مرۆڤ و مرۆڤایەتی
Sunday, 12/01/2014, 12:00
سنووری مرۆڤایەتی ، بۆ مرۆڤ ، هێلی سوورە
مرۆڤ نیە ، ئەو مرۆڤەی گەردرچێ لەو سنوورە
* * *
هەر مرۆڤی مرۆڤ ، مرۆڤی مرۆڤایەتی یە
مرۆڤی نا مرۆڤ ، چو زانێ مرۆڤایەتی چیە
* * *
مرۆڤی مرۆڤایەتی مرۆڤی جوانی وخۆشەویستی یە
مرۆڤی پەیام ومژدە ، مرۆڤی ئاسودەیی و ئاشتی یە
* * *
مرۆڤ ، ئەو سا دەتوانێ بە خۆی بلێ مرۆڤم من
کە لە رێێ مرۆڤایەتی بوەو نەبوەی لە دەس چوبن
* * *
مرۆڤی مرۆڤ، دەزانێ سەرسەدەی ئەو تا کوێ یە
ناوبەرەی مرۆڤایەتیش هۆدانەوەی لەوێ یە
* * *
مرۆڤایەتی مرۆڤ لەو ساتەوە دەس پێ دەکا
کە ملهوری لە ریشەوە هەلکێشراو تور هەل درا
* * *
مرۆڤێ گەر نەزانێ مرۆڤایەتی یانی چی
نامرۆڤی نەبێ چی تری لێ چاوروان دە کرێ
* * *
لە کۆمەلگای نامرۆڤان هەر نامرۆڤی باوە
لە دۆری نامرۆڤ بەولاوە دەنگی دۆر نەماوە
* * *
نامرۆڤ و نامرۆڤی بەرهەمی ملهوڕی یە
لە قەلەمڕۆی ملهوڕانیش ملهوڕی جوانی یە
تێبینی :
١ - سەرسەدە ، ناوبەرە ، هۆدانەوە :- دەستەواژەی رەسەن و دێرینی زمانی کوردین ، بە هۆی ئەوەی پەیوەندیان بە زەوی و خاکو کارو پیشەوە ، بەرهەم هێنان و توانا و ملکاتی و دەسەلاتەوە هەبوە ، لە ووتەو گوفتاری جوان و ، قسەی نەستەق و پەندی بە نرخ ، زۆر دوپات بونەتەوە .
٢ - ملهوری : - کە بە مانای دەبەنگیەکی گۆش دراو تێکەلاو بە توند و تیژی دێ بە کوردیەکەی خۆمان . لە عەرەبیش دەق و دەق ، بە مانای جهل ، یا جهالە دەگەینی . قەلەمرۆی ملهوڕان ، بە عەرەبی مملکە الجهلاو ، بلاد الجهالە ، دەگەینێ .
١١ / ٠١ / ٢٠١٤
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست