کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەوڵەتی توركیا چاوپێكەوتنەكانی ئۆجه‌لان لەگەڵ پارێزەرانیدا، ئاستەنگ دەكات

Saturday, 23/10/2010, 12:00


بەمەبەستی دیداری هەفتانە پارێزەرانیئۆجه‌لان ، دوێنی روویان لە دوورگەی ئیمراڵی كرد، بەڵام بەبیانوی نالەباری كەش وهەوا، دیداری ئەم هەفتەش ئاستەنگ كرا.
جێی ئاماژەیە، لە 27 سێپتەمبەر بەولاوە، پارێزەران تەنیا یەك جار دیداریان ئەنجام داوە. ئەو دیدارەش لە 13ی ئوكتوبەردا پێكهات و ئۆجەلان كاربەدەستانی دەوڵەتی توركی بە زمانێكی توند وشیار كردبۆوە. ئاماژەی بەوەدابوو، ئەگەر دەوڵەت تا 31 ئوكتوبەر لەپێناو چارەسەریدا هەنگاوی بەرچاو نەنێت، ئەو كات ئەو خۆی لەنێوان دەكشێنێتەوە.
هەروەها قۆناغی دەسەڵاتدارییەتی ئەردۆغانیشی وەكو پیلانگێڕی سەوز بەناو كردبوو و گوتبووی: ئەو كوشتنانەی لە كوردستاندا ڕوودەدەن، بە ئاگاداری ئەردۆغان پێكدێن.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە