کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌سه‌ڵاتی مافیای جه‌لال ده‌ستی به‌ گرتنی هاولاتیانی پیره‌مه‌گرون کرد.

Friday, 25/12/2009, 12:00


سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌وال له‌ پیره‌مه‌گروون به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یاند که‌ ئاسایش به‌ سه‌رپه‌رشتی حاکم قادر ده‌ستی به‌ گرتن و راوه‌دوونانی خه‌ڵکی راپه‌ڕیوی پیره‌مه‌گرون له‌ شه‌وی رابوردووه‌وه‌ کردووه ، سه‌رچاوه‌که‌ درێژه‌ی دایی ووتی: به‌شیکی زۆری خه‌ڵکی راپه‌ڕیوی پیره‌مه‌گروون به‌ تایبه‌تی گه‌نجان بۆ گونده‌کانی ده‌وروبه‌ر و ناو سلیمانی رۆیشتوون ..یه‌کێ له‌ گه‌نجه‌کانی پیره‌مه‌گروون به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی کوردستانپۆستی راگه‌یاند : که‌ به‌م هه‌ڵسوکه‌وته‌ی پیاوه‌کانی جه‌لال ده‌قا و ده‌ق پیاوه‌کانی سه‌ددام و مولازم موحسینی سه‌رده‌می ره‌شی به‌عسمان وه‌بیر ده‌هێنێته‌وه‌ ، مه‌گه‌ر نازانن چاره‌نووسی پیاوه‌کانی به‌عس چی به‌سه‌رهات؟ خۆ ده‌بێ بزانن که‌ چاره‌نووسیان له‌وان که‌متر نابێت و ده‌بێ بکه‌ونه‌ به‌ رقی پیرۆزی خه‌لکی کوردستان و سه‌ریان وه‌کو دێوه‌زمه‌کانی به‌عس پانبکرێته‌وه‌.
جێگای باسه‌ پێش نیوه‌رۆی‌ چوارشه‌ممه‌ له‌خۆپیشاندانێكدا دژی‌ لێدوانێكی‌ سه‌رۆكی‌ شاره‌وانی‌ پیرمه‌گرون، ئاوات تۆفیق، چوار هاوڵاتی‌ برینداربوون له‌گه‌ڵ پۆلیسێكدا ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ ئۆتۆمبێلێكی‌ جۆری‌ فۆردی‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆی‌ سلێمانی‌ له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ تێك‌و پێكدراو سوتێنرا.

خۆپیشانده‌ران داوایان له‌سه‌رۆكی‌ شاره‌وانی‌ كرد داوای‌ لێبوردن له‌دانیشتووانی‌ پیرمه‌گرون بكات به‌بیانووی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی‌ نه‌ورۆز وتویه‌تی‌"خه‌ڵكی‌ ناوچه‌كه‌ كوێرن‌و پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان نابینن".
خه‌لکی کوردستان له‌ ده‌سه‌لاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا توڕه‌ن له‌گه‌ل یه‌که‌م بڵێسه‌ی ناره‌زایی ، هه‌موو بێ هیچ رێکخستنێکی پیشینه‌ له‌ دژی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و خیانه‌تکار دێنه‌ ده‌ست و راده‌په‌ڕن ، ئه‌م راپه‌ڕینه‌ سه‌ره‌تای کۆتایی پێهێنانی ده‌سه‌ڵاتی جه‌لال و مه‌سعوده‌ که‌ سه‌رباری ئه‌وه‌ی هیج ده‌ستکه‌وتێکیان بۆ خه‌ڵکی کوردستان به‌ده‌ست نرهێنا ، هه‌موو داهات و ئیمکاناتی ئه‌و ولاته‌شیان برد.
ئێمه‌ له‌ کوردستانپۆست وێرای ئه‌وه‌ی ده‌ستی یه‌که‌یه‌که‌ی راپه‌ڕیوانی پیره‌مه‌گروون ده‌گووشین ، داواش له‌ باقی خه‌لکی ناوچه‌کانی دیکه‌ ده‌که‌ین که‌ رێچکه‌ی ئه‌وان به‌ زیندووی بهێڵنه‌وه‌ و به‌رده‌وامی پێبده‌ن بۆ تێکوپێکسکاندنی ده‌سه‌ڵاتی مافیا و تێکده‌ر.‌
فۆتۆ: میترۆ گرافیك

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە