کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فەوزاى قوتابخانەكان و ڕۆتین و نادادپەروەرى لە سیستەمى پەروەردەدا

Wednesday, 10/11/2010, 12:00




پێش ئەوەى بیر لەدروست كردنى كۆمەڵگەیەكى تەندروست بكەینەوە دەبێت بیرێك لە منداڵەكان و گەنجانمان بكەینەوە لەم ولاتەدا كە هەموو شتێك بۆتە قوربانى دەستەلات و دەستەڵاتیش بۆتە قوربانى واسیتە، گەر بشمانەوێت لەهەر دەرگایەك ڕەت بین دەبێت مۆركێكمان پێوە بێت ئەگینا هەر گوێشمان لێناگیرێت.
ئەوەى من دەمەوێت باسى كەم ئەوەیە كە لە كوردستاندا سیستەم گۆڕاوە بەڵام عەقڵ و بیناو دیكۆرەكان هەر هى سەردەمانى زوون چۆن دەكرێت گۆڕانێك لەپەروەردەدا بكرێت گەر بێت و ناوەوەى هەستەكانمان گۆڕانى بەسەردا نێت، ئاخر ئێستا چۆن دەتوانین سیتەمێكى نوێ بسەپێنین بەسەر نەوەیەكى نوێ دەكرێت كەسانێك كە بەسیستەمى كۆن پەروەردە بوون تا ئێستاش بۆ پێشەوەو دەست بەرزكەوەو دەست نەوى بكەى سەردەمى بەعسیان لەزیندایە، دەكرێت كەسێك شتێكى نوێم پێ بڵێت كە خۆى باوەرى لەسەر شتى كۆن و سیستەمى كۆنى پەروەردە بێت كە كاتى خۆى بەعس ئاسا داڕێژراوە، گەر بمانەوێت گۆڕانكارى لەنەوەكانماندا بكەین و نابێت داهاتووى منداڵە چاو گەشەكان و گەنجانمان بخەینە دەستى كەسانێك كەتا ئێستاش بڕوایان وایە دەبێت مامۆستا ببێتە دێوزمەو قوتابى لێى بترسێت.
دەكرێت نەوەیەك فێر بكەین بەلام پۆلەكان بئاخنین هەر پۆلەو پەنجا تەلەبەى بخەینە ناوەو پاشان هەر مەكتەبەو چەند مامۆستایەكى بۆ دابنێین كە ئینگلیزى كوردى بڵێتەوەو زیندەورزانى بیركارى بڵێتەوە مێژوو فەلسەفە بڵێتەوەو دەرسى كۆمپێوتەریش بە خەیاڵى بخوێنرێت.
ئێستا زۆرێك لە قوتابخانەكانى كوردستان خۆیان حكومەتن و هەر خۆشیات قوتابى و مامۆستا دادەنێن و هەیكەلى هەموو شتێكیان بۆخۆیان دادەڕێژن، قوتابخانەى وا هەیە لە دەڤەرى بیتویێن پۆلى پەنجا بۆ شەست قوتابى تێدایەو قوتابخانەى واش هەیە پۆلەكانى لە 30 قوتابى پێكهاتووە ئەمە سەرەڕاى ئەوەى زۆرینەى قوتابخانەكان بەدەست كەمى مامۆستاوە دەناڵێنن ، قوتابخانەى وا هەیە تا ئێستا زۆرێك لەدەرسەكانى نەخوێندووە قوتابیانیش ئیشیان چوون و هاتنەوەیە وەكو شانۆیەك كتێب هەڵدەگرن و دایدەنێنەوە بەبێ ئەوەى هیچى لێبخوێنن لەوەش سەیرتر كەدەچى بۆ تەربیەو لاى موشریفە بەڕیزەكان لەبەر فەوزاى كتاب و كتابكارى هیچ نۆرەیەك بەر تۆ ناكەوێت هەمو دەڵێى سەدان ئیشى هەیە بەلام كەباسى میلاكیان لادەكەى بێ ئیش دەبن و دەستەوەستنان دەبن، ئاخر ئەوە چ عەدالەتێكە مامۆستایەك هەفتەى 30 بۆ 36 دەرس لە هەفتەیەكدا بڵێتەوەو مامۆستایەكى تر تەنیا 13 دەرس بڵێتەوە، ئەوە چ دادپەروەریەكە مامۆستاى كۆمەلایەتى بیركارى و مامۆستاى ئینگلیزى كورى و مامۆستاى زەراعى بیركارى بڵێتەوە، ئاخر گەر دەستەڵاتى كوردى تۆزێك ویژدانى هەبووایە داهاتووى ئەو نەوەیەى ئاوا دەخستە مەترسیەوە كە بەداخەوە خوێندكار دەگاتە پۆلى حەوتى بنەڕەتى كەچى ناتوانێت بەتەواوەتى بنوسێت و بخوێنێتەوە، ئایا دەبێت كوڕو كچى بەرپرسەكانیش كە هەمان قوتابخانە بخوێننن كە منداڵ و گەنجە هەژارەكانى ئەم ولاتە تێیدا دەخوێنن كە پۆلى وا هەیە خوێندكار تا دەوام كۆتایى دێت لەسەر یەك لا ڕانى دادەنیشێت و هە كەواى لێهاتووە زۆرینەى خوێندكاران تووشى نەخۆى كۆم و ئێسك بوون، بۆ دەبێت كچ و كوڕى بەرپرسان لە قوتابخانە نمونەیەكان و قوتابخانە عیشقەیكانى توركەكان بخوێنن بەلام كوڕو كچى هەژاران و كرێكاران و پاسەوانانى ئەم میللەتە لەكاولە قوتابخانەكانى سەردەمى بەعسدا بخوێنن؟...ئاخر ڕۆژێك دێت ئەو نەوە نوێیە گلەیى ئەوەمان لێ بكەن بۆچى ئەوان 12 ساڵ خوێندیان هیچ فێرنەبوون وەلامى بەرپرسان چى دەبێت؟.... چینییەكان دەڵێن "گەر بمانەوێت كۆمەڵگەیەكى تەندروست دروست بكەین دەبێت لە خەمى نەوەكانماندا بین"، ئەى چى ڕوودەدات گەر سەردەمى باوانمان زۆر لەسەردەمى نەوەكانمان خۆشتر بوبێت، ئەى قوتابى چی فێردەبێت گەر مامۆستاى منداڵەكان و بیناى قوتابخانەكانى هى سەردەمى باوانەكانمان بێت، ئەو كاتە فەوزاى ڕۆتینى دروست دەبێت و هەر داراو دوو دارى دى وەكو ڕۆتین دووبارە دەبێتەوە.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە