له‌مه‌لا مسته‌فاوه بۆ مه‌سرور
Sunday, 13/06/2010, 12:00
ئێستا زانیم که وه‌جاخم کوێر نیه، بڕوا بکه له‌و ڕۆژه‌وه‌ی سه‌رده‌شتت به‌ده‌ستی خۆت کوشت، بست بست باڵام پێکردو ووتم ، ئه‌ی ئافه‌رین به‌ڕاستی کوڕی باوکی خۆتی و ڕێگه‌که‌ت وون نه‌کردوه وه بۆم ده‌رکه‌وت که یه‌کێکی تر له‌بنه‌مه‌ڵه‌که‌م درێژه‌پێده‌ری هه‌مان ڕێچکه‌ی خۆمه.
به‌ڕاستی باوکت باشی په‌روه‌رده کردوویتی و کت و مت و به‌ئینچ له‌خۆمان لات نه‌داوه، به‌ڵکه کار وابڕوا ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش نه‌مان کرد‌و پێمان نه‌کرا به‌حوکمی زه‌مانه، ئه‌وا دڵنیام که‌تۆ گه‌لێ به‌باشی و سه‌رکه‌وتوانه به‌جێیان ئه‌هێنێ. به‌خوا کوڕی کوڕ! کوڕ شوێن پێی باوکی خۆی هه‌ڵنه‌گرێ، بۆ چی باشه؟!
تۆ بزانه له‌و ڕۆژه‌وه‌ی سه‌رده‌شتت له‌کۆڵ کردینه‌وه هیچ که‌سێ ماوه بتوانێ له‌هه‌ولێر به‌ناو و وێنه‌ی خۆیه‌وه شتمان له‌سه‌ر بنوسێ وعه‌شقی کچه‌کانمان بێ؟ له‌و ڕۆژه‌وه شار وه‌ك خۆڵی مردوت به‌سه‌ردا کردبێ وایه و تا ئێستاش چاوه‌ڕوانی ده‌ستی ئێمه‌و ده‌زگای ئاسایش و وه‌زیری ناوخۆن به‌یانمه‌و ڕاپۆرتی کوشتن و بکوژانیان بۆ بدۆزینه‌وه!! ئه‌وه‌تا هه‌رچی به‌ناو نووسه‌ران و زمان درێژه‌کانه هه‌مویان فجوقیان لێکردو نقه‌یان لێبڕا!!
کوڕی خۆم، گه‌ر هاتوو عه‌ره‌بێ، فارسێ وه‌یان تورکێ هاته داخوازی خوشکه‌که‌ت وه‌یان عه‌شقی بوو، ئه‌وا وه‌ك چۆن کاتی خۆی من خۆم شوبهاند به قه‌یتانی قۆنه‌ره‌که‌ی عه‌بدول که‌ریم و له‌به‌ر چاوی شاهانشای ئێران‌دا ئاشبه‌تاڵم به گه‌وره‌ترین شۆڕش کرد‌و گسکم له‌هه‌موو پاره‌کانی شۆڕش دا‌و ، به‌ره‌و ئه‌مریکا تێم ته‌قاند، ئه‌وا له‌یادت نه‌چی ، له‌م ڕێگایه لانه‌ده‌یت، ئه‌گه‌ر چی دڵنیام باوکی خۆشه‌ویستت باش ده‌رسی دایاویت و هه‌موی تێگه‌یانوی. به‌ڵام هه‌ر حه‌زم کرد بیرتی بخه‌مه‌وه ، که گه‌ر له‌جیاتی سه‌رده‌شت هه‌ر که‌سێکی تر بوایه وامان به‌سه‌ر نه‌ئه‌هێنا. خۆت ئه‌زانی چونکه سه‌رده‌شت سۆره بوو.
کوڕم ، بڕوانه به‌م کاره‌ت ، نێچیرڤانیشت خسته قه‌فه‌زه‌و بۆ هه‌تا هه‌تایه ئه‌ویش نوزه‌ی لێوه نایه‌ت، ئاخر ئێستا ئه‌زانێ که تۆ دوای باوکت پارتی و هه‌مووی عایدی خۆته. گه‌لێ کاری زۆرت له‌به‌رده‌ستدا ماون ، وه‌ك چۆن من کاتی خۆم هه‌موی نیشانی مه‌سعود دا‌و ، ئه‌ویش به‌وپه‌ڕی باشیه‌وه جێبه‌جێی هێنان، ئه‌وا تۆش ئاگادار به‌و گه‌لێ به‌ووردی بیریان لێ بکره‌وه.
هه‌ر تۆ سه‌یر که چۆن له‌تورکیا ، ئاغاکانمان هیچ ڕێز‌و حورمه‌تێکیان بۆ کورد دانه‌نا، که‌ئه‌مه‌ش ستراتیژ‌و بیرکردنه‌وه‌و تێفکرینی ئێمه‌یه. من گه‌لێ پێم خۆش بوو که‌بینیم له‌جیاتی ئاڵا‌و شتی قوڕی له‌و بابه‌ته ئه‌و مه‌سێنه جوانه ڕه‌نگ زه‌رده‌یان بۆ دانابوین. ئاخر پێم ناڵێی ئاڵای کوردوستان بێجگه له‌په‌ڕۆیه‌ك چی تره!! بڕوا بکه کاتی خۆشی که پشتم کرده کۆماری مهاباد و به‌ره‌و ڕوسیا هه‌ڵهاتم، ئه‌و کاته‌ش ئاڵاکه‌یم وه‌ك په‌ڕۆ به‌گوو ئه‌هاته پێش چاوم.
ئای چه‌ند خۆشه ئاوا ئه‌بینم ڕۆژانه برا ئێرانیه‌کانمان تۆپبارانی گونده‌کانمان ئه‌که‌ن و ئێمه‌ش له‌هه‌ولێر یادی ئیمام خومه‌ینی ئه‌که‌ینه‌وه، به‌ڕاستی ئه‌وه جێگای شانازیه بۆمان و هه‌وڵ بده‌ن درێژه به‌م کارانه بده‌ن. قه‌ت گوێ مه‌ده‌نه ئه‌و چه‌ند نووزه کورتانه‌ی له‌په‌رله‌مان ئه‌یبیستنه‌وه، ئه‌وه هیچ نیه ته‌نها بۆ ئیستهلاکی محه‌لیه،، جا چ قه‌ید ئه‌کا، گه‌ر تورکیا بێته ناوه‌وه‌و به‌ئاره‌زووی خۆی بکوژێت و ببڕێت و بدزێت. له‌بیرتان نه‌چی ئه‌وان ئاغا و ئێمه‌ش مسکێن.
جا کوڕه نازدارو خۆشه‌ویسته‌که‌م ئه‌مه بو په‌یامی من و دڵنیام که‌جارێکی تر‌و ده‌یان جاری تر هه‌مان شت دووباره بکه‌نه‌وه باشتره‌و خۆتان لای برا عه‌ره‌ب و فارس و تورکه‌کان نزیك بکه‌نه‌وه گه‌لێ باشتره، ئه‌مه تاکه ڕێگای خه‌لاس و مانه‌وه‌مانه وه‌ك سه‌رۆك و سه‌رکرده‌ی کوردان. جارێکی دی له‌خواو یه‌زدانی مه‌زن ئاوابێ که‌وا خوا منداڵ و زارۆکی وه‌ک ئێوه‌ی پێداووم. ئه‌وه بۆ شه‌هیدانه‌که‌شم بیرتان نه‌چێ گه‌ر خوانه‌خواسته لێقه‌وماوێکی فه‌له‌ستینی و هاوشێوه‌کانیان به‌دیتان کرد، بیده‌نێ و له‌ئاستیان خاوه‌ن ماڵ نه‌بن.
کوڕم له‌کۆتاییدا حه‌ز ئه‌که‌م ئه‌وه‌ت پێ‌بڵێم که‌وا چه‌ند بۆتان ئه‌کرێ دژایه‌تی نووسه‌رانی کوردوستان پۆست کار بکه‌ن و هه‌تا بۆتان ئه‌کرێ لای خه‌ڵکی سووك و ڕسوایان بکه‌ن، به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌وانن ئه‌زانن ئێمه کێین و بایی چه‌ندین!! وه چه‌ندی تر له‌تواناو ووزه‌تانایه هه‌وڵ بده‌ن گۆڕان و بزووتنه‌وه‌که‌ی نه‌وشیروان مه‌فح بکه‌نه‌وه.
بابۆی موخلیستان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست