دیموکراسی (به‌شی دووهه‌م)
Sunday, 11/12/2011, 12:00
شیکردنهوهیهکهی ساکارانه‌یه له هێندێک واژه‌ی ئایدیۆلۆژی، سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن یان سیاسیی. وه‌رگێڕان له سوئێدیه‌وه فاتح ئاره‌ش. دیموکراسی چییه؟بێ‌شک تۆ له زۆر بواردا باسی دیموکراسیت خوێنده‌وه‌ته‌وه یا بیستووه.
به کورتی وشه‌ی دیموکراسی یانی ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵک یان گه‌لسالاریی، به‌ڵام واتای ئه‌م وشه‌یه له پراکتیک دا چییه؟
دیموکراسی باس له‌وه ده‌کات که چۆن کۆمه‌ڵگا ئیداره ده‌کرێت (به‌ڕێوه ده‌چێت) هه‌روه‌ها ئێمه‌ی مرۆڤ چۆن چاو له یه‌کتر ده‌که‌ین و چۆن له‌گه‌ڵ یه‌کتری مامه‌ڵه ده‌که‌ین. له ڕاستیی دا یانی هه‌موو مرۆڤێک بێ جیاوازی جنسی، ئایینی، ره‌گه‌زی، بنه‌چه و بیروڕا له بایی و مافی وه‌ک یه‌ک به‌رخوردارن، هه‌ر له‌م ڕووانگهیهوهیی که هه‌موو مرۆڤێک مافی خۆیه‌تی که ده‌نگی خۆی بدات و بتووانێت کارتێکردنی له کۆمه‌ڵگادا هه‌بێت. به‌ندی (س. 224)"ی" مافی مرۆڤ بهناخهیی دیموکراسی کۆمه‌ڵگاکه‌مانه.
بۆ ئه‌وه‌ی که دیموکراسی بتووانێت کاریگه‌ریی خۆی هه‌بێ ده‌بێت هاووڵاتی له ده‌ربڕینی بیروڕای خۆی دا ئازاد بێت، ئازادیی ڕاده‌ربڕین و ئازادیی چاپه‌مه‌نیی بهشێکهن له مافه بنچینه‌ییه‌کانی ئێمه، له بیری نه‌که‌ین که سنوورێک هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که بۆمان نییه سووکایه‌تی به که‌س به‌که‌ین یان مافی که‌سێک ژێرپێ که‌ین، ده‌نگدان له ههڵبژاردنکی ئازاد دا مافی سروشتیی و دیموکراتییه، هه‌ڵبژاردن ده‌بێت له کاتی خۆی دا جێنهجێکرێت و حیزب و ڕێکخراوه‌ی جۆراوچۆر به‌شداربن تا خه‌ڵک ئیمکانی هه‌ڵبژاردنی ڕێکخراوی جێگا بڕوای خۆی هه‌بێت. هه‌روه‌ها ئازادیی ئایین و ئاسایشی دادیی هه‌رکامه به‌گوێره‌ی خۆی به‌شێکی سه‌رکین له دیموکراسی، ئه‌وه‌ش به‌و مانایه که هیچکس بێ بڕیاری دادگا (مه‌حکه‌مه) بۆی نییه که‌سێک به تاوانێک تاوانبارکات. ئه‌و که‌سه‌یی که به تاوانێک تاوان بارده‌کرێت مافی بوونی یاساناسێکی هه‌یه بۆ پاراستن و دیفاع ڵێکردن و ده‌بێت به‌ڵگه بۆ سه‌لماندنی تاوانه‌که‌ی هه‌بێت تا به تاوانبار بناسڕێت.
دیموکراسی ته‌نها به واتای ئازادیی و مافداریهتی نییه، هه‌موو که‌س له ئاست کۆمه‌ڵگایه‌کی دیموکراسی دا ئه‌رکداریی و به‌رپرسیاریی هه‌یه. هه‌ست به به‌رپرسیاریی و چالاکی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له کۆمه‌ڵگادایه که ده‌بێته به‌ردی بناخه‌یی دیموکراسی، ئێمه ده‌بێت له کۆمه‌ڵگادا له ئاست یه‌کتردا ته‌حه‌مولمان هه‌بێت و به‌و قه‌ناعه‌ته بگه‌ین که بۆمان نییه ماف و ئازادیی که‌سانی دیکه ژێرپێ که‌ین، هیچکه‌س به هیچ بیانوویه‌ک بۆی نییه که ماف و ئازادیی که‌سێکی دیکه سنووردارکاتهوه. بۆ نموونه که‌س بۆی نییه پروپاگه‌نده‌یی ره‌گه‌زپه‌رستانه دژی تاقمێک خه‌ڵکی تایبه‌ت وه‌ڕێخات، ئه‌گه‌ر شتێکی وا رووبدات واته دروستکردنی دژایه‌تیی بۆ خه‌ڵک و تاوان دژی ئازادیی
ڕاده‌ربڕین.
ئازادیی ئایینی به‌و مانایه که مرۆڤ بۆ خۆی بڕیاردهادت که چ ئایینێک هه‌ڵبژێڕێت. له سوئێد دا کلیسای ئایینه جۆراوجۆره‌کانی مه‌سیحی، مزگه‌وتی موسلمانان، په‌رستگایی یه‌هودی، مه‌عبه‌دی هیندۆ و بوودایی هه‌یه. وێنه‌ی سه‌ره‌وه مزگه‌وتی موسلمانان و کلیسای کاتارینایه له‌ته‌نشت یه‌کدا له ناوچه‌یی سۆدرمالم له ستوکۆهڵمی پایته‌ختی سوئێد دا. بڕیارێکی دیموکراتییانه چۆن جێبه‌جێ ده‌بێت؟له دیموکراسی دا بڕیار بڕیاری زۆرینه‌یه، یانی ئه‌و پێشنیاره‌ی که ده‌نگی زۆرینه دێنێته‌وه سه‌رکه‌وته‌وه، وه‌کوو ڕێساویاسای یارییه. کاتێک که قوتابخانه‌یه‌ک ده‌یهه‌وێت له سه‌ر بابه‌تێک بڕیاری قوتابییه‌کان وه‌رگرێت زۆر جار شێوازی ده‌نگدانه‌که به شێوه‌ی ده‌ست ههڵهێنانهوهیه، ئه‌وه ڕێبازێکی ساکاره بۆ جێبه‌جێکردنی بڕیارێکی دیموکراتییانه‌یه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی که پێوه‌ندیان به بڕیاره‌که‌وه هه‌یه ده‌تووانن به‌شداری بکه‌ن، به‌م شێوه ده‌نگدانه ده‌ڵێن دیموکراسی ڕاسته‌وخۆ.
ڕاپرسیی گشتیی(ڕێفراندوم) نموونه‌یه‌کی دیکه‌ی دیموکراسی ڕاسته‌وخۆیه، پرسیاری واهه‌یه که هێندێک زیاتر هه‌ستیاره و واباشه هه‌موو ئه‌وانه‌یی وا مافی ده‌نگدانیان هه‌یه به‌شداربن و ڕای خۆیان ده‌ربڕن، له سوئێد دا زۆرپێویست نییه که په‌رله‌مان وه‌دووای ڕاپرسیی گشتیی که‌وێت.
ده‌تووانین بڵێن که ڕاپرسیی گشتیی ئێمه کارێکی بڕیارده‌رانه نییه به‌ڵکوو حه‌ره‌که‌تێکی ڕاوێژکارانهیه. ڕاپرسیی گشتیی له سوئێد دا زۆر باو نییه و ئێمه به‌گشتیی 6 ڕاپرسیی گشتیمان هه‌بووه، دواین ڕاپرسیی ساڵی 2003 له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ گۆڕینی دراوی سوئێد به یورۆ بووه. به‌کردار ئیمکانی ئه‌وه نییه که هه‌موو که‌س له هه‌موو بابه‌تێکدا به‌شداری کات و بڕیار بدات، کاتێک که ئێمه له هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مان،شوورای ئوستانی و شاره‌وانی به‌شداری ده‌که‌ین ده‌نگی خۆمان به‌و که‌سانه ده‌ده‌ین که نوێنه‌رایه‌تی ئێمه ده‌که‌ن. ئه‌و که‌سانه‌ی كه ئێمه دیاری‌یان ده‌که‌ین که‌سانێکن که هه‌ڵگری بیروبۆچوونی باش و وردبینیی سیاسیی وتایبهتین له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ داهاتووی کۆمه‌ڵگاد. ئێمه ئه‌وانه وه‌ک که‌سانی جێگای باوه‌ری خۆمان دیاری ده‌که‌ین تا بڕیاربده‌ن، به‌و که‌سانه ده‌ڵێن ههلبژێردراونی جێگای متمانه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌ستنیشانکراوانه نه‌تووانن ئه‌رکه‌کانی خۆیان به‌باشی به‌ڕێووه به‌ره‌ن و له کردوه‌کانیان نارازی بین له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا ده‌نگیان پێناده‌ین. ئه‌م شێوه هه‌ڵبژاردنه که بۆ هه‌لبژاردنی که‌سانی سیاسییه بۆ بڕیاردان پێی ده‌ڵێن هه‌ڵبژاردنی ناڕاسته‌وخۆ یان دیموکراتیی نوێنه‌رایه‌تیانه.
له دیموکراسی دا بۆ به بڕیار کردنی پرسیارێک پێویست به کات زۆر زیاتر هه‌یه، هۆی ئه‌م کاره‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که له سه‌ر هه‌ر خاڵێک چه‌ندها بیروبۆچوونی جیاواز دێته ئاراوه و باسیان له‌سه‌ر ده‌کرێت و کات ده‌بات تا بهقهبووڵی زۆرینه بگات.
دیموکراسی هه‌مووکات له کورتخایاندا کاریگه‌ری نابێت، زۆر روونه ئه‌گه‌ر چه‌ند که‌س یان تاکێک بڕیار بدات ئه‌ونده نابات، به‌ڵام داخۆ ئه‌گه‌ر تاکێک یان تاقمێکی بچووک له سه‌ر پرسیارێک بڕیار بده‌ن ئه‌و بڕیاره ئه‌نجامی چاکی لێده‌که‌وێته‌وه و جێگای ڕه‌زامه‌ندیمان ده بێت؟
دیکتاتۆری و دیموکراسی پێچه‌وانه‌ی دیموکراسی دیکتاتۆرییه، دیکتاتۆری به‌و مانایه که ڕابه‌رێک یان تاقمێکی بچووک ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی کۆمه‌ڵگایه‌ک له ده‌ستی خۆی دا ڕاده‌گرێت، ئه‌م دیکتاتۆره ده‌تووانێت پادشایه‌ک، حیزبێک، ڕابه‌رێکی ئایینی یان ده‌سه‌ڵاتدارێکی سه‌ربازی بێت. له دیکتاتۆری دا مرۆڤه‌کان له مافی سیاسیی، ئازادیی ڕاده‌ربڕین و مافی ده‌نگدان بێبه‌شن، له زۆر وڵات‌دا هێندێک نه‌ته‌وه و که‌مایه‌تیی تایبه‌ت سه‌رکوت و مافیان ژێرپێ ده‌کرێت، ئه‌گه‌ر خه‌ڵک له ده‌سه‌ڵات ره‌خنه بگرن به شێوه‌های جۆراوجۆر سه‌رکوت ده‌کرێن، خه‌ڵک زیندان یان ناچاریان ده‌که‌ن که وڵات بهجێهێلن، به زۆریی ئه‌شکه‌نجه و ئیعدام به‌کار ده‌برێت.
هیتلر یه‌کێک له‌و دیکتاتۆرانه‌یه که له یه‌که‌م جاردا وه‌بیرمان دێته‌وه، ده‌تووانین ئه‌لمان له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداری نازی دا چ له پێش و چ له کاتی شه‌ڕ دووهه‌می جیهانیی دا وه‌ک نموونه‌یه‌کی مێژوویی له دیکتاتۆری ناوبه‌رین. سه‌دام حوسێن ڕابه‌ری پێشوویی عێراق وه‌ک نموونه‌ی هاوچه‌رخ له دیکتاتۆرییه، له‌م سه‌رده‌مه‌دا چین به حه‌شیمه‌ت ترین وڵاتی جیهانه به‌ڵام خه‌ڵک له سه‌ر بروایی سیاسیی ڕاو ده‌نرێت و مافه دیموکراسییه‌کان ژێرپێ ده‌بن، حیزبی کۆمۆنیست تاکه حیزبی ده‌سه‌ڵاتداره و هه‌ر که‌س ڕه‌خنه له حیزبی کۆمۆنیست بگرێت تووشی کێشه ده‌بێت.
دیموکراسی بهکردارله سوئێد دا شا سه‌رۆکی حکومه‌ته‌و هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسیی نییه ته‌نها ئه‌رکی نوێنه‌رایه‌تیکردنی له سه‌ر شانه. له ئه‌ڵماندا سه‌رۆک کۆمار سه‌رۆکی حکومه‌ته به‌ڵام چه‌ندان ده‌سه‌ڵاتی نییه، له سوئێد و ئهلماندا ده‌سه‌ڵات له ده‌ستی په‌رله‌ماندایه.
له فه‌رانسه‌دا سه‌رۆک کۆمار بۆخۆی سه‌رۆکی ده‌وله‌ته، حکومه‌تی له ده‌ستدایه و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی زۆره، به کورتی له وڵاتێکی دیموکراسی دا شێوه‌ی ڕێکخستن و بهرێووهبردن ده‌تووانێت جیاوازبێت، فرم و شێوه‌ی جۆراوجۆر حکومه‌تی دیموکراسی هه‌یه.
پاشایه‌تی یان کۆماری. وڵاتانی جیهان یان پاشایه‌تین یان کۆماری، تێگه‌یشتن به ئێمه ده‌ڵێت که وڵات ده‌بێت پاشایه‌تی بێت یان سه‌رکۆمارێک سه‌رۆکی حکومه‌ت بێت. مه‌به‌ستی ئه‌م تێگه‌یشتنه ئه‌وه نییه که وڵات دیموکراسی بێت یان نا.
وڵاتی سوئێد پاشایه‌تییه، ئه‌وه‌ش به‌ومانایه که پۆستی سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت به شێوه‌ی میراتی ده‌روات بۆ بنه‌ماڵه‌یه‌ک. پاشایه‌تی له سوئێد دا شێوه ڕێکه‌وتنێکه و به‌کورتی سوئێد وڵاتێکه که بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تی هه‌یه، زیاتر له هه‌زار ساڵه که ئه‌م وڵاته پاشایه‌تییه و بنه‌ماڵه بێرنادووتێ له ساڵی 1800"ده‌وه" له سه‌رته‌ختی پاشایه‌تین، له حالی حازردا سه‌رۆکی حکومه‌ت له سوئێد کارل گۆستاڤ شانزدههم"ه" و کچی گه‌وره‌ی به‌ناوی ویکتوریا که ئێستاکه جێنشینی بابیه‌تی دوای شا ده‌بێت به سه‌رۆکی حکومه‌تی سوئێد.
ئه‌و وڵاته ئوروپایانه که پادشایه‌تین هه‌مووان دیمکراتین، به‌ڵام له وڵاتانی دیکه دا وڵاتی پادشایه‌تی هه‌ن که دیموکراتی وهجودی نییه.
له‌م وڵاتانه‌دا پادشا، شازاده، سلتان یان هه‌ر ناوێکی دیکه‌ی پادشایه‌تی بێت ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی زۆریان هه‌یه و بۆ خۆیان وڵات ئیداره ده‌که‌ن، نموونه‌یه‌کی باش ده‌تووانێت شاعه‌بدوڵا پادشایی سعودیه بێت که له سه‌روه‌ت، سامان و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی زۆر به‌رخورداره. له کۆماری دا له جێگای پادشا سه‌رکۆماره که به‌شێوه‌یه‌کی دێموکراتی هه‌ڵبژاردنی بۆ ده‌کرێت و ده‌بێت به سه‌رۆکی حکومه‌ت (ده‌وڵه‌ت). پۆستی سه‌رۆک کۆماری به میرات ناگات به بنه‌ماڵه‌ی سرۆک کۆمار. سه‌رکۆمارێک که به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه دیاری ده‌کرێت ده‌تووانێت ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی زۆری هه‌بێت، بۆ نموونه سه‌رکۆماری فه‌ڕانسه و ئمریکا. به‌ڵام وڵاتی واش هه‌ن که سه‌رکۆمار وه‌ک پادشای سوئێد ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ئه‌وتۆیی نییه بۆنموونه ئیتالیا و ئه‌ڵمان.
نابێت وا بیرکه‌ینه‌وه که هه‌ر وڵاتێک که کۆماری بوو حه‌تمه‌ن دیموکراسیشه، وڵاتی واهه‌یه که له لایه‌ن سه‌رکۆمار سه‌ربازییه‌وه یان ڕابه‌ری تاکه حیزبێکی رێگادراوی وڵاته‌وه به ڕێوه ده‌چێت، نموونه‌ی وڵاتانی ته‌ک حیزبی کۆریایی باکوور و چین که ته‌نیا حیزبی ڕێگادراو حیزبی کۆمۆنیسته.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست