵگه‌ی عیراقی- له‌نده‌ن دا به‌که‌سێکی سوک وچروک ناسراوه، چه‌ند که‌سێک له نزیکه‌وه -مه‌عد فه‌یاز- ئه‌ناسن و(ناوه‌کانیان لامان پارێزراوه) دۆستی نزیکی خۆمن، گه‌واهی ئه‌وه ئه‌ده‌ن، یه‌کێک له‌و براده‌رانه له گه‌ڵ مه‌عد فه‌یاز-دا له -ئه‌کادمیای هونه‌ره جوانه‌کانی به‌غداد) بووه، ئه‌م له به‌شی ته‌شکیلی- و مه‌عد له به‌شی شانۆ- بووه. ئه‌ڵیت: ناوبراو له -به‌عسی-ه ڕاپۆرت نووسه‌کان بووه، سیخوڕ بووه به‌سه‌ر خوێندکاره‌کانه‌وه، براده‌ره‌که‌ی تریش که خۆی خه‌ڵکی به‌سره-یه، (چونکه مه‌عد خۆی به‌خه‌ڵکی ئه‌وێ ناونووس ئه‌کات)، ئه‌و زاته له سه‌ره‌تای هه‌شتاکانه‌وه پێشمه‌رگه_ئه‌نسار-ی حیزبی شیوعی عیراقی بووه تا کۆتایی ئه‌نفاله-کان، ئه‌ڵێت: تا پێش ڕوخانی سه‌ددام- هه‌ر مه‌جلیسێک مه‌عد فه‌یاز-ی تیا بوایه به ئیشاره‌ت به یه‌کترمان ئه‌وت که ئاگامان له قسه‌کانمان بێت، نه‌بادا مه‌عد- ترش وخوێی پێوهکات و ڕاپۆرتمان له‌سه‌ر بنووسێ بۆ- به‌سره- و که‌سوکارمان توشی ڕاودونان و گرتن ببن، براده‌رێکی تر که لێپرسراوی حیزبێکی ئیسلامی عێراقییه ، ئه‌ڵێت؛ مه‌عد به ڕه‌چڵه‌ک- کوردی فه‌یلی-یه ، باوکی به - مامۆستا- یی له -به‌سره- نیشته‌جێ بووه.. به‌ڵام خۆی به شوره‌یی ئه‌زانێت بڵێت من کورد-م ،هه‌روه‌ها ناوبراو کاتی داگیرکردنی عێراق بۆ مشتێ دۆلار دوای- عه‌بدول مه‌جید ئه‌لخوئی- ئه‌که‌وێت بۆ عیراق به‌و مه‌به‌سته‌ی ڕاپۆرت له‌سه‌ر چالاکیه‌کانی بڵاوبکاته‌وه.. به‌ڵام هه‌ردوای کوشتنی خوئی- گه‌ڕایه‌وه و هیچیشی له‌سه‌ر نه‌نووسی.
به‌م جۆره ئێستا پرسیارێک دێته پێشه‌وه.. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه بۆچی-جه‌لال تاڵه‌بانی- هانا بۆ مه‌عد فه‌یاز- ئه‌بات، که نه زۆر ناسراوه و نه نووسینه‌کانیشی به هه‌ند وه‌رئه‌گیریت؟ ئه‌مه ڕاستی ئه‌و مه‌سه‌له عه‌ره‌بیه نه‌بێت هیچی تر نیه که ئه‌ڵێت :(الگیور علی اشکالها تقع). خوێنه‌ری ئازیز: ده‌رئه‌نجامه‌کانی- دادگا-ی به‌ریتانیا، پڕیه‌تی له له‌باربردن وناهه‌قی یاسایی، نه‌ک وه‌ک ئه‌وه بێت، که میدیاکانی- یه‌کێتی- و کاسه‌لێسه‌کانی ده‌وروبه‌ری وای پیشان ئه‌ده‌ن که ئه‌و قه‌زا-یه ته‌واو عهیارهو بێغهلوغهشه، نمونه زۆرن وه‌ک: ساڵانی هه‌شتاکان له گه‌رمه‌ی خه‌باتی گه‌لی ئیرله‌نده‌ی باکور- دا، له هه‌ر جێیه‌ک ته‌قینه‌وه ڕووی بدایه، ده‌ست به جێ هه‌رکه‌سێکی- ئایریشی-له‌وناوه بوایه ئهیانگرت، له شاری- گیلد فۆرد- که ئه‌که‌وێته خواروی له‌نده‌ن-ه‌وه، - چوار که‌سی ئایریشی دوای ئه‌وه‌ی شانزه-ساڵ حوکم دران. شانزه ساڵ له زیندانداو به ترۆریست سه‌ر کردن، -دادگا- به‌ره‌ڵای کردن و به‌داوای لێبوردنه‌وه، بڕیاری دا که ئه‌مانه به بێ‌تاوان! شانزه‌ساڵ له زینداندا بوون.. ئه‌مه مشتێ له خه‌روارێک بوو.
زۆر ده‌مێکه حه‌زره‌تی نالی- فه‌رمویه‌تی:
حاکمانی مه‌حکه‌مه: نامه سیان
قه‌د نه‌ماوه، حه‌یا و ناموسیان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست