کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بێپاره‌یی ، کادیرانی پارتی بێزار ده‌كات

Tuesday, 28/04/2009, 12:00

1009 بینراوە


ماوه‌ی دوو مانگه‌ كادیران و لایه‌نگرانی پارتی مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه‌ و سه‌رۆكه‌كه‌یان ده‌لێ‌ لایه‌نگرانی من پێویستیان پێ‌ نیه‌ بۆ تۆ پێت وایه‌ كادیرانت هه‌موویان ملیۆنلێرن وه‌ك خۆتان یان به‌دجه‌ی هه‌رێمیان له‌به‌رده‌ست دایه‌ وه‌كو ئێوه‌و بنه‌ماڵه‌كه‌تان ته‌خشان و په‌خشانی بكه‌ن یان مناله‌كانیان وه‌كو هی ئێوه‌ له‌ره‌فاهیه‌ت و له‌ئه‌وروپان یان وه‌كو ئێوه‌ له‌باڵه‌خانه‌ی بیست نهۆمیدان ،یان بێپاره‌و كرێ‌خانوو گیرفانی خاڵی و مناڵی ره‌ش و رووت و ژنی هه‌ناسه‌ سارد كه‌له‌ دایك بونیانه‌وه‌ پێشمه‌رگه‌ و شاخه‌ و شاخ و سه‌رماو برسێتی و مالوێرانیان چه‌شتوه‌ .به‌رێز سه‌رۆكی به‌ناو سه‌رۆكی هه‌رێم خه‌ڵكی پارتی مرد له‌برسان به‌س ئه‌و لایه‌نگرلنه‌ی خۆت ئیهمال و ترۆ بكه‌ له‌بیرت چووه‌ هه‌ڵبژاردنت له‌پێشه‌ و سبه‌ی حزبی ئۆپۆزیسیۆن ته‌قڵه‌ به‌تۆ و حزبه‌كه‌ت و ده‌سه‌ڵاتت لێده‌دات له‌سه‌رده‌ستی لایه‌نگرانی خۆت هیوادارم به‌خۆت و ده‌سه‌ڵات و لایه‌نگرانتدا بچیته‌وه‌ ،توخوا به‌سه‌ ئه‌و دزی و گه‌نده‌ڵی و بێسه‌ر و به‌ریه‌ی موچه‌ت ،توخوا ئاورێك له‌خه‌ركی خۆت بده‌وه‌ و خه‌ڵك فه‌قیره‌ بێپاره‌یه‌ تا بینه‌قاقا كه‌وتۆته‌ ژێر باری قه‌رزه‌وه‌.توخوااا. بۆچی  بۆ دوومانگ رێگه‌ له‌ سه‌فه‌ره‌کانی کوڕ و برا و نێچیر موراهیق بۆ ده‌روه‌ی وڵات ناگریت؟1 ، به‌ڵکو ئه‌و  پاره‌ی که‌ بۆ سه‌فه‌ری ئه‌وان سه‌رفی ده‌که‌ن به‌ کادیرانی پارتی بده‌یت ، خۆ هه‌ر کوڕه‌که‌ت بوو له‌ ئه‌ستانبۆل له‌ یه‌ک ئاهه‌نگ  بۆ یه‌کشه‌و 60 هه‌زار دۆلاری دانا. ئه‌و 60 هه‌زاره‌ به‌شی200 که‌سی ئێمه‌مانان ده‌کات.. شه‌رمه‌ بۆ سه‌رۆکێک ئه‌وه‌نده‌ دز و خیانه‌تکار  بێت.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)