کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاک گەرایی سیاسی لە باشووری وڵات

Tuesday, 30/12/2014, 12:00



بەرایی:
ئەو سیستمەی کە دوودەیە زێدەترە خۆی بەسەر خەڵک وخاکی باشووری کوردستاندا فەڕز کردووە، فڕی بە دێمۆکڕاسی ودامودەزگای حکومەتی وفڕی بەسەر شێوەی بەڕێوە بردنی بەشێک لەوڵات نێیە. رێکاری دواکەوتووی ئەو سیستمە پڕەلە ر‌قونەهامەتی بۆ سەر نەتەوەی کورد لە ئێستێ بۆ داهاتوو.بەوواتایە،ئێمەین کە دەسەڵاتمان دروستکردووە! ئێمەین کە ئێوە مەجبور دەکین ملداخەن بۆ خواستەکانمان! دەسەڵاتێک کە لەناو خۆیدا نە توانای یەکڕیزی نەتوانای جێ بەجێکردنی ئەرکەکانی هەیە، چۆن دەبێتە گاڕانتی بۆ دابینکردنی ژیانی نەوەکانی داهاتوو؟ دەسەڵاتێک کە بۆتە بەشێک لە کۆمپانیای شەڕی ترۆر کوا ئەو هێزەی هەیە لە دوارۆژدا لەژێر باری ئەو هەمووە قەرزەی کە لە بیانی وەرگرتووە پشت راست کاتەوە. راستە ئەوڕۆ چەکمان دەدەنێ تا شەڕیان بۆ بکەین بەڵام پێشەرۆژ ئەو هێزەدەبین کە خۆسەر بڕیاری چارەنوسساز بدین؟
دەسەڵاتێک کەلەسەر هێزی دەرەکی بناغەی سیستمی خۆی دامەزرێنێ وبنەماسەرکیەکانی بژیوی رۆژانەی خەڵک بە یارمەتی توانای دەرەکی بخوڵقێنێ وبەنرخی رۆژلەسەرڕاوێژی نەیار تاکڕەوی سیاسی هێز وئابوری بسەپێنێ ولەسەر خوێنی رۆڵەی کورد قەسروکۆشکوتەلار بنەخشێنێ، کوا دەبێتە هەوێنی رزگاری بۆ داهاتوومان؟ سیستمی عەشیرەگەری دابونەریتی بنەماڵەیی لەگرمەی شەڕی سەردەمدا لە گەڵ دڕندەکانی داعش رۆژانە ئەو بابەتانە دەوەرێنن کە لەدڵی گەندەڵستانی هەولێرو سڵێمانی دێتەدەرێ.
خەڵکی ئێمە لە باشووری وڵات بێچارە ماون. لە خەڵکیش بێچارەتر، رووناکبیرومامۆستای زانکۆوهونەرمەندو کەسایەتی سیاسی ئاکادێمین.ئەو چینوتوێژانەن کە رۆژانە ژیانی خەڵکیان داوەتە دەست مەیگێڕی بێ بەختیو بێ ئاکامی. دەڵێن تاڵەبانی لە بواری سیاسیدا گۆشەگیر بووە.! ئەوە نییە چۆن لەسەر جەستەی بۆگەنیوی ئەو کوردکوژە چەپوڕاست گەمەی سیاسیمان لەسەر دەکەن. کاتێک ئەو بنەماڵەیان پێ هێڵی سوور بێ چۆن بەوزوانە دەستیان لێبەردەدەن. بە مەسعودوجەلال، هەردووکیان دوو کتێبیان نوسیوە!کە هیچ قازانجێکی بۆ منداڵی کورد تێدا نییە. مەلامستەفا بە دوو مۆدنە پەیتا پەیتا جگەرەی دەکێشا! کەچی چەکدارەکانی واحاڵی کرابون کە یەکیان لە مۆدنەکان دژە تانکە!باشە ئەو شێوە خەباتە کەنگێ سەردەکەوێ؟دوای ساڵی ١٩٧٥ بنەماڵەی بارزانی چادریش نەبوو تێدا وەحەسێن، کەچی ئەوڕۆ کۆشکوتەلاری هیچ سەروککۆمارێکی دونیا ئاوا نەڕازاوەتەوە!
ئەو دەسەڵاتەی کە ئێستێ لە باشور هەیە ،نەخودموختاریە، نەخودگەردانیە، نەفیدڕاڵیە، نەسەربەخۆیە، نە بەشێکی ئازادە لە خاکی نیشتمان. عێڕاقی عەڕیبیش، عێڕاقێکی فدڕاڵی نییە. ئەگەر نەمرین دەیبینین لەداهاتوودا چمان بەسەر دێنن.جارێ سەریان گەرمی شەڕی داعشە وکوردیان پێویستە.
جەعفەر کەریمی
دەقی وەرگێرانی وتارلە خواروو:
فەردگەرایی یا تاکڕۆیی.
مێژووی مرۆڤ پڕە لە قارەمان وشەیتانی تاکگەرا کەگرووپێک لەوان بۆ غرووری خۆیان بونەتە قارەمان،دەستەیەکیش بۆ بەرژەوەندی وقازانجی هەمیشە یی شەیتانی خۆیان دەبنە قارەمان. ئەو دامودەزگایە دوولایەنە و تاکگەرایانە کە ئەگەر پابەندی بنەما ئەخلاقیەکانی ئینسانی نەبن بە خێرایی رێگای بەرژەوەندی شەخس وتاکەکەسی خۆی دەپێوێ ورووداوە تاڵەکانیش وێڕای خۆی بۆ کۆمەڵگاو خەڵکانی دیکە بەرهەم دێنێ.بەتایبەتی لە/ فەردگەرایی/ سیاسیدا ئەو بەرهەمە خراپە پڕڕەنگتر دەبێ.سیاسەتمەدارێکی،،تاکگەرا،، ئەگەر تەنیا بیرلە قازانجی خۆی بکاتەوە بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندی خۆی،،نەتەوەیەک،، لەژێر پێی خۆی دەنێ وپانی دەکاتەوە.هەر بۆیە سیستمی دێمۆکڕاسی ئامرازگەلێکن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هێز ودەسەڵات دژی فەردگەرایی سیاسی پێکهاتووە.
روحی،،تاکگەرایی،، خۆی لە ناو خۆیدا خراپ نییە. بەڵام دەبێ لەژێر،، کۆنتڕۆڵ،، دا بێ. لە فەلسەفەی سیاسیدا / تێۆری/ تاک گەرایی یا فەردگەرایی دەوڵەتی ئاماژە بەوە دەکا کە دەوڵەت یاسیستم دەبێ ،،، پارێزەری ئازادی،،، فەردگەرایی بێ، بەڵام ئەو پارازتنە هەتا کاتێک بونی هەیە کە،،، تاکەکان،،،(و:مەبەست لە دیکتاتۆڕەکانە) نەخوازن بەرگری لە / ئازادی / خەڵکانی دیکە بکەن. یا بۆ قازانجی خۆیان لە خەڵکانی دیکە کەڵکی خراپ وەرگرن!(و: راست ئەو دەسەڵاتەیە کە لە باشوور بۆتە دۆڵپاو خوێنی خەڵک دەفرۆشێ). ئەوقەبوڵکردنە لەگەڵ تیئۆری سیاسی / کۆڕایان/ (پێچەوانەی تاکڕایان) دا دەڵێ: لەشوێنێک کە ژیانی تاک گەرایانە بکەوێتە ژێر پرسیارولەدەرەوەی دەسەڵاتی خۆیان فشاریان لەسەر بێ،قەبوڵی ناکەن. دەکرێ بە دووشێوە تاریف بکرێن بەوواتایە:رەوشتی فەردگەرایی لەگەڵ ،،ئازادی،،تاک ،،تاکگەرایی،،دووخاڵن. تاکگەرایان بە شێوەیەکی گشتی نیگەرانن کە،،، مافەکانیان لەرێگای فشاری کۆمەڵگاو دەورووبەری بکەوێتە ژێر گوشێر،،، بۆیە ئەو شێوە سیستمە خوازیاری پشتگیری وسەقامگیری لە مافەکانی فەردگەرایی خۆیانن وبەهەموو رێکارێک حەولی راگرتنی دەسەڵاتی خۆیان دەدەن.
٣٠/١٢/٢٠١٤

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە