کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سامان سابير بارزانی ساختمانيكی له‌ دوبه‌يی بۆ ياسين ئه‌بوبه‌كر وه‌زيری كاربا كريوه‌

Monday, 10/10/2011, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری دهۆک له‌ دوبه‌يی
ماوه‌ی هه‌فته‌يه‌كه‌ سامان سابير بارزانی برازای مه‌سعود بارزانی خاوه‌نی گه‌وره‌ كۆمپانيای زاگرۆس و دڵسۆز شيروانی به‌ڕێوه‌بری گشتی كۆمپانياو له‌گه‌ل ياسبن شێخ ئه‌بوبه‌كر ماوه‌تی وه‌زيری كاره‌بای هه‌ريم گه‌يشتونه‌ته‌ دوبه‌يی؟!
سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌كاتی يه‌كتر بينينمان له‌ هۆتيل (برج العرب) كه‌ ياوه‌ری ئه‌وانبوو، ئيمه‌ش بۆ بينينی ئه‌و هۆتيله‌ جوانه‌ چووبينه‌ ئه‌وێنده‌ر، له‌ويدا هه‌ريه‌كه‌ له‌ سامان بارزانی و دلسۆز شيروانی و ياسين شێخ ئه‌بوبه‌كر وه‌زيری كاره‌بامان پێكه‌وه‌ بينی، كاتێ ئه‌و پرسياره‌مان له‌ و دۆسته‌مان كرد، گووتی: سامان بارزانی گوێی ئه‌ويش بري و كرديه‌ پياوی خۆيی، به‌وه‌ی له‌ نيوان دوبه‌يی و شاريقه‌ ساختمانيه‌كی ٥ نهۆمی جوان و نويی هاوچه‌رخی به‌دياری بۆ وه‌زيری كاربه‌ا كريوه‌، به‌نزيكه‌ی ١٢ مليۆن دۆلار!
سه‌رچاوه‌ راستگۆكه‌شمان ئه‌وه‌ی باسكردبه‌رامبه‌ر ئه‌و به‌رتيله‌ وه‌زيری كاره‌باكه‌ی هه‌ريم، ١٠ پرۆژه‌ی زه‌به‌لاحی بواری كاره‌بای كه‌ مه‌زنه‌ده‌ ده‌كريت بايی ٨٠٠ مليۆن دۆلاربيت له‌ سنوری بادينان و هه‌ولێر داوه‌ته‌ سامان بارزانی كه‌ له‌ناو بارزانيه‌كان به‌سامانه‌ شيت ناسراوه‌!
ئه‌و (جناح)ه‌ی ئه‌وانه‌ كه‌ له‌ نهۆمی ١٠ بوون شه‌وی(٧٥)وه‌رقه‌ی ١٠٠ دۆلاری بووه‌، سويتی كامل بووه‌.
ئه‌مه‌و بێجگه‌ له‌وه‌ی له‌ سه‌دا ١٠ ئه‌و پرۆژانه‌ش دراوه‌ته‌ وه‌زيری كاره‌با جوانه‌كه‌ی هه‌ريم، ئه‌مه‌ دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ ماوه‌ نه‌دراوه‌ هيچ كه‌سيكی ديكه‌ له‌و ته‌نده‌ره‌ به‌شداری بكات .
له‌ كابينه‌ی پينجه‌ميش نيهاد بارزانی و سامان بارزانی هه‌مان به‌رتيل و دياريان دايه‌، هۆشيار سيوه‌يلی بۆ وه‌رگرتنی چه‌ند پرۆژه‌يه‌كی بواری كاره‌با، يه‌كيان ئه‌و پرۆژه‌ی دانانی تاوه‌ری ووزه‌ی به‌رهه‌می خۆری(تاقه‌ شمس)ی ڕێگای هه‌ولير _سه‌لاحه‌دين كه‌ هه‌ر تاوه‌ريك ١٠٠٠٠ هه‌زار دۆلار بۆ سه‌رف كراو به‌ايی فتيله‌يه‌ك روناكی نه‌بوو تا ئه‌وه‌ی بۆ هه‌تا هه‌تايی كوژايه‌وه‌و، سامانه‌ شيتی سابيريش دوو گه‌وره‌ پرۆژه‌ی بايی ٥٠٠ مليۆن دۆلار وه‌ر گرتووه‌، له‌ سنوری بادينان و هه‌ولير، ئاله‌و گه‌نده‌ليانه‌ هۆشيار سيوه‌يليش ساختمانيكی له‌ دوبه‌يی و ڤێلايه‌كی له‌ له‌نده‌ن بۆ كراوه‌، له‌گه‌ل ئه‌لماسێكی گران به‌ها بايی ٥٠ده‌فته‌ر دۆلار
ئه‌مه‌و وابرياره‌ ئه‌مرۆ كاتژمير ١٠ ی به‌يانی له‌ دوبه‌يه‌وه‌ پيكه‌وه‌ له‌گه‌ل سامان بارزانی بگه‌رينه‌وه‌ هه‌ولير.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە