هیوادارم به‌م زووانه دایکێکی تری بارزانی بمرێت
Monday, 15/08/2011, 12:00
پاش ئه‌وه‌ی که هه‌زار شێوه خوێندنه‌وه‌ی ڕاست و هه‌ڵه بۆ به‌شداری کردنی نه‌وشیروان موسته‌فا له ته‌واوی چایخانه و ڕێستۆرانت و باڕ و میدیا ئازاد و حیزبیه‌کان و ڕۆژنامه هه‌ڵه‌وه‌ڕه‌کانی کوردستاندا کرا و له سه‌ر هه‌موو سه‌رحه‌سارێک باس باسی ئه‌م سه‌ردانه‌ی جه‌نابی نه‌وشیروان بوو بۆ پرسه‌ی ئه‌م خانمه پیره. له‌سه‌ره‌تاوه تا کۆتایی سه‌ردانه‌که به نه‌وعێکی تر له ئه‌دای سیاسی گۆڕانخوازان و دیدگایه‌کی تری سیاسه‌ت لای نه‌وشیروان موسته‌فا وه‌سف کرا و هه‌ندێکیش له شیکردنه‌وه‌کانیاندا ته‌نها هه‌ڵوێسته‌یان له‌سه‌ر نیه‌ت پاکی و هۆشیاری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌وشیروان موسته‌فا کردبوو، به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه تێکڕا بریتی بوون له ئه‌و فه‌زاحه‌ته شیکاریه‌ی که هه‌موومان خوومان پێوه گرتووه و ڕه‌نگه تا هه‌نووکه‌ش خودی خاوه‌ن پرسه‌که‌ش له گومان و له سه‌رسوڕماندا بێت له ئاست ئه‌و هه‌ڵوێسته نامۆیه‌ی که بۆیه‌که‌م جار بوو له ناو سیاسیه کورده‌کاندا ڕووداوی له‌و چه‌شنه ڕووبدات، ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیاسه‌ت لای ئێمه دیارده‌یه‌کی نوێ یان پروسه‌یه‌که له ده‌ستپێکدایه و هێشتا تازه ئه‌زموونی ده‌که‌ین، به‌هه‌رحاڵ مه‌به‌ستی من شیکردنه‌وه‌یه‌کی تر نیه بۆ سه‌ردانه‌که به‌ڵکو مه‌به‌ستی من ئاماژه کردنه بۆ بارانی ڕه‌حمه‌ت و بۆ سه‌رهه‌ڵدانی تروسکاییه‌کی نوێ که به کوژانه‌وه‌ی چرای ته‌مه‌نی حه‌مایل خانی دایکی بارزانی ده‌ستی پێ‌کرد، واته مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه که ڕه‌نگه ده‌ستپێکی تێگه‌یشتنه‌کانی نێوانی هێزه سیاسیه عه‌وامه‌کانی ئێمه له‌سه‌ر لاکی مردوو بێت، بۆیه زۆر هیوادار نیم که ته‌مه‌نی درێژ بێت و پێم وایه هێشتا که‌میمان هێناوه له تێگه‌یشتن له به‌رپرسیاری سیاسی و نامه گۆڕینه‌وه.
له‌کاتێکدا به درێژایی ماوه‌ی خۆپیشاندانه‌کان هێزه میلیشیا کوردیه‌کان به فه‌رمانی بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم که‌وتبوونه ته‌قاندنه‌وه‌ی ڕومانه‌ی ده‌نگ و کیمیاوی ڕشاندن به‌سه‌ر خه‌ڵکدا و گرتن و کوشتن و بریندارکردن و گولله باران کردنی خه‌ڵکی ناڕازی و خۆپیشانده‌ر، که‌چی ئه‌و جه‌نابی بارزانی خاوه‌ن پرسه‌یه له ئیتاڵیا خۆی مه‌ڵاس دابوو نه نامه‌یه‌کی ده‌نارد و نه ته‌له‌فۆنێکی ده‌کرد، تا ده‌ستی ئه‌و کۆنه ته‌واریانه بگرێت و خوێنی ئه‌و خه‌ڵکه مه‌ده‌نیه ئاشتی خوازانه ئازاد بکات له کوشتن.
فه‌زاحه‌تی به‌رپرسیاریه‌تی و ڕووی خێڵه‌کی جه‌نابی سه‌رۆک بارزانی دوابه‌دوای کۆچی دووایی دایکی، به نیگار و سکێچێکی تره‌وه ده‌رکه‌وته‌وه، وه کفنی سپی دایکه پیره‌که‌ی خۆی ناونا سوپاس نامه، که به ته‌له‌فۆن و به نامه‌ی شه‌خسی ئاڕاسته‌ی بێ ئاکامی کرد و بۆ یه‌که‌مجار بووه یه‌که‌م دایک مردوو، که دوای پرسه‌که‌ی دایکی به ته‌له‌فۆن و به نامه سوپاسی ئاماده‌بوانی به‌شداربوو ده‌کات له پرسه‌که‌ی دایکیدا، که ئه‌مه له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه شتێکه نامۆیه به کلتوری کورده‌واری، چونکه هه‌میشه سه‌ردانی پرسه به شتێکی ئاسایی و به ئه‌رکێکی کۆمه‌ڵایه‌تی دانراوه، ئه‌مه له کاتێکدا که سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی جه‌نابی بارزانی ڕۆڵی ته‌ڕه‌زان ئه‌بینێت له ناو نامه و ته‌له‌فۆنه‌کاندا و پرسه‌که‌شی وه‌ک دارستانێکی قه‌ده‌غه کراو بۆ هه‌ندێک که‌س حساب کردووه و له غیره‌تی که‌روێشکه‌کان ڕاماوه که هاتوونه‌ته ناو هه‌رێمه‌که‌ی ئه‌و بۆ سه‌ره‌خۆشی کردن.
ئیتر ئه‌وه شتێکی ئاشکرایه، که پێویست ناکات نه به‌راورد و نه شیکردنه‌وه‌ی سیاسی و پێشبینی سیاسیانه بکه‌ین بۆ ئه‌و سه‌ردان و پرسه و نامه و ته‌له‌فۆنانه، به‌ڵکو ده‌ره‌نجامه‌کانی ده‌رکه‌وتووه و به شێوه‌یه‌کی کاتی ئومێدی کردووه به به‌ری سه‌رله‌نوێ دانیشتنه‌وه‌ی هێزه بێ ده‌ماغه‌کانی گۆڕه‌پانی سیاسی باشوری کوردستان تا سه‌رله‌نوێ کات بگوزه‌رێ به هیوای چاکسازی، وه جێگه‌ی خۆشیه‌تی چاوه‌ڕێی ئه‌وه بکه‌ین که ڕه‌نگه یه‌ک پرسه و یه‌ک سه‌ردان و یه‌ک نامه و چه‌ند ته‌له‌فۆنێک، گه‌ره‌نتیه‌کی زۆر به‌هێز نه‌بن بۆ چوونه پێشه‌وه‌ی پرۆسه‌ی کات گوزه‌راندنه‌که، به‌ڵکو ڕه‌نگه پێویست بێت به‌م نزیکانه دایکێکی تری بارزانی یان چه‌ند که‌سێکی تری نزیک له بارزانی بچنه جێگه‌ی حه‌قی خۆیان و ژماره‌ی پڕسه‌کانیان زیاتر بێت تا نامه‌ی سوپاس نامه‌ی به‌شداری پرسه و عه‌ریزه‌ی موڕاعاتمان بکه‌نی زیاتر له ڕێگه‌ی وه‌ڤده دوو که‌سیه‌کانه‌وه، له بارزانیه‌وه بگاته ده‌ستی هێزه ئۆپۆزسیۆنه کار نادیاره‌کانی ئێمه و خوای گه‌وره‌ش به‌هۆی کۆچی دوایی یه‌ک له‌سه‌ر یه‌کی هاوشێوه‌کانی حه‌مایل خانی ڕه‌حمه‌تیه‌وه، بارانی ڕه‌حمه‌ت ببارێنێت به‌سه‌ر بێ سیقه‌یی سیاسی و دوودڵی و بێ متمانه‌یی نێوان ئه‌م هێزه سیاسیانه‌ی ئێمه‌دا و به‌م جۆره‌ش مێزی خڕبوونه‌وه‌ی برا ناکۆکه هاو خه‌مه‌کان هه‌میشه جمه‌ی بێت و پڕ بێت له به‌ره‌که‌تی کات گوزه‌راندن له‌سه‌ر حسابی هه‌زاره‌ها منداڵی ئیشکه‌ری بێ ئاینده و هه‌زاره‌ها مرۆڤی نه‌خۆش و هه‌ژار و برسی کوردستان و له‌سه‌ر حسابی هه‌زاره‌ها خانووی وێرانکراوی گوند نشینه‌کانی بناری قه‌ندیل و هه‌زاره‌ها شه‌هیدی سه‌نگه‌ره‌کانی به‌رگری و خه‌باتی ڕزگاری خوازانه‌ی کورد و له‌سه‌ر حیسابی هه‌زاره‌ها لاوی بێ ئاینده و کرێکاری به‌ش مه‌ینه‌تی کوردستان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست