دەزگای دژە تیرۆر کەوتۆتە خۆی و هەر ئەمشەو چەند چالاکییەکی دیکەیان ئەنجامداوە
Wednesday, 20/11/2013, 12:00
دوای بڵاوبوونەوەی ئەو راپۆرتە هەوالەی کوردستانپۆست لەسەر کوشتنی عەمید سەروەت حەمە رەسید، هەر ئەمشەو دەزگای دژە تیرۆر کەوتوونەتە خۆیان و سینارۆیەکیان بەدەستەوە بۆ شاردنەوەی ئەو کارەی کە دوێنێ ئەنجامیان دابوو، ئەمشەو دەوری ماڵیکیان داوە دەیانەوێت وای رابگەیەننن گوایە یەکێک لە ئەندامی ئەو ماڵە دەستی لە کوشتنی سەروەت حەمە رەشییدا هەبووە، یەکێکیشیان بەو هۆیەوە گرتووە، دیسان ئەم ئێوارەیەش گەنجێکی تەمەن بیست ساڵانەش لە گۆیژەبە خنکێنراوی دۆزراوەتەوە، نازانرێت تا چەند پەیوەندیی بەو رووداوانەوە هەبووە. لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ سلێمانی جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە، کە چاوەڕوان دەکرێت، ئەم تاوانە بدێت بەسەر ئەستۆی لایەنێکی حیزبییدا. با لە ئیستاوە چاوەڕوانیئەوەش بیین کە دەزگای دژە تیرۆرەکەی هێرۆ چی تر ئەنجام دەدەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست