کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


هه‌ر ئه‌وه‌ مابوو بیڵێن! ! !‏

Thursday, 14/05/2009, 12:00

1750 بینراوە


زۆر جار مرۆڤ له‌ ژیاندا هه‌وڵ ده‌دات بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجێک ،،،ماندوو بوون و شه‌ونخوونی و بگره‌ زۆر ئاریشه‌ی دێته‌ پێش ،تا ئامانجه‌که‌ی خۆی بپێکێت و به‌ ده‌ستی بێنێت، وه‌ مه‌رج نیه‌ هه‌موو هه‌نگاوه‌کان به‌ ئاره‌زووی ئه‌و که‌سه‌ بروات به‌رێوه‌،به‌ڵام که‌ ده‌بینی یاخود وا هه‌ست ده‌کات که‌ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ودا نیه‌ بۆیه‌ له‌ هه‌وڵه‌کانی بێ ئومێد ده‌بێت و په‌نا ده‌باته‌ به‌ر زۆر ڕێگه‌ ،که‌ خۆشی نازانێت چی ده‌کات و چی ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی من لێره‌دا مه‌به‌ستمه‌ بیڵێم ئه‌و قسه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ سایتی (ئاوێنه‌)،که‌ گوایه‌ سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵ له‌ کوردستان دڕۆاپۆرت ڕایگه‌یاندووه‌،نه‌وشێروان مسته‌فا به‌ بڕیاری مام جه‌لال و به‌ ڕه‌زامه‌ندی مام لیستی نوێی پێکهێناوه‌ و به‌ژداری ده‌کات له‌ هه‌ڵبژاردن، وه‌رن سه‌یری ئه‌و چه‌واشه‌ کاریه‌ بکه‌ن ،که‌ سه‌رانی مافیای کوردستان چۆن ده‌یانه‌وێ خۆڵ بکه‌نه‌ چاوی خه‌ڵکه‌وه‌،به‌ڵام با به‌ لۆژیکی (مه‌نتیقی)ئه‌وه‌ شڕۆڤه‌ بکه‌ین بزانین وایه‌؟
* گریمان وایه‌ به‌ بڕیاری مام ئه‌وه‌ی کردووه‌، خێره‌ هه‌موو ئه‌ندام مه‌کته‌ب نا سیاسییه‌کانی هه‌ردوو حیزب ئاو که‌وتۆته‌ کونه‌یانه‌وه‌؟
*ئه‌گه‌ر وایه‌ ،خێره‌ مه‌لای ئاش هه‌ر ڕۆژ به‌ ئاوازێک ده‌خوێنێ ، دژی ئه‌م لیسته‌؟ چونکه‌ مه‌لای ئاش دوژمنی سه‌رسه‌ختی ئه‌م لیسته‌یه‌.،
*ئه‌گه‌ر وایه‌ ،بۆ هه‌ر رۆژ به‌ شێوازێک به‌هانه‌ و تۆمه‌تی بۆ دروست ده‌که‌ن ،یه‌کێک ده‌ڵێت نه‌زانن،یه‌کێک ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ده‌سه‌ڵات واده‌که‌ن ،،،هتد.
*ئه‌گه‌ر وایه‌ بۆ وا هێزتان لێبڕاوه‌ و ته‌نگه‌ نه‌فه‌س بووینه‌ ،ده‌ڵێی نه‌خۆشی ڕه‌بۆتان هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌م لیسته‌؟
وه‌ چه‌نده‌ها ئه‌گه‌ر وایه‌ی تریش ماوه‌،،به‌ڵام ئه‌مانه‌ ده‌یسه‌لمێنێت که‌ ئه‌و شته‌ هه‌ڵبه‌ستراوه‌ و ،،،چونکه‌ نازانن چی بکه‌ن ،،هیچیان پێ نه‌ماوه‌.



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)