خاڵه لاوازه سیاسیه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ... دوا كارتی گۆڕان سووتا
Tuesday, 16/11/2010, 12:00
هه‌رچه‌نده لیستی گۆڕان چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له ڕیككه‌وتنی لیسته براوه‌كانی عێڕاق له سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت له فراكسیۆنی كوتله سیاسیه‌كانی كورد له به‌غدا كشایه‌وه هۆكاری كشانهوهكهشی گه‌ڕانده‌وه بۆ جێبه‌جێ نه‌بوونی داواكانی ئه‌و لیسته‌و جه‌ماوه‌ری كوردستان به‌لام به‌بڕوای چاودیڕانی سایسی كشانه‌وه‌ی گۆڕان دوا كارت و ده‌رفه‌تی گۆڕان بوو به‌رامبه‌ر بهیەكێتی و پارتی له به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی فشارێك بخاته سه‌ر ئه‌ودوو حیزبه هه‌ندێك ته‌نازولیان پێ بكات به‌ڵام ئه‌و كارته‌ی گۆڕان به‌سوود نه‌شكایه‌وه چونكه هه‌م كاتی هه‌ڵوێسته‌كه هه‌م بارودۆخی سیاسی ئه‌و كاته وایكرد كه ئه‌و بڕیاره‌ی گۆڕان سودێكی واینهبوو.
پڕۆژه‌ی سه‌رۆك كۆمار و گه‌یشتنی كورده‌كان بۆ ئه‌و پۆسته زۆر له‌وه گه‌وره‌تر بوو كه گۆڕان بتوانێت ئه‌و فاشاره دروست بكات چونكه گه‌یشتنی مالیكی به سه‌رۆك وه‌زیران و مام جه‌لالیش به‌سه‌رۆك كۆمار ئه‌و پڕۆژه‌یه بوو كه ئێران پاڵپشتی ده‌كرد وه پڕۆژه‌ی گه‌یشتنی عه‌لاوی به سه‌رۆك كۆمار یان سه‌رۆك وه‌زیران و تاریق هاشمیش به سه‌رۆك كۆمار یان په‌رله‌مان پڕۆژه‌ی عه‌ره‌بی شۆفینی و ئهمریكاو جامیعه‌ی عه‌ربی بوو كه‌چی ئه‌و پڕۆژه‌یه به‌وشێوه‌یه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو كه ئهمریكاو وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان ده‌یانویست ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه عێڕاق ولاتێكه زیاتر سیاسه‌تی ئێرانی به‌سه‌ردا زاڵه هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه ئه‌مریكا زۆر گرنگی سیاسی و ئیداری به‌و وڵاته نه‌دات.
ئهوكارتهی گۆڕان به‌كاری هێنا له‌ڕوی سیاسیه‌وه زۆر به‌زه‌ره‌ر به‌سه‌ر ئه‌و لیسته‌دا ده‌شكێته‌وه چونكه به‌هه‌ر نیه‌تێك بێت هه‌ڵوێسته‌كه‌ی گۆڕانیش ده‌چێته پاڵ پڕۆژه‌كه‌ی ئهمریكاو شۆفینیهكانی عه‌رب و جامیعه‌ی عه‌ره‌بی كه ده‌یانویست پێگه‌ی كوردوهكو سه‌رۆك كۆمار نه‌مێنێت، هه‌رچه‌نده ئه‌و فشاره‌ی گۆڕان بۆ ئه‌وه بوو كه بتوانێت كاریگه‌ریه‌ك له‌سه‌ر ده‌سته‌ڵاتی ناوه‌وه دروست بكات بۆ ئه‌وه‌ی چاكسازی له‌هه‌ندێك دام و ده‌زگادا بكه‌ن به‌ڵام گۆڕان گه‌ر نه‌یده‌توانی شه‌ڕێك لهناوهدا بكات نه‌ده‌بوایه بیباته ده‌ره‌وه چونكه ئه‌و شه‌ڕه‌ی له به‌غدا ده‌كرێت زیاتر شه‌ڕی نێوان ئهمریكاو ئێران و وڵاته عه‌ره‌بیه‌كانه نه‌وه‌ك لایه‌نه براوه‌كانی عێڕاق.
ئه‌وه شتێكی ڕونه كه‌وا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئه‌نجامیی باردۆخێكی سیاسی ناله‌بار له كوردستاندا دروست بوو واته واقحێك كه زۆرینه‌ی خه‌ڵك له به‌دیلێك ده‌گه‌ڕان كه ناته‌واویه‌كان و گرفت و قه‌یرانه‌كان له كوردستان له گه‌نده‌ڵیه‌وه تا ده‌گاته بچوكترین خراپكاری به‌ڕێوه‌بردن بۆیه پێویسته گۆڕان زیاتر كار له‌سه‌ر كوردستان بكات چونكه ئێمه كێشه‌مان له‌گه‌ڵ خودی خۆمان هه‌یه له كوردستان ده‌سته‌ڵاتێكی شێوه كهپیتاڵیست ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا گرتووه‌و سامان و میلله‌تی ئه‌و خه‌ڵكه به نادادپه‌روه‌ری سه‌رفده‌كرێت و قهراینی بێكاری و نارێكی سیسته‌می كارگێری هه‌موو شوێنێكی گرتۆه‌وه ده‌كرێت گۆڕان خه‌ریكی چاره‌سه‌ر ئه‌و كێشانه بێت له‌وه‌ی بچێته به‌غدا شه‌ڕێك بكات كه سودی نییه.
بۆ ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش نه‌بێته پاشماوه‌ی بارودۆخێكی تایبه‌ت و دوایی نه‌مێنێت پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه كار بكات:
1- گرنگی دان به‌شوناسی كورد و كاركردن له‌سه‌ر دۆز‌و كێشه‌ی كورد له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، كاركردن له‌سه‌ر زیندوكردنه‌وه‌ی ئینتیمای نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی.
2- پێویسته سیسته‌می دادپه‌روه‌ری و سۆشیالیستی بكاته پێوه‌ری ئیشه‌كانی به‌جۆرێك له‌نێو چینه‌كانی سه‌ره‌و شه‌قامی گشتی جیاوازی دروست نه‌بێت، ئێستا زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ری گۆڕان له‌بارودۆخی ناسه‌قامگیردان زۆرێكیشیان نانبڕاوكراون كه‌چی سه‌كرده‌كان و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانیان ڕاقی و مێش میوانیانه ده‌ژین.
3- ئیش كردن له‌سه‌ر هۆكار و گرفته‌كان نه‌وه‌ك ئه‌نجام، ئه‌وه‌نده‌ی گۆڕان به‌دوای ئه‌نجام ده‌كه‌وێت ئه‌وه‌نده كار له‌سه‌ر هۆكاره‌كان ناكات بۆچی گه‌نده‌ڵی هه‌یه؟ بۆ ده‌بێت داهات و سامانی خه‌ڵكی به‌فیڕۆ بچێت؟ پێویسته گۆڕان ئه‌و هۆكارو دیاردانه بنبڕ بكات نه‌ك هه‌ر دهریانخات.
4- پێویسته گۆڕان بیروڕاو ئایدۆلۆجیا و سیسته‌م و ستراتیجی كاری دیاریی بكات چونكه تا ئێستا ئه‌و شتانه له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا غائیبه‌و ڕون نییه.
5- گۆڕان له ڕوی دیبلۆماسی و په‌یوه‌ندی سیاسییه‌وه گۆشه‌گیری پێوه دیاره تا ئێستا هه‌ڵوێستی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تانی دراوسێی و تورك و عه‌ره‌ب و ئێران ڕون نییه بۆیه پێویسته ڕهنگڕێژیهكی سیاسی بۆ ئه‌ومه‌سه‌لانه هه‌بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست