کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


نه‌قیب فریق یه‌كه‌م كه‌س نییه ‌و ئاخر كه‌سیش نابێت ....

Sunday, 03/05/2009, 12:00

1446 بینراوە


زۆر خۆشحال بوم كاتى خوێندمه‌وه‌ كه‌ نه‌قیب فه‌ریقى هاتوچۆ هه‌روه‌ك لێى چاه‌رێ ده‌كرا مه‌ردانه‌ وه‌ڵامى به‌رزانى مه‌ڵبه‌ندى داوه‌ته‌وه‌ و داكۆكى له ‌ره‌وایى خه‌بات و رێبازه‌كه‌ى كردوه‌. ئه‌مه‌وێت هه‌موان بزانن كاك فه‌ریق یه‌كه‌م كه‌س نییه‌ بانگهێشتى ده‌كه‌ن و لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، رۆژى 22/4 رائد شاڵاو محمود ناسراو به‌ شاڵاو سوڵتانه‌دێى له‌سه‌ر داواى وه‌زیر بانگكراوه‌ته‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ‌و له‌ كۆمیته‌ى وه‌زاره‌ت پێیوتراوه‌ ئه‌وان نیگه‌رانن له‌وه‌ى ئه‌و كار بۆ لیستى گۆڕان ده‌كات و وه‌ك وتویانه‌ به‌ كۆسته‌ر خه‌ڵك ئه‌بات بۆ گرده‌كه‌. پێانوتوه‌ تۆ ئه‌فسه‌رى ئێمه‌ى ده‌بێت فه‌رمان له‌ ئێمه‌ وه‌رگرى، به‌ڵام ئه‌ویش هه‌روه‌ك ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى جه‌ماوه‌ر له‌ لایه‌نگرانى گۆران چاوه‌ڕێى ده‌كات وتویه‌تى من بڕیارى خۆمم داوه‌ و كادرێكى خۆبه‌خشى لیستى گۆڕانم و به‌ هه‌موو توانامه‌وه‌ كارى بۆ ده‌كه‌م وه‌ كاتێك ئیلتزام به‌ وه‌زاره‌ته‌وه‌ ده‌كه‌م و بڕیارى ئێوه‌ جێبه‌جێ ده‌كه‌م كه‌ وه‌ك ئه‌فسه‌رى حكومه‌تى ره‌فتارم له‌گه‌ڵ بكرێت نه‌وه‌ك هى حیزب، بۆیه‌ دواى ئه‌وه‌ى هیوا بڕاو ده‌بن لێى شیخ جه‌حفه‌ر ئه‌لێت با بڕوات ئیشى خۆى بكات گرنگ ئه‌وه‌یه‌ دواڕۆژ په‌شیمان نه‌بێته‌وه؟!!!‌ ئه‌ویش ئه‌ڵیت دڵنیابن په‌شیمان نابمه‌وه‌. وه‌ ئه‌شڵێت ئه‌گه‌ر فه‌سڵ كرام زوو وه‌ڵامم بۆ بنێرن. به ‌راستى ئه‌مجۆره‌ كاره‌ قێزه‌ونانه‌ هه‌ر له‌ ئه‌وانه‌ ئه‌وه‌شێته‌وه‌ كه‌ده‌سه‌ڵات شێتى كردون، ئه‌گه‌ر نا هه‌مو ئه‌وانه‌ى رائد شاڵاو ئه‌ناسن باش ئه‌زانن یه‌كیه‌تى قه‌رزدارى رائد شاڵاوه‌، چونكه‌ ئه‌و شوێنێكى جه‌سته‌ى نه‌ماوه‌ گولله‌ و پارچه‌ى به‌ر نه‌كه‌وتبێت، به‌ڵام سه‌ره‌زله‌كانى ئه‌م وڵاته‌ وه‌فایان بۆ كێ هه‌یه‌ جگه‌ له‌وانه‌ی ماستاوچى خۆیانن؟! ده‌ستتان خۆش ئیوه‌ به‌م هه‌ڵوێسته‌ ئاسۆى سه‌ركه‌وتنتان بۆ روناكتر كردین و نه‌یارنى گه‌ل و له‌ ده‌نگى گه‌ل تۆقیوانتان هێنده‌ ى تر وره‌ روخاوو بێ هیوا كرد.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)