کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دوای سێ کاتژمێر خۆراگری، هێرشی هێزه‌کانی ئێران تێکشکێندرا

Wednesday, 27/07/2011, 12:00


هێزەکانی سوپای پاسدارن بە پشتیوانی بەکرێگیراوانی کورد و بە چەکی قورسەوە، ئەمڕۆ هێرشیان بردە سەر هەرێمەکانی ژێر چاودێری گەریلاکانی پژاک و لە ئاکامدا شەڕی دژوار ڕووی داوە.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی لە هەرێمەکەوە بەدەستمان گەیشتووە، کاتژمێر 4ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزەکانی سوپای پاسدارن هێرشیان کردووه‌ته‌ سه‌ر گردی جاسووسانی سه‌ر به‌ هه‌رێمی شه‌هید ئایهان له‌ قه‌ندیل.

ڕاگه‌یه‌ندرا که‌ گه‌ریلاکانی په‌ژاک، دوای 3 سەعات لە شەڕی دژوار توانیویانە پاشه‌کشه‌ به‌ هێزه‌کانی ڕژێم بکەن و هەریکەم 6 پاسدار کوژراون و دەیانی تر بریندار بوون و شیمانەی ئەوە دەکرێت، زیانەکانی ڕژیم لەوە زیاتر بێت.

دوابەدوای هێرشە زەمینییەکەی ئەمڕۆ، تۆپخانەکانی رژیم لە کاتژمێر حەوتی سەرلەبەیانییەوە دەستیانکردەوە بە تۆپباران کردنی گوندەکانی ئەرکێ، مارادۆ، سورەگوڵێ و بەستێ و ئاگر بە باخ و گژوگیای ئەو دەڤەرانە کەوتووە.

شێرزاد كه‌مانگه‌ر، وته‌بێژی پارتی‌ ژیانی‌ ئازادی‌ كوردستان له‌ لێدوانێكدا راگه‌یاند: له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی پێكدادانه‌كانه‌وه‌ تا دوێنێ‌ 250 پاسدار كوژراون، كه‌ چه‌ند پله‌دارێكیان تێدایه‌ و له‌ به‌رامبه‌ریشدا 8 گه‌ریلا كوژراون و 9ی‌ دیكه‌ش برینداربون.
ماڵپه‌ڕی‌ ره‌سمی (پژاك)یش له‌ راپۆرتێكدا ئه‌وه‌ی‌ خستوه‌ته‌ڕو، كه‌ له‌ سه‌ره‌تای‌ ده‌ستپێكردنی هێرشی ئێران بۆ سه‌ریان، سوپای‌ پاسداران 18 هێرشیانكردوه‌ته‌ سه‌ریان و له‌ میانه‌ی‌ ئه‌و هێرشانه‌شدا چه‌ندین پله‌داریان له‌ سوپای‌ پاسداران كوشتوه‌.
به‌پێی‌ راپۆرته‌كه‌، لە ناو كوژراوەكانی‌ ئێراندا، سەردار عەباس عاسمی (فەرماندەی قەرارگای عەلی بن ئەبی تالب له‌ پارێزگای قوم، هاوكات بەڕێوەبەری ئیتلاعاتی سوپای قوم هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ 5 كه‌سی تر به‌ پله‌كانی سه‌رهه‌نگ و سه‌روان.
له‌ روی‌ مادیشه‌وه‌، ئێران زیانی 1 تانك و 1 كاتیۆشاو 1 هاوەنی 120 ملم و 5 چادری سەربازی 6 ئۆتۆمۆبێلی‌ سه‌ربازی‌ لێكه‌وتوه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە