کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئەرێ دایە

Monday, 16/12/2013, 12:00

1856 بینراوە



ئەم وڵاتە بۆچى وایە؟
كەس بە كەس و بێ ساحیبَ و
بەرەڵایە!

پڕە لەكوشتار لەدزى
لەناعەداڵەتى و برسى

كەچى كەسێك
شاعیر یاخود، رۆشنبیرێك
فززە لەدەمیەوە نایە!

گەر دەسەڵات دەهۆڵ كوت بێت
ئەو زوڕنایە

حزب لەكوێ وە
شەن بكات
ئەو وەك بایە

دەیان كەسى وەكو
كاوە، سەردەشت، سۆران
نوقمى خوێن بوون
لاى ئەوان زۆر ئاساییە
هەر بەخەیاڵی دا نایە

- كوڕم رۆڵە:
ئێرە وڵاتى مافیایە
رۆشنبیرى راست و هەق بێژ
كەس پولى قەڵبى
پێ نایە

ئۆپۆزسیۆن دەستەمۆى دەسەڵاتە
ئێستا لەگەڵ
ئەواندایە

شاعیران ونوسەرانیش
دەیان كۆیلە و جاش قەڵەمى
وەك پیرباڵ و حەمە سەعى یان
تێدایە

تا ئەوانە ،ببنە پارێزى دەسەڵات
رووى دزێویان ئارایشت كەن

ئازاى و مافى میللەت
وەك سەراب و
رەنگى بایە



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)