کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەڵامێک بۆ وەڵامەکەی ، کۆمپانیای بەڕێز !

Wednesday, 04/02/2009, 12:00


بەڕێزێک نووسراوێکی لە سەر کۆمپانیای بەڕێزی مەلا یاسین بڵاو کردۆتەوە .. من نووسراوەکەم نەدیوە و نەشم خوێندۆتەوە ئەو نووسەرەش ناناسم.. لە گەڵ ڕێزم بۆ خۆی و پێنووسەکەی .. بەشی ڕاگەیاندنی کۆمپانیای بەڕێزیش لە یەکێ لەسایتەکانەوە وەڵامێکی قۆشمەی هجومیان داوەتەوە .. براشتان خۆی ناوشکردوە .. چونکە بۆ بابەتێکی وەها سەیرو سەمەرە کاتێ کۆمپانیایەک بەو هەموو شوهرەیەوە لە ناو شاری سلێمانی ، هەر کە شوهرەکەی بۆتەمایەی ئەوەی کەخەڵکی شاری سلێمانی ووشەی بەڕیزی لەبەرچاو کەتوە و ئێستا بەدوای ووشەیەکەی تردا دەگەڕین بۆ ئەوەی ئیتر ئەو ووشەی لەو جۆرە بەڕێزە بەکار نەهێنن .. جا منیش وەک ئەرکێکی نەتەوایەتی هەر بەزۆر سەپاوی سەر شانم بڕیارم دا کە ئەم ناوشە بکەم و خۆ ئەگەر لەقاوغەشقارتەیەکیشدا جێم ببێتەوە قبوڵی ئەکەم لەبەر ئەوەی خوا شاهیدە دڵم ئەتەقی ئە گەر ئەم وەڵامەم نەناردایەتە خزمەتی ئەهل و کەشخەکانی سەردەم .. ئاخر چۆن وەڵامم نابێ رۆژگار وای لێهاتوە ..بۆتەوەو بە ڕۆژگاری عەول و کا ئەبارێ و مەلای بێ مێزەرو تاقمەکەی بە دەم قاوە خواردنەوە وەڵامی نوسەرە خەمخۆرەکان ئەدەنەوە .. بەخوا من وای بۆ ئەچم چیرۆکی بن ئاوگردانەکەی جارانەو ئەوا ئێستا هاتۆتە دی ، کەدەیان ووت دنیا لەسەر پشتی گاوگوێرەکەیە ، کاتێ کە گاو گوێرەکە جوڵا ئەوا دنیا ئاخر زەمان دەبێ .. ئەی ئەمە ئاخر زەمان نیە مەلا یاسین و تاقمەکەی باسی ستایڵ و تۆکمەو مۆدرێن و لق و ئۆفیس دەکەن .. خوا شاهیدە ئەگەر پنتاگۆن ئەرشیفی قسەکردن و گێلی پێش ئەم زەمەنی عەولەیەتیەیان بزانێ یەکسەرمەلاو تاقمەکەی لە گوانتانامۆ توند ئەکات ... ئاخر کۆمپانیای بەڕێز من کوڕی شارەکەم و کەسیش نیە لە سلێمانی نەتان ناسێ کە مافیای ئازەریش بەحەوت ئاو لە چاو ئێوەدا شۆراوەتەوە .. ئێوەی بەپاڵ پشتی هەندێ مەسئولی نامەسئول و هەرچی و پەرچی شارەکە یە ، بێجگە لە چەتەیی و ڕاو ڕوت دزین و موڵک و ماڵ داگیرکردنی خەڵکی و خۆدەوڵەمەندکردن زیاتر چیتان کردوە .. باشە خۆ ئەوەی باخچە هەڵواسراوەکانی بابلی دروست کردوە هێندە ئێوە باسی خۆی نەکردوە و هەر وەک ئەوەی باسی مەلک ول تاوس بکەن بۆ پێتان وایە بەو ووشە ئەسحابیانەی کەڕیزی دەکەن بەدەم قاوە خواردنەوە خەڵکی کلکتان لە پانتۆڵەکەوە نەبینێ . باشە شەرم ناکەن لەو هەموو درۆ عیفریتیانە .. بەخوا من وای بۆ دەچم گاو گوێرەکەکە جوڵابن بۆ یەوا دنیا ئاخر زەمان بووە . ئاخر بەشی ڕاگەیاندنی کۆمپانیاکەی مەلای بێ مێزەر .. پێمان ناڵێن پێش ئەوەی ئەم گاو گوێرەکەیە بجوڵێن مەلاو تاقمەکەی خاوەنی چی بوون ؟ ئێستا بەملێون و ملیارات قسە دەکەن .. ئەی پێمان ناڵێن بەم هەموو ملێون و ملیاراتە هەتا ئێستا پولێک زەریبەتان داوە ئەگەر ئەهلین؟ .. ئاخر پێمان ناڵێن 110 دۆنم زەویتان داگیر کردوە بەیاسا کلکاویەکەی تاڵەبانی .. ئەو زەویانە هی کێن .. هەمووی ماڵ و موڵکی ئەوخەڵکە یە کە ئەو شارەیان دروست کردوە .. با لێرەدا من درێژەی نەدەمێ .. چاوەڕێ ی وەڵامتانم بەدەم قاوە خواردنەوە .. لەو قاوەیەی کەدایک و کەس وکاری شەهیدان و پیاوە ماقوڵانی بنەماڵە ڕەسەنەکانی تەنها شاری سلێمانی دەڵێم .. کە دەیخۆنەوە ...با ئەوەش لەیاد نەکەم کە باسی فەرع و فروع دەکەن لەووڵاتانا .. ئەوەش هەمووی بۆ ئەو پارە دزیانەیە کە لە ڕێ یەوە تەحویلی ووڵاتان دەکرێ و با لەخاڵە حەساسەکەش نەدەم جارێ بەس ‌هێندەتان پێ دەڵێم شەریف بن وەڵامتان هەبێ .. جا ئەوسا دەبینن کە چۆن چاوی باز لەسەرتانە ... چونکە سەرەمانە بەو بەقاوە خواردنەوەی کە بەلووت دەیخۆنەوە کەمێ پێبکەنین ... ماڵەکەم بەشی ڕاگەیاندنی کۆمپانیاکەی مەلای بێ مێزەر ...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە