فازڵ میرانی سکرتێری مه‌کته‌بی سیاسی، یان سکرتێری خانه‌ی به‌ساڵاچوان،
Thursday, 16/04/2009, 12:00
1663 بینراوە
کورد گوته‌نی سه‌رچۆپیت دایه ده‌ست گامێش به‌ره‌و قورو چڵپاوی ده‌بات ، مه‌سعود بارزانیش تاقه‌تی پارتایه‌تی نه‌ماوه به‌ڵام پێی عه‌یبه به‌ئاشکرا واز بهێنێت و له کۆبونه‌وه‌یه‌کی خانه‌ی به‌ساڵاچوان که فازڵ میرانی سکرتێریانه ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یه‌نێت چونکه ده‌بێته لۆمه‌ی خه‌ڵکی ، هه‌ربۆیه سه‌رکردایه‌تی پیزبه‌که‌ی به‌کۆمه‌ڵێ گه‌جه‌رو گوجه‌رو پیرو په‌ککه‌وته‌و خه‌واڵوو نه‌زان و نه‌خوێنده‌وار سپاردوه و ئۆرگانه‌کانیشی له په‌یره‌و لایان داوه، بۆ ئه‌وه‌ی هێدی هێدی پارته‌که‌ی له‌نێو بچێت و دواجاریش که‌س لۆمه‌ی نه‌کات ، من بۆ ئه‌م راستیانه به‌ڵگه‌م لایه .
1- په‌یره‌وی نێوخۆ له‌مابه‌ینی دو موئته‌مه‌ر واته دو(کۆنگره) ده‌ستکاری په‌یره‌و له ژیانی حیزبایه‌تیدا له‌مابه‌ینی ئه‌و دوکۆنگره‌یه‌دا ده‌بێ وه‌ک ئامرازێک مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵ بکرێ ، بۆنمونه له‌په‌یره‌وی نێوخۆی پارتیدا هاتوه ستافی لق نابێ له 9 که‌س تێپه‌ر بکات به‌ڵام ستافی لق له ئێستادا له 30 که‌س تێپه‌ریوه .
2- له هه‌مو کۆنگره‌کاندا هه‌ر خاڵێک گۆرانی به‌سه‌ردا هاتبێ ئه‌وا خاڵی ره‌خنه له 12 کۆنگره‌ی پارتیدا به‌جێگیری ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام تائێستا نه سکرتێری خانه‌ی به‌ساڵا چوان و نه پیرو په‌ککه‌وته‌کانی ئه‌و خانه‌یه ره‌خنه‌یان پێ هه‌زم ناکرێ و ووشه‌ی ره‌خنه به‌چه‌کێکی کوشنده ده‌زانن.
3- له کۆی ئه‌م هه‌مو نوسین و وتارانه‌ی که‌له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و فه‌سادی خانه‌ی به‌ساڵاچوان و لق و ناوچه‌کانیان ده‌نوسرێ مه‌سعود بارزانی بۆ جارێک ناهتوه‌ته جواب و نه‌بیسترا لێپرسینه‌وه‌یه‌ک بکات.
4- پێشمه‌رگه مانگی 70 رۆژه بۆ موچه به‌ڵام مه‌سعود بارزانی هه‌ر پێیان ده‌ڵێ ئازیزه‌کانی من.
5- به‌هۆی خانه‌ی به‌ساڵا چوانه‌وه پارتی بوه به ته‌جه‌موع و هه‌ر به‌ساڵاچویه‌ک گیای باسکێک ده‌رنێ به‌ڵام تائێستا مه‌سعود بارزانی ووشه‌ی (بۆ) ی به‌کار نه‌هێناوه ، ئه‌وه‌نده نه‌بێ وه‌ک منداڵ هه‌ر گروگاڵی به‌ڵگه‌ده‌کات .
6- تائێستا ئاماده نه‌بووه پێشوازی له‌که‌سانێک بکات که کۆڵێ گله‌یی و گازه‌نده‌یان به‌کۆڵه‌وه‌یه ، یان پێشمه‌رگه‌یه‌کی کۆن ، به‌ڵام ئاماده‌یه به‌پیر دڵنیا قه‌ره‌داغییه‌وه بچێت و پێشوازی گه‌رمی لێ بکات به‌ناوی هونه‌ره‌وه ، که سو‌و .......... کورده، یان ده‌هۆڵ کوته‌کانی تر‌و هتد...........
7- فازڵ میرانیش رۆژانه سه‌ر په‌رشتی ئه‌و خانه‌یه ده‌کات که پێک هاتوه له حه‌مه‌ی مه‌لا قادر ته‌مه‌ن 80 ساڵ، ئاستی خویندن ده‌رچوی حوجره به پله‌ی فه‌قێ ، خوله‌سوری زاوای ته‌مه‌ن 60 ساڵ ده‌رچوی مه‌سینه هه‌ڵگر، مه‌سعود ساڵه‌یی ته‌مه‌ن 60 ساڵ ده‌رچوی کۆیله‌یی ، ئازاد به‌رواری ته‌مه‌ن 65 ساڵ ده‌رچوی جانتا هه‌ڵگرتن و هتد....
بۆخۆشی به بۆیاخی قۆنده‌ره رۆژانه سه‌رو ملی له‌خم ده‌گرێ . هه‌مو کارێکی ئه‌م به‌ساڵا جوانه‌ش ته‌نها ئه‌وه‌یه نوسراوێک بچێته به‌رده‌ستیان که بۆیان نیه هامشێکی مه‌عقولانه‌ی له سه‌ر بنوسن و بچێته بواری جێ به‌جێ کردن چونکه هیچ سه‌ڵاحیاتێکیان نیه ده‌بێ هامشه‌که‌یان هه‌ر داوای لێبوردن بێ.
که‌وابو ئه‌مانه هه‌موی به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ن که مه‌سعود بارزانی ده‌یه‌وی پارته‌که‌ی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌و بۆخۆشی وه‌ک که‌سایه‌تی له سه‌ری ره‌ش له ناومنداڵه‌کانی دانێشێت . چونکه ئه‌و سامانه زۆره‌ی ده‌ستی که‌وتوه تاکوراو کوری له‌بن نایه‌ت و داهاتی هه‌مو ئه‌و کۆمپانیاو شه‌ریکاتانه‌ی به‌سه بۆ نه‌وه‌کانی دوای خۆشی .