کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


يه‌كێتى له‌سه‌رو ياساوه‌يه‌

Sunday, 02/06/2013, 12:00


كارمان به‌سه‌ر ئه‌وه‌ نيه‌ كه‌چۆن يادى يه‌كێتى ده‌كه‌يته‌وه‌، ئازادن بۆ ئه‌وه‌ى ئالاَ به‌ده‌ستت زۆر بێت، نه‌ك به‌نگلاديشى بگره‌ سۆمالَى و فارس و توركيش ،يه‌كى سه‌رو ئالاَيه‌كى سه‌وزيان بده‌نێ، هيچ له‌مه‌سه‌له‌كه‌ ناگۆرِێت كه‌ له‌برى وێنه‌ى تالَه‌بانى،وێنه‌ى كۆسره‌ت يان به‌رهه‌م يان هه‌موو ئه‌ندامانى يه‌كێتى بكه‌نه‌ ئه‌لبوم به‌سه‌رانسه‌رى شاردا بلَاويبكه‌نه‌وه‌ ،،ئێوه‌ سه‌ربه‌رستن كه‌ سه‌راپاى ئوتومبيله‌كه‌تان بكه‌ن به‌ سه‌وز و ئالاَو دروشمى يه‌كێتىله‌سه‌رى بنه‌خشێنن ،هيچ زيانێك به‌من ناگات گه‌ر له‌به‌يانيه‌ و تا ئێواره‌ هاوار بكه‌ن و به‌شان و بالَى يه‌كێتى و تالَه‌باني دا هه‌لَ بده‌ن. قيروسيا و جار به‌جه‌هه‌ننه‌م ئه‌گه‌رله‌م ياده‌دا به‌ده‌يان ده‌فته‌ره‌ دۆلار و مليۆنان كارتى مۆبايل و هه‌زاران پسوله‌ى به‌نزين و جۆره‌ها ده‌عوه‌ت و ميواندارى سازبكه‌ن، باكم نيه‌ نه‌ك بۆ ئه‌م رۆژه‌ چاره‌سه‌ركردن و نه‌خۆشخانه‌ وكلينكه‌ پزيشكه‌يه‌كان به‌خۆرِايى بن، ئێوه‌ ئازادن بۆئه‌م ياده‌ هه‌رچى پاره‌ى ژێرزه‌مينه‌كان و سه‌رزه‌مينه‌كان و پاره‌ى نه‌وت و گو مرگ و به‌شه‌ داهاتى هه‌رێم ببه‌خشن به‌ گۆرانى بێژان، تا بۆ چه‌ند ساتێك خه‌لَك له‌ده‌ورى خۆتان خرِبكه‌نه‌وه‌ ، ئه‌و گومانه‌ له‌بيرى خۆتان برِه‌وێننه‌وه‌ كه‌ يه‌كێتى جه‌ماوه‌رى نه‌ماوه‌، كارى من نيه‌ كه‌وه‌كو سالاَنى 1991 جارێكى ديكه‌ شه‌رِه‌ په‌رۆ و مونافه‌سه‌ى پارتى بێننه‌وه‌ ئارا.
به‌لاَم به‌چ هه‌ق وياسا و رێسايه‌ك رێگا پێدراويت تابلۆى ئوتومبيل بشاريته‌وه‌؟؟ باشه‌ ئه‌ى به‌رِێوه‌به‌رايه‌تى هاتۆچوى سلێمانى هه‌لَوێستى چيه‌؟؟ ئه‌ى ياساناس و مافپه‌روه‌ر و دادوه‌ره‌كانى يه‌كێتى چى ده‌لَێن؟؟ باشه‌ گريمان ئه‌و ئوتومبيلانه‌ ئه‌م هه‌له‌يان قۆسته‌وه‌ تاوانێكيان ئه‌نجامدا؟ يان به‌هۆى تيژرِه‌ويه‌وه‌ كه‌ هه‌موو هه‌ستى پێده‌كه‌ين، چۆن ئه‌و شوفێرانه‌ى ئه‌و ئوتومبيله‌ سه‌وزاويانه‌يان پيێه‌، چۆن لێه‌خورِن ئه‌يكه‌ن به‌چ فه‌نته‌رِناش و شيِو هۆرِ و ته‌پو تۆزێك!،ئه‌ى ئه‌گه‌ر به‌هۆيه‌وه‌ مندالَێكيان شێلا و كوشتيان, كێ ده‌زانێت كام ئوتومبيله‌ بووه‌؟ ده‌بێت يه‌خه‌ى كێ بگيرێت؟؟،ده‌ى گوێى مه‌ده‌نێ ئه‌گه‌ر شتى وا رويدا، يان ئوتومبيله‌ سه‌وزه‌كان تاوان و خراپه‌ وسه‌رپێچيان كرد يان له‌ناويدا قسه‌ و ته‌عليق و جنێويان به‌كچان دا ،له‌به‌ر خاترى وه‌زعى ناسكى يه‌كێتى و ته‌ندروستى سكرتێره‌كه‌ى قسه‌ مه‌كه‌ن.. چۆن به‌هۆى بلاَوكردنه‌وه‌ى يه‌ك دوو وێنه‌ى ساخته‌و كۆنى تالَه‌بانى هه‌مو كوردستان به‌پارتى يه‌كێتى و لايه‌نه‌كانى تر كرديان به‌ته‌قه‌ى خۆشى و ده‌يان كه‌سيان بريندار كرد،ئه‌مه‌ش هه‌ر به‌و هه‌واو نه‌فه‌سه‌ وه‌ربگرن، قه‌يچێكه‌ يه‌كێتى ئه‌و هه‌موو ده‌ستكه‌وت و داهات و خێر وبێر وخۆشى و ره‌فاهيه‌ته‌ى بۆمان مه‌يسه‌ركردوه‌، خۆده‌بێت له‌سه‌رو ياساوه‌ بێت و هه‌موو ياسا و ده‌ستور و رێكاريه‌ك ،بخاته‌ ژێر پێى وبيكاته‌ قوربانى حزبه‌ پوكاوه‌ نه‌خۆشه‌كه‌ى؟
بۆزانيارى به‌رِێزيشتان دوێنى له‌ناو شارى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى هيچ كامێرايه‌كى چاودێرى هاتوچۆ دانه‌نرابوو، هيچ مه‌فره‌زو شتێك نه‌بوو، واته‌ دوێنێ بچوكترين سه‌رپێچى هاتوچۆ تۆمار نه‌كراوه‌،بۆ راستى ئه‌م قسه‌يه‌ش ده‌توانن پرسيار له‌لايه‌نى به‌رپرس بكه‌ن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە