مێشکێک پڕ لە پەین!
Friday, 09/04/2021, 3:24
1279 بینراوە
مەسعود بارزانی دوایین تیری خۆی لە جەستەی رێفڕاندۆمدا، ئەو رێفڕاندۆمەی کە ئاوات و خواستی زۆرینەی نەتەوەی کوردە کە رۆژێک دونیای دیموکراسی وڵاتانی خاوەن بڕیاری ناونەتەوەیی رێگا بۆ کورد خۆش بکەن، کە ببێتە خاوەنی وڵاتی خۆی وخاوەنی کوردستانێکی یەکگرتوو. ئەوەش مافێکی سروشتی هەر گەڵیکە کە لە سەرخاکی خۆی بە ئازادی بژی و بە ئازادی بڕیارلە سەرچارەنووسی خۆی بدات.
مەسعود بارزانی لە ژیانیدا تەنیا قسەیەکی راستی گووتووە کە دەڵێ: من قوتابیی مەلامستەفای باوکمم! راستدەکات، ئاخر مەلای باوکی هیچ خێرێکی بۆ کورد نەبوو، جگە لە ماڵوێرانی.
هەموو دونیا داوایان لە مەسعود کرد، کە ئەو رێفڕاندۆمە جارێ رابگرێ و نەیکات، بەڵام مێشکی مەسعود چونکە لە تەختەپەین ئاخنراوە و بەو جامانە سورە دایپۆشیوە، چۆن گوێی بۆ ئەو قسانە دەگرێت؟ دیتمان رێفڕاندۆمیشی کرد! پاشان چیمان بەسەرهات؟ ڕێک نیوەی خاکێکمان لە دەست دا، کە زۆربەیان بە خوێنی ڕۆڵەی کورد لەشەڕی دژ بە داعش و شەڕەکانی دیکە ئاودرابوو. پاش رێفڕاندۆمیش بە شەقی سیاسی وازی لەسەرۆکایەتی هەرێم هێنا.
خیانەت لای مەسعود نەک تەنیا خووە گرتبێتی بەڵکو بۆتە کار و پیشەش، ئەگەر رۆژێک خیانەتێکی تێدا نەکات، کێچ دەکەوێتە کەوڵی. بۆیە بە دوای شکستی ریفراندۆمەکە بارەگایەکی بۆ خۆی دانا بە ناوی بارەگای بارزانی، تا وەک مەرجەع پێناسرێت، بەداخەوە کۆمەڵگای ناوشیاریش رێگای پێداوە، تا لاپەڕەکانی چارەنووسمان ئاوا بسووتێنێ.
ئەوانەی کە گووتیان رێفڕاندۆم ڕابگرە:
یەک: ئەزهەر، رێفڕاندۆم پڕۆژەیەکی مەترسیدارە بۆ عێڕاق.
دوو:ریکس تیلێرسۆن وەزیری دەرەوەی ئامریکا، ئێمە دژی ئەنجامدانی رێفڕاندۆمین.
سێ: فڕانک بیکەر باڵوێزی بریتانیا لە عێڕاق، بە بارزانی وت ئێستا کاتی رێفڕاندۆم نییە.
چوار: موقتەدا سەدر پێی وت: برام کاکە مەسعود رێفڕاندۆم ڕابگرە.
پێنج: فلادیمیر پووتین، لەم کاتەدا نابێ رێفڕاندۆم بکرێ.
شەش: فەڕانسا وئامریکا و سعودیە و ئێڕان و بریتانیا وئاڵـمانیش، هەموو داوایانکرد رێفڕاندۆم نەکرێ.
حەوت: یەکێتی ئەوروپا بە فەرمی داوای کرد، کە ریفراندۆم دوا بخرێت.
هەشت: ئەلیستە بێرت، وەزیری کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئافریقا، داوای لە بارزانی کرد رێفڕاندۆم ڕابگرێت.
نۆ: لەو پەیوەندیەشدا لە کاتی خۆیدا لە کوردستانپۆستیش دا چەند وتارێک بڵاوکرایەوە کە سەرکۆنەی ئەو رێفڕآندۆمە سەقەتەی دەکرد.
مەسعود تەنیا بە پلانی تورکیا ریفراندۆمی کرد، تا دەستبەرداری کەرکوک، خانەقین و زۆربەی ناوچەکانی گەرمیان و رۆژئاوای هەرێمی لەدەست دا. پاش دوو ساڵ وتیان ئەو ریفراندۆمە بۆ ئەوە بوو، تا بزانین خەڵکی کوردستان رایان لەسەری چۆن بووە.
سەرچاوە:
کتێبی، فواد مەتەڕ، رۆژنامەنووسی عەرەب، لە بارەی رێفڕاندۆم وئەنجامەکانی ئەو رێفڕاندۆمە، باس لە زانیاریی هەستیار و بە بەڵگە دەکات.