ئه‌ی موسوڵمانانی دنیا، چه‌ژنتان پیرۆز، نه‌بێ!
Friday, 10/09/2010, 12:00
ئه‌گێڕنه‌وه ئه‌ڵێن خوالێخۆشبوو کاک ئه‌حمه‌دی شێخ، پیاو ماقوڵێکی جوله‌که دۆستی ده‌بێت و ناوبه‌ناو له کۆڕ‌و کۆبونه‌وه‌دا یه‌کتری ئه‌بینن، له‌یه‌کێک له‌و دانیشتنانه‌دا ڕه‌حمه‌تی کاک ئه‌حمه‌د به جوله‌که‌که ده‌ڵێ: خواجه تۆ پیاوێکی زۆر باشی بۆ نابی به موسوڵمان. خواجه‌ش هوشیارانه و بۆ ڕاگرتنی هاوسه‌نگی دۆستایه‌تییان له‌سه‌رخۆ وه‌ڵام ئه‌داته‌وه‌و ئه‌ڵێ: قوربان ئه‌گه‌ر موسوڵمانه‌تی وه‌ک ئه‌مه‌ی تۆ ده‌یکه‌ی وابێ ئه‌وا بهمن ناکرێ، وه‌ک ئه‌وانه‌ی که له ده‌ره‌وه‌ش ده‌یکه‌ن، ئه‌وا هه‌ر بهمن ناکرێ. کاک ئه‌حمه‌د له وه‌ڵامه‌که‌ی تێده‌گات و ته‌نها به خه‌نده‌یه‌ک وه‌ڵامی ئه‌داته‌وه و گفوگۆکهیان کۆتایی دێت.
کورتیهکهشی ئه‌وه‌یه ڕه‌حمه‌تی کاک ئه‌حمه‌دی شێخ به بیر‌و کردار‌و هه‌ڵسوکه‌وتیش موسوڵمانێکی له‌خواترس بووه و له‌ژیانی رۆژانه‌شیدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه و جوله‌که‌که‌ش ئه‌وه‌ی باشزانیووه. له‌ته‌ک ئه‌وه‌شدا هه‌ردوولایان ئه‌وه‌یان باشزانیوه ئه‌وه‌ی موسوڵمانه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حوجره‌و دیوه‌خانه‌ی ڕه‌حمه‌تی کاک ئه‌حمه‌دی شێخ ده‌یکه‌ن، له درۆرو دووڕوویی و ... هتد. ئه‌وه‌نیه که له قورئانی پیرۆزدا باسی لێوه‌کراوه. له‌به‌ر ئه‌وه، ئه‌وه ئه‌نجامی گفوگۆکهیان بووه.
با بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه‌و بزانین ئه‌م چه‌ژن و ڕه‌مه‌زان و دنیای موسوڵمانی ئه‌م سه‌رده‌مه چیمان پێ ده‌ڵێن.، به تایبه‌ت بۆ ئێمه‌ی کوردی عه‌یاره 24ی موسوڵمان. زۆریش ناگه‌ڕێمه‌وه دواوه‌و زۆریش سه‌رتان نایه‌شێنم. ته‌نها وه‌ک شریخه‌ی هه‌وره بروسکه یادگاریتان ئهکولێنمهوه.
ساڵی 1988 له‌شکری موسوڵمانه‌کان، هێرشیان کرده سه‌ر باشوری کوردستان و قه‌تل و عامێکی باش و خه‌ستی دانیشوانهکهیان کرد ، و چه‌ند هه‌زار گوندێکیان وێران کرد‌و به ڕێکه‌وت هه‌زاره‌ها نوسخه‌ی پیرۆزی قورئانیان له مزگه‌وته‌کاندا سوتاند. که‌چی ئه‌م هه‌موو ووڵاته موسوڵمانه‌ی جیهان نقه‌یان لێوه نه‌هات.
ساڵی 1991 دیسان له‌شکری موسڵمانه‌کان هاتنه‌وه‌و میلله‌تێکیان له‌سه‌ر شان و به‌په‌له‌و بێ ڤیزاو په‌ساپۆرت، ڕه‌وانه‌ی ئێران و تورکیا کرد. دیسان دنیای موسوڵمانه‌تی نقه‌و فزه‌یان لێوه نه‌هات. خوا هه‌ڵناگرێ پاشان ئه‌و موسوڵمانه دراوسێیانه زۆریان ئیحترام گرتین وکه ووڵاته کریستیانه‌کان که‌وتنه به‌ینه‌وه ڕێگه‌یاندا ئاودیو بین.
ساڵی 1996، به‌ناوبانگ به 31ی ئاب، به هه‌مان به‌زم له‌شکری موسوڵمان هه‌ڵیان کوتایه‌وه سه‌رمان، و به هاوکاری کۆمه‌ڵێک سه‌ره‌ک خێڵی موسوڵمان.، حهشرێکیان پێ کردین با به‌ده‌واری شڕی نه‌کردبێ.
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگی ره‌مه‌زانه‌دا، ده‌وڵه‌تی ئێرانی دراوسێ مین و تۆپ و هاوه‌نیان هه‌نارده‌ی گونده‌کانی باری قه‌ندیک کرد. بۆ پارشێوو به‌ربانگ. له‌وه ده‌چێ خه‌ڵکی ئه‌و گوندانه له بنه‌ڕه‌تتدا جوله‌که بن.
نه‌وه‌کانی ئه‌تاتورکیش دوێنێ 9 لاوی کوردیان خه‌ڵتانی خۆین کرد، کردیانه سه‌ره‌تای چه‌ژنانه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌ی برایانه‌ی نێوان کورد و تورک!
سه‌دامه‌کانی به‌غدا و ئهبوڕیشهکانی ئه‌نبار و موسڵیش، هیچ جیاوازیهکیهکان له‌گه‌ڵ خۆیاندا نه‌هێنا. جل و به‌رگ نه‌بێ.
له هه‌موو ئه‌مانه‌ش سه‌یرتر، گه‌ر چاوێک به ڕۆژنامه‌و گۆڤار و چاپه‌مه‌نیه‌کانی حزبه‌کانی باشوری کوردستاندا بخشێنی.، دنیا بۆته شامی شه‌ریف و هه‌ر بروسکه‌ی پیرۆزباییه و به‌وه‌ی تر ئه‌ڵێ بچۆ به‌ولاوه. سه‌رۆک بۆ خێڵی ئه‌نێرێت و خێڵ بۆ سه‌رۆک. چه‌پ بۆ ڕاستی ئه‌نێرێت و ڕاست بۆ کۆمۆنیست!
پرسیاره سه‌یرو عهنیکهکهش ئه‌وه‌یه، گه‌ر ئێوه ئه‌وه‌نده موسوڵمانن، که‌مێکیش ده‌م و ده‌ست و داوێنتان بپارێزن، خۆ ئه‌گه‌ر به‌م حاڵ و ئهحواڵهوه پردی سیرات سه‌د کیلۆمه‌تر پان بێت هه‌ر ئه‌که‌ونه خوارێ!
ده‌کرێ ڕووی ده‌ممان له زۆر له‌و خاوه‌ن بروسکانه بکه‌ین و بڵێن ئه‌رێ؟ ئه‌م سه‌روه‌ت و سامانه‌ت به حه‌ڵاڵی په‌یاکردووه، وا ئه‌وه‌نده به په‌رۆش بوون بۆ به‌ربانگ و گه‌رمن بۆ چه‌ژنه پیرۆزه!
ئه‌رێ زه‌کاتی ئه‌و گومرگ و نه‌وت و داهاته‌ی نزیکه‌ی 20 ساڵه نۆشێ ئه‌که‌ن، داوه! ئه‌رێ ئیجازه هه‌یه له‌به‌ر قاپی به‌رماڵتان نوێژێ دابه‌ستین که ئه‌وه‌نده ڕووله خودان!
ئه‌م چه‌ژنه نۆ چه‌ژنی جوانه‌مه‌رگ بوونی سه‌رده‌شت عوسمان و له‌وانه‌یه نۆ چه‌ژنی گه‌لێک لاوی تری بێ ناونیشان بێت. سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌کانیان ئه‌که‌م و ڕۆحیان شاد بێت.
به‌ش به حاڵی خۆم گه‌ر چه‌ژن ته‌نها سێ ڕۆژ بێ بۆ ده‌ست له‌ملان و دوور و درێژ بێ بۆ ڕق و قین! ئه‌وا من نهم گه‌ره‌که‌و به‌شداریشی تیادا ناکه‌م. ئێوه‌ش ئه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان. چه‌ژنتان پیرۆز، نه‌بێت!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست