کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


په‌یامێكی‌ به‌په‌له‌ و هۆشیاركردنه‌وه‌

Friday, 02/04/2010, 12:00


هاووڵاتی‌ به‌ڕێز ئاگادار به‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ هه‌ركاتێك په‌یوه‌ندیه‌كت بۆ هات بۆ مۆبایله‌كه‌ت و وای‌ ده‌ربڕی‌ كه‌ ئه‌ندازیاری‌ كۆمپانیایه‌كه‌و ده‌یه‌وێت كارێكت بۆ بكات و خزمه‌تێكت پێ بگه‌یه‌نێت و داوات لێده‌كات كه‌ په‌نجه‌ بنێیت به‌ (90#) یان)09#(یان هه‌ر ژماره‌یه‌كی‌ تر نه‌كه‌ی‌ به‌قسه‌ی‌ بكه‌یت , به‌ڵكو خێرا ته‌له‌فۆنه‌كه‌ت دابخه‌ره‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ په‌نجه‌ بنێیت به‌هیچ دوگمه‌یه‌كی‌ مۆبایله‌كه‌تدا , چونكه‌ كۆمپانیایه‌كی‌ خه‌یاڵیی فێڵباز په‌یدابووه‌ كه‌ به‌ته‌نها په‌نجه‌ نانتدا به‌ (90#) یان)09#(دا له‌ڕێی‌ ئامێرێكی‌ تایبه‌تیه‌وه‌ دێته‌ ناو سیمكارته‌كه‌ته‌وه‌ و ئیتر له‌سه‌ر حسابی تایبه‌تیی تۆ به‌ئاره‌زووی‌ خۆی‌ په‌یوه‌ندی‌ ده‌كات و باڵانسه‌كه‌ت به‌تاڵ ده‌كاته‌وه‌ .
بۆیه‌ زۆر گرنگه‌ و پێویسته‌ كه‌ ئه‌م په‌یامه‌ بۆ زۆرترین ژماره‌ له‌دۆست و هاوڕێكانت بنێریت له‌پێناو یارمه‌تیدانیان و ڕاگرتنی‌ ئه‌و كرده‌وه‌ قێزه‌ونه‌دا .
هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م به‌كارهێنه‌رانی‌ مۆبایل ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌ركاتێك په‌یوه‌ندیه‌كی‌ ته‌له‌فۆنیتان بۆ هات و له‌سه‌ر شاشه‌ی‌ مۆبایله‌كانتان هێمای‌ (XALAN) ده‌ركه‌وت , ئه‌وا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌ڵامی‌ نه‌ده‌نه‌وه‌ , به‌ڵكو خێرا مۆبایله‌كانتان دابخه‌نه‌وه‌ چونكه‌ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ بده‌نه‌وه‌ و O K " " بكه‌ن ئه‌وا مۆبایله‌كه‌تان تووشی ڤـایـرۆس ده‌بێت و ئه‌و ڤایرۆسه‌ش ته‌واوی‌ زانیاریه‌كانی‌ ناو مۆبایله‌كانتان ده‌سڕێته‌وه‌ .
ئه‌و ڤایرۆسه‌ به‌جۆرێك مۆبایله‌كانتان تێكده‌دات كه‌ نه‌توانیت هیچ سوودێكی‌ لێ‌ وه‌ربگریت و شه‌به‌كه‌ت ناهێڵێت و چاره‌سه‌ریش ناكرێت , تـا وات لێدێت كه‌ به‌ناچاری‌ بچیت (هــانـد) ێكی‌ تر بكڕیت .
دڵنیابه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌هه‌ریه‌كه‌ له‌كۆمپانیاكانی‌ " مـۆتـۆرۆلا و نـۆكـیا " ش ڕاستیی ئه‌م زانیارییانه‌یان دووپاتكردووه‌ته‌وه‌ و به‌پێی‌ ئاماره‌كانیش تا ئێستا زیاتر له‌ (3) سێ ملیۆن مۆبایل به‌ر شاڵاوی‌ ناڕه‌وای‌ ئه‌و ڤایرۆسانه‌ كه‌وتوون له‌جیهاندا و بۆخۆشتان ده‌توانن له‌ڕێی‌ پێگه‌ی‌ " سـی ئێـن ئێـن " له‌سه‌ر ئه‌نته‌رنێته‌وه‌ له‌ڕاستیی ئه‌م زانیاریانه‌ بكۆڵـنه‌وه‌ .
تكایه‌ تۆش هه‌وڵبده‌ ئه‌م زانیاریانه‌ بڵاو بكه‌ره‌وه‌و خۆت و دۆست و هاوڕێكانت له‌و كاره‌ دزێوانه‌ ئاگادار بكه‌ره‌وه‌ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە