کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پرسە

Saturday, 17/09/2011, 12:00



ئەم شیعرە لە ڕووی ئیدیاوە جوانە بەڵام لەڕووی داڕشتنەوە زۆر بە دڵم نیە ئیتر لەوە زیاتر نەمتوانی دەستكاری بكەم پەلەی بڵاوكردنەوەییم بوو ، گوزارشت لەو ستەمە دەكات كە لەم ناوچەیەدا حوكمڕانە .................

"بڕوخێ"

ئاپۆڕاكە وایان دەوت .

"بابڕوخێ"

پیر و گەنج ، ژن و پیاو وایان دەوت .

"بڕوخێ"

"بهەڕۆژێ"

شار و لادێ وایان دەوت .

"بلوخێ"

"بروكێ"

تا منداڵە سێ ساڵەكە و

تا تووتیە ڕەنگ خۆڵەمێشیەكەش وایان دەوت .

لەوكاتەدا جەلادێك ئاپۆڕای دایە بەر دەستڕێژ !

چەند گەنجێكی لە جێدا خست

چەند ڕیشی سپی تێكەڵ بە خوێن بوون

چەند عەبایەك بەجێمان و كەوتنە ژێرپێ !

منداڵەكە لەزار كەوت و نوزەی بڕا

پەڕی توتیش ڕەنگی سور بوو ، هێدی هێدی

كەوتە دەم با.

شار خامۆش بوو ماتەم دایگرت

هەموو شتێ ڕەنگی پرسەی لێنیشتبوو

لەو دەمەدا .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە