کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕژیم له‌ ناو گۆمی گه‌نده‌ڵیدا چه‌قاوه‌

Sunday, 03/07/2011, 12:00


نه‌ک ته‌نها ڕۆژنامه‌نووس و ڕۆژنامه‌ ئازاده‌کان باسی گه‌نده‌ڵی ده‌که‌ن، به‌ڵکوو
ئێستا زۆرێ له‌ لایه‌نگرانی ڕژیم خۆی باسی لێوه‌ ده‌که‌ن، نه‌ک ته‌نها ئۆپۆزسیۆن
داوای چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌کان و چاکسازی ده‌کات، ئه‌وا هه‌ندێ له‌ زوڕناژه‌ن و
جه‌ماعه‌تی ئه‌شهه‌دوبیڵاش ڕوویان له‌ به‌رزانی کردووه‌، لێی ده‌پاڕێنه‌وه‌ و هانیده‌ده‌ن ؛یه‌کێ ده‌ڵێت جه‌ناب ڕێگا له‌ ناحه‌زان وپاڵپێوه‌نراوان بگره‌،تۆپه‌که‌ له‌
مه‌یدانی خۆتانه‌، نازانن ئه‌م قسانه‌ ڕژیم ئیحراج ئه‌کات چونکه‌ شڵه‌ژاوه‌ و هیچ له‌
یارییه‌که‌ نازانێت..یه‌کێتر ده‌ڵێت قوربان له‌ لادێ بچکۆڵه‌که‌ی ئێمه‌ هه‌ندێ سه‌رکرده‌ی پارتی ده‌ستیان گردۆته‌ سه‌ر زه‌وییه‌کی زۆر و ئه‌مه‌ش بۆته‌ مایه‌ی
ناخۆشی و نیگه‌رانی خه‌ڵک، قوربان تۆ جه‌سووریت چاره‌یه‌ک بکه‌، ئه‌و نازانێت
ڕژیم له‌ ناو گۆمی گه‌نده‌ڵیدا چه‌قاوه‌ و مه‌له‌وانیش نازانێت. نازانن سه‌رۆکی ڕژیم
کاتی خوێندنی نییه‌ و هیچ ناخوێنێته‌وه‌، له‌ به‌ر ده‌نگی مه‌کینه‌ی نه‌وتده‌رهێنه‌ر، له‌
به‌ر ده‌نگی نه‌وتبارهه‌ڵگره‌کان گوێی له‌ هیچ نییه‌، له‌ به‌ر بۆنی نه‌وت مه‌ست بووه‌،
له‌به‌ردۆلار بێ هه‌ست بووه‌. نازانن چاکسازی که‌واته‌ گۆڕان، ئه‌م ووشه‌یه‌ش بۆته‌
هۆی غه‌م و په‌ژاره‌ و نیگه‌رانی، مووچرکێک به‌ له‌شیا دێنێت، عه‌رشه‌که‌ ده‌له‌رزێنێت. گه‌نده‌ڵی وه‌کو شێرپه‌نجه‌ له‌ ناو له‌شی ڕژیما بڵاوبۆته‌وه‌ به‌ قه‌ده‌غه‌کردنی ئۆتۆمبێلی جام ڕه‌ش، ناردنی دوو فه‌رمانبه‌ر بۆ ماڵه‌وه‌، خانه‌نشین کردنی یه‌کێکی تر ئه‌م ده‌رده‌ گه‌وره‌یه‌ چاره‌سه‌ر نابێت، ئه‌مه‌ منداڵ خه‌ڵه‌تاندنه‌. له‌و
کاته‌ی هه‌مووان چاوه‌ڕێی لێکۆڵینه‌وه‌ و پرسی وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتییه‌کان و
وه‌زاره‌تی دارایی بوون، هه‌روه‌ک خۆمان ده‌یناسین، باسی گه‌نده‌ڵی له‌ لیجنه‌ی
حه‌ج ده‌کات. له‌ باتی که‌ر له‌ کورتان ده‌دات. ئه‌م کاره‌ به‌ خۆگێلکردن و که‌له‌ڕه‌قی
چاره‌ناکرێت، هه‌روه‌ها به‌ شه‌ڕی میله‌تیش ناکرێت، ئه‌وه‌ی شه‌ڕی میله‌تی خۆی
بکات بێجگه‌ له‌ دۆڕان و شه‌رمه‌زاری هیچی تری ده‌ست ناکه‌وێت. په‌ند وه‌رگرتن
له‌ ڕابردوو، له‌ ئێستای ده‌وڵه‌ته‌ عه‌ره‌به‌کان عه‌یب نییه‌، ڕه‌فتارکردن وه‌کوو
دکتاتۆر، گوێنه‌دان به‌داواکانی خه‌ڵک پاڵ به‌م ده‌ستکه‌وتانه‌ی میله‌ت ده‌نێت به‌ره‌و
تێکچوون و ڕووخان ئه‌مه‌ش به‌رزانی و بنه‌ماڵه‌ و سه‌رانی پارتی به‌رپرسیار ده‌کات.
ئازادشۆرش


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە