به‌رێزان قوتابیان و مامۆستایانی زانکۆی کوردستان سڵاو!
Tuesday, 17/03/2009, 12:00
1522 بینراوە
تاهیر خالیدی
په‌یامه‌که‌تان له ئیمایلی رۆژی 16-03-2009 دا سه‌باره‌ت به روون کردنه‌وه‌که‌ی سه‌رۆکی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جه‌نابی دوکتۆر نوری عوسمان مه‌حمود له‌سه‌ر کاک عه‌باسی وه‌لی پێ گه‌یشت. زۆر سپاس بۆ ئاگاداریهکهتان و منیش پێم باشه چه‌ن تێبینیه‌کتان عه‌رز که‌م و سپاسیشتان ده‌که‌م که ئه‌گه‌ر زه‌حمه‌ت بکێشن و به ئاگاداری دوکتۆر نوریشی بگه‌یه‌نن.
زیاتر له چل ساڵ له‌وه‌پێش له مه‌کته‌ب ده‌رسم ده‌خوێند. مامۆستاکه‌م کتێبێکی دامێ که بیخوێنمه‌وه و کورتکراوه‌یه‌کی له سه‌ر بنوسم. رۆمانێکی زۆر خۆش بو که به‌داخه‌وه نه ناوی کتێبه‌که و نه ناوی نوسه‌ره‌که‌م له بیر نیه. به‌ڵام به‌کورتی باسه‌که ئه‌وه بو که له شارێک دوکتۆرێک ئیشی ده‌کرد و دوای ماوه‌یه‌ک دیتی که نه‌خۆشیه‌ک په‌یدا بوه و په‌یتا په‌یتا په‌ره ده‌ستێنێ. دوکتۆر زۆر به په‌رۆش بوو، کاری زۆری له‌سه‌ر کرد، و دوای لێکۆڵێنه‌وه‌ی زۆر که‌شفی کرد که ئاوی حه‌مامی شاره‌که پیسه و بوه‌ته هۆی ئه‌و نه‌خۆشیه.
به هه‌مو به‌ڵگه‌وه چوه لای محافیزی شار و داوای لێ کرد که حه‌مامه‌که دابخات تا چاک ده‌کرێت. به‌ڵام محافیز پێی خۆش نه‌بو چونکه خاوه‌نی حه‌مامه‌که برای جه‌نابی محافیز بوو. محافیز و براکه‌ی له پێشدا تێکۆشان که دوکتۆر بکڕن و پێ بڵێن که واز له‌و هه‌ڵوێسته بێنێت به‌ڵام که دیتیان ناکرێت له رێگای ده‌ست و پێوه‌نده‌کانیانه‌وه خه‌ڵکیان هاندا که دوکتۆر شێت بوه و دهێههوێت ئه‌و ته‌نیا حه‌مامه‌ش ،که بۆ پاک و خاوێنی خه‌ڵکه، داخرێت. تاکو رۆژێک ده‌ست و پێوه‌ند و هه‌ندێک خه‌ڵکی نه‌زان له ده‌وری ماڵی دوکتۆر کۆبونه‌وه و ده‌ستیان کرد به به‌رد بارانی ماڵێ دوکتۆر به شیوه‌یه‌ک که دوکتۆری هه‌ژار (به بێ ئه‌وه معاشی یه‌ک رۆژی داهاتوی پێ بدرێت) به په‌له هه‌ڵدێت و شار به جێ دێڵێت.
بابگهرێمهوه سه‌ر زانیاریه‌کانی جه‌نابی دوکتۆر نوری:
بۆ ئاگاداری ئێوه و جه‌نابی دوکتۆر، له هه‌ندێک له وڵاتانی ئه‌وروپی یه‌ک له‌وانه له سوید یاسایه‌ک هه‌یه که به‌زمانی سویدی پێی ده‌ڵێن(avgngsvederlag) . یاساکه ئاوایه که: کاتێک ئیش بۆ فه‌رمانبه‌ر نه‌بێت یان به هه‌ر به‌هانه‌یه‌ک خاوه‌ن ئیش پێ خۆش بێت که فه‌رمانبه‌رێک واز بێنێت و له باری یاسایه‌وه نه‌توانێت ده‌ریکات، فه‌رمانبه‌ر و خاوه‌ن ئیش ده‌که‌ونه وتوێژ که پێک بێن. پێک هاتنه‌که ئه‌وه‌یه که فه‌رمانبه‌ر به ره‌زامه‌ندی خۆی واز دێنێت و خاوه‌ن ئیش له بهێنی سێ مانگ تا هه‌ژده مانگ له معاشه‌که‌ی ده‌دات. جا فه‌رمانبه‌ری وا هه‌یه که هه‌ر رۆژی دوایی ده‌چێته ئیشێکی تر و ئه‌و پاره‌ش پاشه‌که‌وت ده‌کات هی واش هه‌یه که ماوه‌یه‌کی زۆر بێ کار ده‌بێت و قه‌ت ئیشی وای ده‌س ناکه‌وێته‌وه.
هه‌ر وه‌ک هه‌مو کوردستان ده‌زانێت کاک عه‌باس به شێوه‌یه‌کی ناخۆش ده‌رکرا. به‌ڵام بابڵێن له کاره‌که‌ی رازی نه‌بوون و داوایان لێ کرد واز بێنه و ئه‌ویش وازی هێنا. حکومه‌تی هه‌رێمیش له به‌ر ئه‌م واز هێنانه به ره‌زامه‌ندی خۆی پاره‌ی ساڵێکی داوه‌تێ. باشه ئه‌مه چ پێوهندێهکی به تێکه‌ڵاو بونی کاک عه‌باسه‌وه هه‌یه له گه‌ل گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵات؟ ئه‌مه به پێی یاسای ئه‌وروپی ئاسای ترین پێک هاتنه له مابه‌ین فه‌رمانبه‌ر و خاوه‌ن ئیشدا به‌و جیاوازیه‌وه که ده‌بێت فهرمانبهرێش رازی بکرێت. هه‌ر وه‌ها ئه‌گه‌ر پێتان وایه که پاره‌که زۆره یان ماوه‌که زۆره خۆ ده‌بێت دوکتۆر نوری لێ کۆڵینه‌وه‌ی له سه‌ر بکرێت که بۆ چی دڵسۆزی و دیقه‌تی باشی نه‌کردوه نه‌ک کاک عه‌باس.
به‌م روون کردنه‌وه‌یه ده‌ر ده‌که‌وێت که دوکتۆر نوری له‌مه‌شدا بێ دیقه‌تی کردوه و سهناریۆکه به زه‌ره‌ری خۆیه‌تی.
هه‌ر وه‌ها حه‌ز ده‌که‌م له جه‌نابی دوکتۆر نوری بپرسم ئایا پێش کاک عه‌باس معاشی یه‌ک ساڵ به ... نه‌درا که یه‌ک هه‌زاره‌م کاک عه‌باسیش ئیشی نه‌کردبو ئه‌یبۆ ناوی ئه‌و نابات؟ گه‌لۆ بۆ باسی ئه‌ندامه‌که‌ی تری بۆرده‌که ... ناکات که به پێ لێکۆڵێنه‌وه‌کان شه‌ش ملوێن دۆلاری له رێگای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تا زانکۆی کوردستان خوارد! بۆ باسی عه‌رزی زانکۆکه لای عهنکاوێ ناکات که به ناوی کێوه تۆمار کراوه؟ فه‌رمون هه‌مو ئه‌وانه باس بکه‌ن (هه‌ر وه‌ها که گه‌نده‌ڵیه‌کانی ترتان ئاشکرا کردوه!!) با هه‌ندێک ره‌ش و سپی له‌و بواره‌دا ده‌رکه‌وێت.
مامۆستا و قوتابیانی به‌رێز! من بۆ خۆم به‌ڵگه‌ی کرینی سه‌یاره‌یه‌ک که ئه‌ندامێکی بۆردی زانکۆ، به بێ ئاگاداری سه‌رۆکی زانکۆ و مودیر عام و ژمێریار به پاره‌ی زانکۆی کریبوو، برده پێش ده‌ستی نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم له زانکۆی کوردستان که ئه‌ندامی بۆردی زانکۆش بو، له وه‌ڵامدا گوتی کاک ئێمه تۆمان هێناوه سیسته‌می کامپیوتهرمان بۆ دامه‌زرێنی تۆ چ کارت به‌و کارانه‌یه! ئیستا ئێوه باسی شکسپێر ده‌که‌ن؟
ئاخرین وته‌م بۆ جه‌نابی دوکتۆر نوری ئه‌وه‌یه که ئێستا باسی گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵات له کوردستان ئه‌وه‌نده ئاشکرایه که ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات به که‌سێک بڵیت گه‌نده‌ڵه له‌وانه‌یه لای خه‌ڵک خۆشه‌ویست بێت وه به پێچه‌وانه‌ش.
ئاخرین وته‌شم بۆ جه‌نابتان ئه‌وه‌یه که له روانگه‌ی منه‌وه وه‌ک روناکبیرێک، معاش کاک عه‌باس تێکه‌ڵ گه‌نده‌ڵی ناکات به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌مو ئه‌و شتانه که له‌و دوو ساڵه دا دیویه و دهێ زانێت نه‌ی نوسێت و نه‌ی ڵێت ئه‌و جار ئه‌ویش جێگای به‌رزی روناک بیری خۆی له ده‌ست ده‌دات. ره‌خنه‌ی من ئه‌وه‌یه که له‌و باره‌وه و له سه‌ر ئه‌و گه‌نده‌ڵیه شتی زۆر که‌م نوسیوه و که‌م وتوه و هیوادارم له داهاتودا قه‌ره‌بوی بکاته‌وه،ئه‌گه‌ر نا ئه‌م ره‌خنه‌یه ئاوه‌ڵه‌تر ئاراسته‌ی ده‌کرێت و ده‌بێ جوابگۆ بێت، هه‌ر بژین، .
17-03-2009
MVH,
Taher Khaledi,
+46 (0)18244817
+46 (0)736813336