کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


17 شوبات ، ئەو خاڵەى دەبێت بگاتە كۆتا

Tuesday, 18/02/2014, 12:00

2308 بینراوە


لەمێژووى هەموو نەتەوەیەكدا، هەندێك رووداو هەن بایەخى تایبەتى خۆیان هەیەو بەخاڵى وەرچەرخان دادەنرێن لە نێوان دوو قۆناغى جیاوازدا ، جا مەرج نییە ئەو خاڵە بەكت و پڕى دەستپێبكات و بە هەمان شێوەش بەكۆتا بێت، زۆرجاران لەنێوان دەستپێك و گەیشتن بە ئامانجدا ، زەمەنێك هەیە كە هەردوو جەمسەرەكە بە یەكدەگەیەنێـ، چونكە لەودۆخە هەستیارو ئاڵۆزەى لە نێوان هاوكێشە ئاڵۆزەكانى كۆمەڵگاى هەرێمایەتى و نێودەوڵەتیدا هەیە ، وا دەكات كە زۆر فاكتەرەى بەهێز لەدەرەوەى رەوتى گەشەسەندنى خودى كۆمەڵگاكە خۆى ، خۆیان تێهەڵقورتێنن و ببنە كۆسپ لەبەردەم رەورەوەى گەشەسەندنەكەدا، بەڵام ئەوەى جێگاى دڵخوشیە، ئەو كۆسپانە تاسەر ناتوانن بەردەوام بن، دواجار هەردەبێت لە ئاست گۆڕانكاریە بنەڕەتى و قووڵەكانى ناو كۆمەڵگادا ،چۆك دابدەن و ملكەچ بكەن.
لەمێژووى نوێى كورددا زۆر رووداو هەن كە مێژوونوسان بە شان و باڵییان هەڵداوەو باسیان كردوە ، زۆر راپەڕین هەن ، كە ئەگەرچى لە ناوەڕۆكدا دژ بە زوڵم و ستەم بوون كایەیەكى پیرۆزییان بۆ خۆیان داگیركردوە ،بەڵام لە ناوەڕۆكدا بەكارهێنانى مەسەلەى كورد بووە لەپێناو بەرژەوەندى چەند كەسێك وچەند بنەماَلەیەكدا ، ئەمە بەلایەنى كەم لە مێژووى سەد ساڵەى رابردوودا ، بۆیە سەربارى هەموو ئەو راپەرین و قوربانیدانانە تا ئێستا ، حاڵەتێك لە كوردستاندا هەیە ، كەس ئێرەییى پێنابات ! حاڵەتێك پڕاو پڕ لەنا ئومێدى و پاشاگەردانى ، حاەتێك لە سەرەرۆَیى رێزنەگرتنى ئەو هەلە مێژوویەى كە لە كۆتاكانى سەدەى نۆزدەهەمەوە دەستیپێكردوەو تا ئێستاش بەردەوامە...
لە زۆرینەى راپەڕینەكانى كورددا ، گەلى كوردستان دەورى كۆمبارسى بینیوە ، چەند كەسێك بە ئارەزووى خۆیان و بە گوێرەى بەرژەوەندییەكانى خۆیاتن مامەڵەیان بە مەسەلەى كوردەوە كردوە ، واتە گەل جگە لە ئامڕازێكى بێ گوێى و بى چ زمان نەیتوانیوە رۆڵێكى تر بگێرَێت ، ئەمەش بە واتایەك لە واتەیەكان شێوازێكى ترى بە كۆیلە كردنە ، كۆیلەكردنێكى ئارەزوومەندانەیە، ئەو پێشمەرگە دڵسۆزانەى لە پێناو نیشتمانەكەى خۆیان گیانى خۆیان كردە قوربانى ، بە بێئەوەى هەست بكەن ، لەرێگاى ئەو هەستە پاكەیانەوە، بە كۆیلە كران ، هەر كاتێك ویسترابێت چەكى هەڵگرتووە ، هەر كاتێك داواكرابێـ ، چەكى داناوە ، ئەمە هەمووشى لە پەناى بەرژەوەندیە نیشتمانییەكانەوە پێكراوە ، تەنانەت وایلێكراوە خۆى پاساوى بۆ ئەو شكست و چۆك دادانە بێنێتەوە كە دووچارى هاتووەو بەرگرى لێكردوە!!! باشترین نمونەش بۆ ئەمە راپەڕینى ئەیلوولە 1961-1975، كە بێ ویستى خۆى چووە شەڕەوەو بە بێ ویستى خۆى ، چەكى دانا ، ئەم جۆرە رەفتارانەش مرۆڤێك نایكات كە ئیرادەى تەواوى خۆى لەدەست خۆى دابێت ، كەواتە بەناوى بەرژەوەندى نیشتمان وكوردایەتییەوە ، ئیرادەى خەڵكە دڵسۆزەكان كۆت و كۆنتڕۆَل كراوە ، ئەمە لەدواى ئەیلوولیش و لەسەردەمى دواى راپەڕینیشدا بەردەوام بوو ، لەناو هەموو ئەو حزب و گروپانەى كە بەناوى كوردایەتی و تەنانەت چەپیشەوە خەباتیان دەكرد!!!
درێژەدانى ئەو جۆرە كۆیلایەتیە، قوربانى گیانى هەزارەها گەنج و لاوو تێكۆشەرى كورد و وێران بوونى هەزاران گوندوو لادێى كوردستانى لێكەوتەوە ، ئەمانە چ لەرێگاى ئەو شەڕانەى لەگەل َدوژمنانى كورد ، یاخود لەشەڕى كوردى _كوردیدا هاتنە بەرهەم ،لەهەموو ئەوحاڵەتانەدا، خەڵكى كوردستان ، نەیتوانى هیچ رۆڵیك ببینێت ، بە پێچەوانەوە رۆڵێكى یەكجار نێگەتیڤیانەى بینى ، خەڵكیش بەگوێرەى حزب و باڵەكانى دابەش بوون و كەوتوونەتە شەڕى یەكتر ،ئەم دۆخە نزیكەى سێیەكى تەمەنى ئەزموونى هەرێمى كوردستان ،دواى راپەڕینى بەهارى 1991 خایاند، لە 17 شوباتى 2011، بۆیەكەم جار بە شێوەیكى بەرفراوان، خەڵك هاتە سەرشەقام و بڕیاریدا بەشدارى لە بڕیارى سیاسى و بكاو ئەو شێوازە سیستەمە بچەسپێنێنت كە خۆى دەیەوێ ، بەر لەو ماوەیە خۆپیشاندان و ناڕەزایى بۆ ئەو مەبەستە لەشارە شارۆچكەكانى ترى كوردستان دەبینیرێت ، بەڵام نەبەو شێوە فراوانە بوون ، نەلە رووى كاتەوەش بۆ ئەو ماوەیە بەردەوام بوون ، بۆیە دەكرێت 17 شوبات بەخاڵێكى وەرچەرخان دابنرێت لە مێژووى هاوچەرخى كورد ، كە تا ئێستا بە كۆتا نەهاتووە ،چونكە تاوەكو ئێٍستا ئەو ئامانجانەى خەڵك كە لە 17 شوباتدا هەوڵێ بۆدرا، نەهاتوونەتە دى ، زۆر خوێندنەوە بۆ رووادوەكانى 17 شوبات دەكرێت ، لەوانە بیهەڵوێست بوونى ئۆپۆزسیۆن ، لەوانە گۆڕان ، كە نەیتوانى تاسەر بەردەوام بێت لە پشتگیرى خۆپیشاندەران و لەكاتى تەنگانەدا پشتى تێكردن ، یاخود خۆپیشاندانەكان مۆركێكى ئیسلامیانەى پێوە بوو ، ئەو نوێژە جەماعاتانەى كە لەبەردەركى سەرا دەكرا ، لاساییى كردنەوەیەكى ئیخوانەكانى بەهارى عەرەبى پێوەبوو ، مەترسى گەشەسەندنى هێزى ئیسلامى لە كوردستانى لەگەڵ خۆیدا هێنا ،خۆپیشاندان تەنها لە دەڤەرى سەوز قەتیش ماو نەیتوانى بپەڕێتەوە دوڤەرى زەرد !!!
ئەو رەخنانە ئەگەر هەندێكیان لە جیگاى خۆیاندابن ، بەڵام بەشێكى زۆریان بنەما لەسەر هەست و سۆز بوەو بنەما نەبووە لەسەر ئەقلانییەت ، چونكە بەر لەهەموو شتێك دەبێت ئەوە بزانرێت كە گۆِران حزبە و هەموو حزبێكیش بەرژەوەندى خۆى هەیەو سیاسەت دەكات ، پەروەردەى هەمان ئەو ژینگەشە كە حزبەكانى ترى لەسەر فراژى بووە ، هاوكات ئیسلامیەكانیش رۆڵەى ئەم خەڵكەن ، دەبێت ئەوە قبووڵ بكرێت و بە ئاسایش لەقەڵەم بدرێـ ، كە كۆمەڵگەى كوردى زۆرینەى موسڵمانەو ئاسایشە ، كە خەباتى ئیسلامیانەش هەبێت ، دەربارەى لاساییكردنەوەش ، بەراستى ئەمە تەنها لاى ئیسلامییەكان نەبوو ، بەڵكو زۆر دروشمى وڵاتانى تر ، هاتبووە ناو خۆپیشاندانكەو بە ئاشكرا بەدیدەكران ، وەك دروشمى (گەمەكە تەواو بوو ، the game over) بۆ نمونە ،كە ئەمەش تا رادەیەك ئاسایى بوو ، لەبەر ئەوەى لاسایكردنەوە بەشێكى گرنگە لە سروشتى مرۆڤ خۆى ، هاوكات بەشێكى گرنگیشە لە شۆرشى گەیاندن و دنیاى جیهانگەرایی ئەمڕۆ ، بۆیە ئەو رەخنانەى كە ئاراستەى رووداوەكانى 17 شوبات دەكرێت ، بەشێكى زۆریان رەخنەى سیاسین و رەخنەى هزرى نین ،ئەگینا ئەگەر لە رووى هزرییەوە رووداوەكانى 17 شوبات هەلّبسەنگێین ، ئەوا گرنگترین خاَل ئەوە كە دەستیپێكرد ، هاتنەناوەوەى خەڵكى كوردستان بوو بۆ كاركردنە سەر رووداوەكان ، بۆئەوەى ئەویش قسەى خۆى بكات و (نا) یەكى گەورە بەرامبەر قۆناغێكى گەورە لە مێژووى خۆى دەربڕێ ، ئەو (نا) یەى كە تا ئیستا بەردەوامەو تاكە هیواەیكى خەڵكى كوردستانە بۆ تێپەڕاندنى ئەو قۆناغەو دەستپێكردنى قۆناغێكى نوێ لە مێژووى كوردا ـ
راستە خۆپیشاندانەكان لە دەڤەرى زەرد بە توندى سەركوتكران و هێزەحزبیەكانیان لەسەرەتاوە بۆ خرایە گەڕ ، بە پێ1ەوانەى دەڤەرى سەوز كە كە لەكۆتاییدا هێزە سەربازییەكانى بە شێوەیەكى توند خستە گەڕ ، ماناى ئەوە نییە ، كە خەڵكى دەڤەرىزەرد ، هەمان داخوازییان نەبووە ، چونكە داواكانى 17 شوبات تەنها داواكارى دەڤەرى سەوز نەبوون ، بگرە داواكارى هەمو خەڵكى كوردستانن ، چونكە ئەو پاشاگەردانییەى دەسەڵاتى كردى تێیكەوتوە ، مەترسى لەسەر هەمووكوردستان هەیە ، بۆیە ئەو خۆپیشاندانانە ، ئەگەرچى لە رووى چوارچێوەى جوگرافییەوە ، سننورداربوون ، بەڵام لە رووى پەیامەكانییەوە سنووردا نەبوو،بۆیە دەبێت خوێندنەوە بۆ رووداوەكانى 17 شوبات ، لەسەر رووحى گۆڕانكارییەكان ، كە ئەویش پەیامى سەرەتاى قۆناغێكى نوێییە بۆئازادى تاكى كورد ، لەو كۆیلاتیە شاراوەیەى كە چەندین ساڵە بەخۆشەویستیەوە لەپەناى كوردایەتى و خەباتى نیشتمانییەوە قبوڵى كردووە!!! بۆیە دەبێت ئەو پەیامانە درێەیان پێبدرێت كۆمەڵگەى كوردى بە یەكجارەكى ماڵئاوایى لەو كۆیلاتیە نوێیە بكاتكە دەیان ساڵە بەدەستییەوە دەناڵێنێت !

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)