٣١ ی ئاب
Sunday, 01/09/2013, 12:00
بۆ پارتی و بارزانی ٣١ ئاب
شانازیەو بوون بە ئەرباب
گەلیش لەسایەی بوونە سەرداب
ئادیدیا و فکر و ئاکار و ئاداب
کەچی ئێستا ئەڵێن ئێمەین پێشمەرگەی ئەرباب
٣١ ئابی ١٩٩٦ بۆ یەکێتی
مایەپووچی و نوچدان و شکستی
لێك هەڵوەشانو لێکترازان و کرمەڕێزی
ڕۆژ دوای ڕۆژ پوکانە و ملکەچی
کەچی ئێشتا ئەڵێن زیندوەو نەمردوە تاڵەبانی
٣١ ئابی ئەوساڵە بۆ گەل و کوردستان
نەهامەتی و ئابڵوقەو ترس و جەرگسوتان
لەتکردنی خاك و ووڵات بۆ سۆران و بادینان
هەراجکردنی ژێر خان و سەروەت وسامان
کەچی هێشتا ئەڵێن ئێمە واین لەپێش یابان
٣١ ی ئاب بۆ شاری سلێمانی
جگە لەخوێن ڕشتن و ماڵوێرانی
کرا بەگوندێ لەجیاتی هەڵمەت وقوربانی
١٧ شوبات و لقی چوار و گوللەی بیکەی سی
تەقەکەران و پیاوانی پاراستن و زانیاری
کەچی هێشتا ئەڵێن سلێمانی پایتەختی ڕۆشنبیری
٣١ ئاب بۆ سەر هەولێری قەڵاو منارە
شەهید کردنی پێشمەرگەو موعارەزە بە زەبری پارە
پەرلەمانیان کردە گەراجی دەبابەو زریپۆش و سەیارە
بەعسی و پارتی و گاردی کۆماری هەموان عەیار بیستو چوارە
کەچی هێشتا ئەلێن دیموکراسی و ئاوەدانی سیمبولی شارە
٣١ ئابی ساڵی ١٩٩٦ بۆ مێژوو
خیانەت و سەرشۆڕی لەیاد نەچوو
گەل لێیان خۆش نابێ و دادگایی زوو
سەرانی و پارتی و بارزانی و جامەنای سوو١
ئەبنە پەندی زەمانە بۆ نەوەی نزیك و دوو ٢
کەچی ئێشتا ئەڵێن سەرۆکی کوردستانین بێ یەک و دوو
تێبینی)١ و ٢) تەنها بۆ لێكچوون و نیزیك بوونەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست