کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بەرمیل نەوتە خۆرایەكەش بە خۆمان خۆش، بۆ بەرچاوی نێچیرڤان بارزانی

Friday, 15/02/2013, 12:00




كەمژەیی بنەماڵەی بارزانی و دارو دەستەو چڵكاو خۆرانی لەوە دایە خەڵكی ئەو كورستانەیان پێ كەمژەیە، نازانن خەڵكی كوردستان زۆر هۆشیارن و داروستەو كەمژەكانی وەك بنەماڵەی بارزانی و پاشان كەمژەی وەك ئاشتی هەورامی وەزیری بەناو سامانە سروشتیەكانی حكوومەتی كوردستان(وەزیری دزینی پارە و سامانی میللەتی كورد) باش دەناسن، سەیری ئەو لێدوانەی ئاشتی بە ناو هەورامی بكەن كە چۆن كاتێك پەیامنێری knn پرسیاری داهاتی نەوتی لێ دەكات بە چ شێوەیەك هەڵدەچێ و بە تەوندی وەڵامی دەداتەوەی بەوەی دەیەوێ سامانی نەوتی كوردستان بە پێدانی یەك بەرمیل نەوت شوێن بزر بكات و چاوی خەڵكی پێ كوێر بكات، لە كاتێكدا نازانێ چاوی خۆیان كوێرە و خەڵكی بەر چاویان روونە، هۆ گەلۆ سەیری ئاشتی دز بكەن بەوەی چۆن پێشڵی بڕیارەكانی نێچیرڤان بارزانی دەكات كە بەر لە هاتنی وەرزی زستان بڕیاری دابوو وەك خێر پێكردنێك بەرمیلێك نەوت بە هاووڵاتیان بدرێ بەڵام ئەو بەرمیل نەوتەیان دزیوە، بە پێی زانیارییەكان لیژنەیەكی سێ قۆڵی لە نێوان بەهرۆز حەمە ساڵح پارێزگاری سلێمانی و نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و پارێزگاری دهۆك پێكهێندراوە بەوەی ئەو بەرمیل نەوتەی كە گوایە بە خۆرایی بە هاووڵاتیان دەدرێ پێیان نەدەن و ئێستا لە نێوان خۆیان دەیفرۆشنەوە، ماوەی دوو مانگا هاووڵاتیان سۆراغی ئەو بەرمیل نەوتە دەكەن كە گوایە بە خۆراییە كەچی بە بڕیكارەكانی خۆراكیان داوای ئەو بەرمیل نەوتە نەكەن چونكە وەرتان گرتووە(سەیرە) ئەی چۆن ئاشتی هەورامی وتی ەبەرمیلێك نەوتمان بە هاوولاتیان داوە كەچی كەسیش وەری نەگرتووەو نەوتەكەش لۆشیان كرد و زستانیش تەواو، سەرجەم بریكارەكانی خۆراكیان ئاگادار كردۆتەوە لەوەی داوای ئەو بەرمیل نەكەن، بەم شێوەیە ئاشتی دز دەیوێ چاوی خەڵك بەرمیلێك نەوتی خۆرایی كوێر بكات ئەویش نادەن، ئەی جەنابی سەرۆكی حكومەت ئەگەر تۆ دەستت لەو دزینە نەبێت چۆن رێگە دەدەی یەك بەرمیل نەوتی هەژارێك بفرۆشنەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە