کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جارێكى تر سه‌رۆكه‌ نه‌خوێنده‌واره‌كه‌ و ......هه‌ڕه‌شه‌كانى .....

Wednesday, 23/06/2010, 12:00



سه‌رۆك و هه‌ڕه‌شه‌ ، وامان لێهاتوه‌ كه‌ ناوى سه‌رۆك دێت ڕێك هه‌ڕه‌شه‌مان دێته‌ به‌ر چاو گوێ ...

سه‌رۆكه‌ گێل و نه‌فام و مافیاكه‌ى هه‌رێمى كوردستان كه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ له‌ سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ توركیا و فه‌ره‌نسا ، له‌برى مژده‌ به‌خشین به‌ خێزانه‌ كوردیه‌كان و ده‌س گیرۆیى شورش گێڕه‌ كانى كوردانى باكور، به‌بێ شه‌رم كردن ئه‌مڕۆ له‌ وتارێكى هه‌ڕه‌شه‌ ئامێزدا وه‌ك كارى هه‌میشه‌یى ،‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ (پ ك ك) ده‌كات كه‌ سنوره‌كانى هه‌رێم به‌كار نه‌هێنن بۆ شه‌ڕو كوشتارچونكه‌ ئه‌زمونه‌ دیموكراسیه‌ كه‌م وێنه‌كه‌ى هه‌رێمى ده‌خاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ ،ئه‌و ئه‌زمونه‌ كه‌م وێنه‌یه‌ى كه‌ به‌ فیشه‌كى دیموكراتى ناو ده‌مى ڕۆژنامه‌ نوس هه‌ڵئه‌ته‌كێنێت، ئه‌و دیموكراتیه‌ بێ وێنه‌یه‌ى هه‌رێمه‌كه‌مان كه‌ داواى ئاشكرا كردنى بكوژانى ڕۆژنامه‌ نوس به‌ فه‌وزا وه‌سف ده‌كات .له‌ كاتێكا تۆب باران و كوشتنى هاوڵاتیان و تێكدانى ماڵ و حاڵى و گوزه‌رانى هاوڵاتیان و به‌زاندنى سنوره‌كان له‌لایه‌ن هه‌ردو ده‌وله‌تى توركیا و ئێرانه‌وه‌ تێكدان نیه‌ بۆ ئه‌زمونه‌ كه‌م وێنه‌كه‌یان ، نه‌ك شكاندنى سنوره‌كان و هاتنه‌ ناوه‌ وه‌ى هێزى چه‌كدارى ئه‌م وڵاتانه‌ به‌ هه‌ڕه‌شه‌ نازانێ بۆ سه‌ر ئه‌منى قه‌ومى بگره‌ هه‌ر خۆشى نقه‌ بڕ كردوه‌ حسابى گیزه‌ى مێشیش بۆ ئه‌ تۆپانه‌ ناكات كه‌ ڕۆژانه‌ هاوڵاتیانى هه‌رێمه‌كه‌ى ئه‌وى پێ ده‌كوژرێ چونكه‌ ئه‌وان به‌ كارێكى ئاسایه‌ وه‌سفى كوشتن ده‌كه‌ن . كاتێ دێت و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ پارتى كرێكاران ده‌كات كاریَِكى چاوه‌ڕوان كراوه‌ له‌ به‌ڕێزیان چونكه‌ ده‌ستێكى باڵاو لێوه‌شاوه‌یان هه‌یه‌ بۆ ئه‌م جۆره‌ كارانه‌ ، كاتێك هه‌ست به‌ مه‌ترسى بۆ سه‌ر بازرگانی و هێڵه‌ سوره‌كانى سه‌ر بنه‌ماڵه‌ ده‌كات ئه‌وا به‌فیشه‌ك وه‌ڵامى وشه‌ ئه‌داته‌وه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ ئه‌كات ، وه‌ ئێستاش كه‌ هاوارى لێ هه‌ستاوه‌ ئه‌وا هه‌ست به‌ مه‌ترسى ده‌كات له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌ ستراتیجیه‌ بازرگانیه‌ نه‌وتیه‌كانى بنه‌ماڵه‌كه‌ى .دوریش نیه‌ هه‌ر وه‌ك كارى هه‌میشه‌یى ده‌ست بداته‌وه‌ چه‌ك و به‌سه‌دانى هاوڵاتى كوردى باشور و باكور به‌ده‌ستى یه‌كتر به‌ كوشت بدات، له‌ پێناو ڕاوه‌ستانى به‌ناخێرى گیانى ئه‌م بنه‌ماڵه‌ مافیا و خوێن مژه‌ى بارزانى دا .
واى بۆ ئه‌چم سه‌رۆكه‌ داماوه‌ كه‌مان به‌ پێى ڕێكه‌وتنێكى ستراتیجیه‌ ، به‌رنامه‌ ڕیِژییه‌كى باشى بۆ كرابێت تا به‌ ته‌واوى سنوره‌كان بفرۆشن به‌ توركیا تا زۆر ئاسانتر (پ ك ك) ڕاده‌ستیان بكرێته‌ وه‌ ئه‌مه‌ش بكه‌نه‌ قوربانى بنه‌ماڵه‌ مافیاكه‌یان تا زیاتر و زیاتر مرۆڤى كورد كویله‌ بكه‌ن .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە